سەرەکی » وتار » ته‌حسین ته‌ها چۆمانی‌

ته‌حسین ته‌ها چۆمانی‌

زمانێکی تر

گرژییەکانی هەفتەی رابردوو هێشتا وەک خۆیان ماونەتەوە و دانەمرکاونەتەوە، ئەوەی هەیە خەریکە پرسە سەرەکیی و بەرژەوەندییە هەرە لە پێشینەییەکەمان بیر دەچێتەوە، ئەویش پرسی چنگی تورکیا و خۆ قایمکردنییەتی لەناو خاکی هەرێمدا. تا ئەمساتە بەهۆی رووداوی چیای مەتیا و ناوچەی بەرکار، زمانێکی زبر و رەق، لە جیاتی جوڵەی سیاسیی و لێک تێگەیشتنی سیاسیانە لە ئارادایە. دەبێت ئەو راستیەمان بیر بێت بوون ...

زیاتر »

مەترسییەکانی سەر هەرێم

هەرێمی کوردستان بەپێی هەندێک هەواڵ و راپۆرتی نێودەوڵەتی پێناچێت چیتر لە دوورگەیەکی ئارام بێت کە دڵمان بە پانتایی زیاتری سیاسیی، ئاسایش و جوگرافیاکەی خۆش بێت. لە چەند ساڵی داهاتوودا دەچینە قۆناغێک کە بە ئەگەری زۆر هەموو بەرنامە و پلانە ناوچەییەکان بەتایبەت لە دەرودراوسێی خۆمان لە ناو خاکی هەرێم دەبنە واقیعێکی تاڵ. سیاسەتی واقیعگەرایی «بە واتای دوور لە خاکی خۆت ئەوەی ...

زیاتر »

دوو پرسی گرنگ

ئاو هەموو ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن و دەڵێن، ئەم هاوینە قەیرانی کەم ئاوی، یان بە واتا گشتییەکەی وشکە ساڵی روو لە ناوچەکە دەکات، عیراق و هەرێم لە زۆنی مەترسی ئەو قەیرانەدان، بەتایبەتی کە چ لەلایەن ئێران، چ لەلایەن تورکیاوە بەهۆی دروستکردنی بەنداوە زۆر و زەبەندەکانەوە، رێژەیەکی زۆری ئاوی عیراق رووی لە کەمی و داکشان کردووە. هەردووکیان، بەغدا و هەرێم دەبێت تەگبیری ...

زیاتر »

گریمانەکان

بۆ شاردنەوەی شکستی هەوڵەکانیان لە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، بیانوو بە دوو خاڵی سنووری سلێمانی دەگرن، ئەمە رەوایە تا کاتێک، وەک ئەوەی کورد دەڵێت، کە ماڵت لە شووشە بوو بەرد لە ماڵی خەڵکی مەگرە. پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمان بۆ سپیکردنەوەی رووی کابینەی نۆیەم، هێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر سلێمانی، وەک ئەوەی سلێمانی سەربەخۆیی خۆی راگەیاندبێت و بڕیارەکانی حکومەت لێرە هیچ بڕ ...

زیاتر »

لەبارەی میدیای کوردییەوە

میدیا بەگشتی لە جیهانی ئەمڕۆدا، کاریگەرییەکی گەورەی لە ژیانی سیاسیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوریی و ژیانی ئێمەدا هەیە، هەر ئەم کاریگەریەشە وادەکات میدیا بە تەواوی دارودەستەکەیەوە، واتە بە سۆشیال میدیاشەوە، ببنە مەکینەی بەرهەمهێنەری گۆڕانکارییەکان، بە جۆرێک لە شەو و رۆژێکدا میدیا دەتوانێت سەرلەبەری ژیانی ئێمە پێچەوانە بکاتەوە، هێزی میدیا ئێستا بە ئاستێک گەیشتووە تەنانەت لە جیاتی ئێمە بیر دەکاتەوە، قسە ...

زیاتر »

جووڵەکانی یەکێتی

هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە مانگی 10ی ئەمساڵ ئەزموون و تاقیکردنەوەیەکی نوێ دەبێت چ بۆ پڕۆسەی سیاسیی عیراق، چ بۆ حزبەکانی بەشدار لە پڕۆسەکەدا. بۆیە ئەم ئەزموونە نوێیە، وای لە زۆرێک لە حزبەکان کردووە، بەتایبەت ئەو حزبانەی لە گۆڕەپانی سیاسیی عیراق و هەرێمی کوردستاندان خاوەن مێژوویەکی دوور و درێژن لە خەباتی سیاسییدا، بۆیە دەبێت پێداچوونەوە بە سیاسەت و بەرنامەی ...

زیاتر »

ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا

لە هەفتەی رابردووەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی لە سنووری دهۆک و ئامێدی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) دەستپێکردووە، بێگومان ئۆپەراسیۆنی دیکە و داگیرکاری زیاتری ئەو سنوورانە بەردەوامییان دەبێت، بەڵام ئەوەی گرنگە باسی لێوە بکرێت مەترسییەکانە لەسەر قوڵایی قەوارەی جوگرافیی و سیاسی هەرێم، کە بە داخەوە لەسەر ئەم پرسە تائێستا هەڵوەستەیەکی جددی و کاردانەوەیەکی ئەوتۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نییە. ئامارێکی رەسمی و ...

زیاتر »

کارەکتەرانی شەڕی داهاتووی عیراق

نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عیراق، هەفتەی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، ئەگەر ببمەوە بە سەرۆک وەزیران کاری یەکەمم ئاسایشی عیراق دەبێت، لە ساڵی 2014دا و لە سەردەمی مالیکیدا دووەم گەورەترین شاری عیراق لەلایەن تیرۆریستانی داعش داگیر کرا!. تیری بابەتەکە رووی لە مالیکی نییە، بەڵکو خوێندنەوەی پشت قسەکانی ئەوە(ئاسایشی عیراق). ئەو ئەم قسەیە دەکات، یەکەم لەبەر ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئارادایە، ...

زیاتر »

تەنگژەی حوکمڕانی لە هەرێم

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای پێکهاتنییەوە تا ئێستا رووبەڕووی دوو جۆر قەیران و تەنگژەی جددی بۆتەوە، یەکەمیان پەیوەستە بە بارودۆخی جیهانی، ئەویتریان خۆکردە و پەیوەستە بە هەلومەرجی ناوخۆی سیاسیی و کارکردی سیاسیانەی کابینەکە خۆی. دۆخە جیهانییە، خۆی لە بڵاوبوونەوەی بێ ئامانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی ئابووریدا دەبینێتەوە، ئەمە تا رادەیەک وەک پێشهات دەکرێت بە ئاسایی بیبینین، بەڵام دۆخە ...

زیاتر »

پۆپۆلیزم لە کوردستان

پۆپۆلیزم لە کوردستان پۆپۆلیزم، یان لەبەر یەکهەڵوەشانەوەی و رەتکردنەوە و بێ بایەخکردنی هەر شتێک کە لە سیستمی سیاسی وڵاتدا، لەگەڵ پەروەردە و عەقڵی سیاسی ئەواندا وێک نەیەتەوە. لە دوای ساڵی 2009وە، پۆپۆلیزم وەک بەرە و جووڵانەوەیەکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پەردەی لە رووی خۆیدا هەڵماڵیوە و لە بەرگی ئۆپۆزسیۆن خۆی نمایش دەکات، ئەوان خۆیان وەک نوێنەری راستەقینەی گەل یان بە ...

زیاتر »