سەرەکی » وتار » بورهان شێخ ڕەئوف‌ (پەڕە 10)

بورهان شێخ ڕەئوف‌

هه‌ڵوێستی شیعه‌كانی عیراق له‌مه‌ڕ ململانێكانی…

هه‌ڵوێستی شیعه‌كانی عیراق له‌مه‌ڕ ململانێكانی ئه‌مریكا و ئێران هه‌رچه‌نده‌ ده‌بوو هه‌ڵوێستی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌مه‌ڕ گرژی و هه‌ڵكشان و داكشانی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ رابگه‌یه‌نرایه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی فه‌رمانڕه‌وایی له‌ عیراقدا فۆرمی ته‌واوی نیشتمانییان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكی تائیفی و ئیتنیكیدا ده‌خولێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ ئاشكرا له‌ لێدوانی سه‌ركرده‌كانی لایه‌ن و تاقمه‌ چه‌كداره‌كانی حه‌شدی ...

زیاتر »

ناوچه‌ی‌ كه‌نداو له‌سه‌ر لێواری‌ جه‌نگە

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ (5+1) كشایه‌وه‌، ساڵی‌ 2017 نه‌یارانی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ پاساویان ئه‌وه‌بوو كه‌‌ كۆمه‌ڵێك كاردانه‌وه‌و رووداو به‌ دوای‌ خۆیدا ده‌هێنێت، له‌ كۆتاییدا به‌ره‌و جه‌نگ ده‌ڕوات. هه‌رچه‌نده‌ لایه‌نگرانی‌ سه‌وداو رێكه‌وتننامه‌كه‌ دان به‌وەدا ده‌نێن كه‌ ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یە نموونه‌یی‌ نه‌بوو، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا واته‌ شكستی‌ رێكه‌وتننامه‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران بۆ پیتاندنی‌ یۆرانیۆم، كه‌ ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنان ...

زیاتر »

ئیسرائیل بێ ده‌نگه‌ له‌ ململانێ‌ ی‌ ئه‌مریكاو ئێران

وه‌كو تێبینی‌ ده‌كرێت ململانێ‌ و ناكۆكی‌ یه‌كانی‌ ئه‌مریكا و ئێران له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا هه‌ڵكشان و كارو كاردانه‌وه‌ی‌ گه‌رم و گوڕیان به‌ خۆیانه‌وه‌ دی و كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا جووڵه‌ به‌ هێزه‌كانی‌ بكات به‌ره‌و ناوچه‌ی‌ كه‌نداو كه‌شتی گه‌لی‌ جه‌نگی‌ زه‌به‌لاح و پڕچه‌ك به‌ تازه‌ترین و وێرانه‌كه‌رترین جۆره‌كانی‌ چه‌كی‌ هێرشبه‌رو ته‌كنولۆجیای‌ پێشكه‌وتوو كه‌ به‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆم كارده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ كاتێكدا ...

زیاتر »

به‌ره‌و سه‌رژمێریی‌ گشتی‌ دانیشتووانی‌ عیراق له‌ ساڵی‌ 2020 دا

پرۆسیسی سه‌رژمێریی دانیشتووان هه‌نگاوێكی گرنگ و پێویسته‌ بۆ دانانی پلان و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌كردنی ئابووری و مرۆیی له‌سه‌ر ئاستی وڵات و به‌ركه‌وته‌ی هه‌ر تاكێك له‌ بودجه‌ی گشتی. له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ له‌ رووی سیاسی و یاسایی و ده‌ستووریشه‌وه‌ ده‌كرێت به‌رچاوڕوونی ته‌واو بدات بۆ دیاریكردنی قه‌واره‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن. ئه‌گه‌رچی حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عیراق له‌ هه‌ردوو سه‌رده‌می پاشایه‌تی و كۆماریشدا ...

زیاتر »

ته‌پڵی‌ شه‌ڕ دێته‌ گوێمان

یه‌كه‌م جار و دواجاریش نابێت ده‌نگی‌ ناسازی‌ ده‌هۆڵی‌ جه‌نگ، ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوین به‌ گشتی‌ و عیراق و ئێران به‌ تایبه‌تی هه‌راسان بكات، ساڵانێكی‌ درێژ (1980-1988) عیراق و ئێران مه‌ته‌رێزیان له‌ یه‌كگرتبوو تا په‌لاماری‌ سه‌ربازی‌ و ئاسمانی‌ و شه‌ڕی‌ شاره‌كان و شه‌ڕی‌ كه‌شتییه‌كان له‌ كه‌نداو و كاره‌ساتی‌ گه‌وره‌ و قوربانی‌ گه‌وره‌ و وێرانبوونی‌ له‌ راده‌به‌ده‌ری‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا، به‌ جۆرێك هه‌زاران ...

زیاتر »

ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌ له‌ دوو وێنه ‌و دوو كاتی‌ جیاوازدا

دوای‌ پێنج ساڵ له‌ جاری‌ یه‌كه‌م له‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ 2014، جارێكی‌ تر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌ خه‌لیفه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌ عیراق و شام و هه‌فته‌یه‌ك پێش مانگی‌ ره‌مه‌زان، له‌ ساڵی‌ 2019 دا جارێكی‌ دی‌ له‌ شریتێكی‌ ڤیدیۆیی‌ 18 خوله‌كیدا له‌ رێگه‌ی‌ ده‌زگای‌ راگه‌یاندنی‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ (الفرقان) په‌یامێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌. ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی‌ به‌غدادی‌ له‌م كات و ساته‌دا خوێندنه‌وه‌ی‌ جیاواز و ئامانجی‌ جۆاروجۆری‌ له‌ پشته‌وه‌یه، ‌له‌ ...

زیاتر »

ئه‌مریكا و روانینی‌ بۆ عیراق له‌ ئێستادا

وا له‌ 2ی مایس نزیك ده‌بینه‌وه‌، ئه‌و رۆژه‌ی‌ ئیتر هه‌موو ئه‌و چاوپۆشی‌‌و لێبووردنانه‌ کۆتایی دێت کە بۆ هه‌شت وڵات له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ئه‌مریكاوه‌ کرابوو، بەوەی‌ نه‌وت‌و غازی‌ ئێران بكڕن.عیراقیش یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ پشتی‌ به‌ وزه‌ی‌ كاره‌باو گازو غازی‌ ئێران به‌ستووه‌ بۆ كارپێكردنی‌ وێستگه‌كانی‌ كاره‌باو تا ئێستاشی‌ پێوه‌بێت هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێكی‌ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و وزه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ ئێران هاورده‌ی‌ ده‌كرد. هه‌رچه‌نده‌ ...

زیاتر »

عیراق و ده‌ستوور و كێشه‌كانی‌ دوای‌ 16 ساڵ

عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ دوای‌ 16‌ ساڵ له‌ پرۆسه‌یه‌ك هێشتا له‌ سه‌رناوه‌كه‌ی‌ هه‌مووان كۆك نین کە ئایا ئازادكردنی‌ عیراق بوو یان داگیركردن، هه‌ریه‌كه‌ و شرۆڤه‌یه‌كی‌ بۆ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا خاوه‌نی‌ بیرۆكه‌كه ‌و داینه‌مۆی‌ پرۆسه‌كه‌ بوو، به‌ یاسا خۆی‌ به‌ داگیركه‌ری‌ عیراق بناسێنێت ئه‌بێت پێكهاته‌كانی‌ عیراق چ ناوێكی‌ لێ‌ بنێن؟ راسته‌ پێكهاته‌ی‌ شیعه‌ له‌ دوای‌ ده‌وڵه‌تی‌ عه‌باسییه‌وه‌ خۆیان به‌ ژێرده‌سته‌ ...

زیاتر »

روسیا له‌ نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیلدا

ئه‌گه‌رچی‌ له‌ سه‌ده‌ی‌ پێشووه‌وه‌و و به‌ دیاریكراوی‌ له‌ ‌سه‌روه‌ختی‌ جه‌نگی‌ سارددا وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌ به‌ره‌ی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ناسرابوون و میسر سه‌رۆكایه‌تی‌ و رابه‌رایه‌تی‌ ده‌كردن له‌ رۆژگاری‌ سه‌رۆكی‌ كۆچكردوو جه‌مال عه‌بدولناسر، په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌هێزیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی‌ سۆڤێتی‌ جاران هه‌بوو و له‌ زۆر وێستگه‌ی‌ گرنگدا ره‌نگی‌ دایه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ نه‌گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ كه‌ ئه‌مریكای‌ ركابه‌ری‌ سۆڤیێت له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا هه‌یبوو. ئێستا كه‌ ئه‌و ...

زیاتر »

داعش له‌ بێشكه‌وه‌ تا گۆڕ

ڕۆژی‌ 23/ئازار 2019 وته‌بێژی‌ هه‌سه‌ده‌ )هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات( كه‌ له‌ زۆرینه‌ی‌ كورد پێكهاتوون و ئه‌مریكا پشتیوانییان ده‌كات، مژده‌ی‌ سه‌ركه‌وتن و كۆتایی‌ هاتنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌ عێراق و شام ڕاگه‌یاند، كه‌ له‌دوا پێگه‌یان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ فورات و به‌ دیاریكراوی‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ باغۆز له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ دیرزۆر هه‌موو بنكه‌و باره‌گاكانیان ڕزگار كراو تارومار كران . بۆیه‌ پێم باش بوو، له‌م كاته‌دا كه‌ ده‌وڵه‌تی‌ ...

زیاتر »