سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت (پەڕە 2)

هه‌واڵ و سیاسەت

ئوسترالیا قودس وەکو پایتەختی ئیسرائیل دادەنێت

رۆژی شەممە 15.12 سکوت مۆریسۆن سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا دانی بە قودسدا نا وەکو پایتەختی ئیسرائیل . لە هەمانکاتیشدا رایگەیاند: ئەوان دان بە مافەکانی گەلی فەلستینی دەنێن، کە ببێتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی. ئەم سیاسەتەی ئوسترالیاش، لەناو گێتی عەرەبیدا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. پشتگیری دیموکراسی و لیبراڵی لە رۆژهەڵاتی ناڤین دەکەین لە درێژەی لێدوانەکەیدا مۆریسۆن رایگەیاند: لە ئێستادا ئێمە قودسی رۆژئاوا وەکو ...

زیاتر »

1100 چالاکوانی مافی مرۆڤ گیانیان لە دەستداوە

بە بۆنەی یادی حەفتا ساڵەی جاڕدانی مافەکانی مرۆڤ، رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، راپۆرتێکی لە بارەی ئاماری کوژرانی چالاکوانانی مەدەنی و مافی مرۆڤ لە جیهاندا بڵاوکردەوە، بە پێی ئەو راپۆرتە بێت، لە ماوەی دوو ساڵی پێشوودا سەرو 1100 چالاکوانی مەدەنی لەسەرانسەری جیهاندا، بەهۆی چالاکییەکانیانیەوە لە لایەن حکومەت و گرووپی رێکخراوەوە کوژراون. بە گشتیش رەوشی مافەکانی مرۆڤیش لە جیهاندا، ...

زیاتر »

یۆنان داوای سەدان ملیار یۆرۆ قەرەبوو لە ئەڵمانیا دەکات

حکومەتی یۆنان داوای سەدان ملیار یۆرۆ قەرەبوو لە ئەڵمانیا دەکات، ئەوەش بەهۆی ئەو زەرەروزیانە گەورەی کە لە ساڵانی داگیرکاری ئەڵمانیا لەجەنگی دووەمی جیهانی، بەریکەوتووە. حکومەتی ئەڵمانیاش داواکەی یۆنان رەتدەکاتەوەو دەڵێت مایەی قبووڵکردن نییە. ئەم مەسەلەیەش ماوەی چەندین ساڵە بۆتە کێشەیەکی گەورە لە نێوان هەردوو وڵاتدا. لەکاتی خۆیدا داوای دەکەین هەفتەی پێشوو لە دورگەی بیلوبونیز ئەلیکسیس تسیبراس سەرۆک وەزیرانی یۆنان، لە ...

زیاتر »

هیندستان و چین و باشووری ئەفریقا و روسیاش بەیانێکی هاوبەش دژی ئەمریکا دەردەکەن

رۆژی هەینی 30.11 لە بۆینس ئایریس پایتەختی ئەرژەنتین سەرانی گرووپی 20 کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێت لەسەروهەمووشیانەوە « بازرگانی جیهانی، کێشەکانی ژینە و ئاسایشی جیهانی». خاڵی گرنگی تر مەسەلەی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا بوو، کە ئەویش پێش کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە، هەروەها بەشداربونی میر محەمەدی جێنشینی مەلیکی عەرەبستانی سعودیەش، مایەی گرنگی پێدانی میدیاکانی ...

زیاتر »

ترەمپیش نیگەرانە

رۆژی یەک شەممە25/11 بە ئامادەبوونی سەرانی هەر 27 ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، رەزامەندیان لە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەربڕی کە بە « برکسیت» ناسراوە. تیریزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەم بڕیارە خۆشحاڵە و هەوڵ دەدات دەنگی زۆر لە ناو پەرلەمانی بەریتانیا کۆبکاتەوە بۆ پەسەندکردنی ئەم بڕیارە، گەرچی دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەم بڕیارە نیگەرانە. رەزامەندی دەربڕین رۆژی یەک شەممە 25/11 ...

زیاتر »

ئیمارات و سعودیەش 500 ملیۆن دۆلار دەدەنە یەمەن

بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی « منداڵان رزگار بکەن» کە رێکخراوێکی مرۆییە و بنکەکەی لە شاری پەرمەنگهامی بەریتانیایە، لە ماوەی سێ ساڵی پێشوودا سەرو 85 هەزار منداڵی یەمەنی کەتەمەنیان خوار 5 ساڵەوە، بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لە دەستداوە. 14 ملیۆن هاوڵاتی لەهێلی مەرگدان لە لایەکی ترەوە مانگی پێشوو رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: نزیکەی 14 ملیۆن یەمەنی لە هێڵی برسێتیدان و رووبەروی برسێتی ...

زیاتر »

کۆمارییەکانیش ئەنجومەنی پیران دەبەنەوە

رۆژی دووشەممە 10.11.2018 پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران کرا، لەو پرۆسەیەشدا بۆ یەکەمجار پاش 8 ساڵ دیموکراتەکانی دووبارە توانیان زۆرینەی کورسییەکانی کۆنگرێس بەرن و کۆمارییەکانیش زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پیرانیان برد. بۆیەکەمجاریشە دوو ژنی موسڵمان دەبنە ئەندامی کۆنگرێس، کۆشکی سپیش خۆشحاڵی خۆی بۆ دەرئەنجامەکان دەربڕی. 33 ملیۆن دەنگدەر رۆژی دوو شەمممە زیاتر لە 33 ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی بەشداریان لە ...

زیاتر »

میدیاکانیش باس لە سەرەتای کۆتایی مـێرکل دەکەن

ئەنجیلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا بڕیاریدا واز لە پۆستی سەرۆکایەتی حزبەکەی « پارتی مەسیحی دیموکارتی ئەڵمانیا « بهێنێت و بۆ ساڵی 2021 خۆی بۆ پۆستی راوێژکاری نەپاڵێوێت و واز لە ژیانی سیاسی بهێنێت، ئەمەش لە پاش ئەو شكستە گەورەیەی کە پارتەکەی لە ولایەتی هێسن رووبەروی بۆوە. ئەم بڕیارەش لە ناوەو دەرەوەی ئەڵمانیا کاردانەوەی لێکەوتەوە، ئیمانویل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساش ستایشی لە بڕیارەکەی ...

زیاتر »

11 کەس کوژران و 6 تریش بریندار بوون

لەشاری پیتسبێرگ لە ولایەتی پێنسلڤانیا چەکدارێک پەلاماری کنێسێتێکی جوولەکەکان دەدات و کۆمەڵکوژییەکی گەورە دەکات و کە دەبێتە هۆی کوژرانی 11 کەس و شەشی تریش بە سەختی بریندار دەبن، پاشتر چەکدارەکە بریندار دەکرێت و لەل ایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێت. وەزیری دادیش دەڵێت: سزای توندی دەدرێت و دەگاتە ئاستی لەسێدارەدان. هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ و ماکرۆن و ئەنجیلا مێرکلیش ...

زیاتر »

بۆ یەکەمجار نەتانیاهۆ سەردانی سەڵتەنەی عومان دەکات

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، رۆژی هەینی 26.10.2018 تەلەفزیۆنی فەرمی عومانی، وێنەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سوڵتان قابوس بن سەلمان سوڵتانی عومانی بڵاوکردەوە، ئەمەش رووداوێکی چاوەڕواننەکراو بوو لەناو میدییای عەرەبی و جیهانیدا دەنگدانەوەی گەورەی لێکەوتەوە. میدیاکانیش باس لە پەیوەندی کۆنتر و سەفقەی ژێربەژێر هەردوولا دەکەن. بەرژەوەندی هاوبەش مەکتەبی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیانێکدا باسی لە سەردانی بنیامین نەتانیاهۆ ...

زیاتر »