سەرەکی » وتار » ستران عه‌بدوڵڵا (پەڕە 4)

ستران عه‌بدوڵڵا

چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان

-2- له‌ چه‌ندان چونكه‌ هه‌وڵ ‌و كۆشش بۆ وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ‌و ئه‌زموونی هه‌ڵه‌ ‌و چه‌وتی ‌و تاقیكردنه‌وه‌ ‌و ئینجا بیركردنه‌وه‌ی قوڵ له‌ ماكی رزگاری كوردستان پێش ئه‌م دامه‌زراوانه‌ی ئه‌مرۆ ‌و پێش شۆرش ‌و ئامرازه‌كانی تری خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ كه‌وتووه‌. به‌م مانایه‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ ئه‌سڵه‌ ‌و ئه‌وانی تر له‌ شۆڕش ‌و له‌ حزب ‌و دامه‌زراوه‌كان لق ‌و پۆپی ترن، ره‌وایه‌تی ‌و جه‌دوای ...

زیاتر »

چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان

-1- لە چەندان بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی كوردستان، ناوێكە نزیكەی پەنجا ساڵی ویست لە نووسین ‌و ئەندێشەی سیاسیی ‌و فیكریی باوكە دامەزرێنەرەكانی كوردایەتی هاوچەرخ تا لەسەر پەیڕەوكردنی گیرسانەوە. هەموو ناوەكانی بۆ مەسەلەی كوردستان دەست دەدەن وەكو: كوردایەتی، مەسەلەی كورد، بزاڤی نەتەوایەتی ‌و تەنانەت كێشەی كوردیش ناوی جوان ‌و پیرۆزن ‌و هەریەكەیان لە قۆناغێكی نووسین لەسەر پرسی نەتەوایەتی ‌و نیشتمانیی كوردستان بەكارهاتوون ...

زیاتر »

فەزای داعش لە عیراق

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە ئاشكرا وتی: داعش ماوە، ئەگەرچی ئەم دانپێدانانەی پەیوەستی كۆمەڵێ لاكین و ئەگەر كرد، بەڵام راپۆرتە هەواڵگرییەكان و ناوەندەكانی توێژینەوە بە راشكاوتر قسە دەكەن لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی داعش. تەنانەت میدیاكانی عیراقیش بێ پێچ و پەنا قسەیان لەسەر ئەم باسە كرد و ستوونێكی سیاسییان نییە شرۆڤەی لەسەر نەكردبێ. هەڵبەت هەڵسەنگاندنی بەهێزبوونەوەی باسكی رێكخراوە تیرۆریستییەكەی پێش چەند ...

زیاتر »

ژمارە سفری رۆمان ‌و جەریدە

چەند ژمارە سفرێكی دەرنەچوو. بەهای بازرگانی خوێن دەداتە ژمارەی سفر. عادەت لە ماتماتیكدا كە سفرەكان لای چەپی ژمارەكانەوە بن هیچ بەهایەكی نییە مەگەر جێ گۆركێ بكەن ‌و بچنە لای ڕاستەوە. بەڵام لە بازاڕی شێواوی كۆمەڵگە ‌و رۆژنامەدا ژمارە سفر لە چەپ ‌و ڕاستیش بەها وەردەگرن ‌و دەشێ ببێتە كاغەز نەك بۆ لە باوەش گرتنی نووسراوەكانی رۆژنامەی كاغەزی بەڵكو ببنە كاغەزێك ...

زیاتر »

كورد و عەرەب لە عیراق بە تەمای چین؟

1 نۆرەیەكی تری گفتوگۆی كورد و عەرەبمان پێویستە لە عیراق. گفتوگۆكە هەر هی كورد و عەرەبی عیراق بێت. چونكە هەندێك جار لە قەرەباڵغی گفتوگۆدا باسو خواسەكان بزر دەبن. من و تۆ كێشەمان لەگەڵ عەرەبی تونس ‌و میسر نییە، مەگەر بۆ وەرگێڕانی ئەدەبی یەكتری نەبێت. وا دەبینم عەرەبی بەغداش كێشەی لەگەڵ كوردی شوێنی تر نییە، مەگەر لە چوارچێوەی دیمەنە گشتییەكەی رۆژهەڵاتی ...

زیاتر »

ئێسك و پروسكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌حرادا

هه‌موو جارێك كه‌ باغر ده‌بین و لوتمان ده‌چێته‌ ئاسمان گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ به‌ بیرمان دێنێته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ هێشتا له‌ سه‌ره‌تاین و پردی سیراتی هه‌ڕه‌شه‌مان تێنه‌په‌ڕاندووه‌. به‌و هه‌موو ته‌جره‌به‌ی هه‌ڵه‌ و ڕاست، چه‌وتی و راستكردنه‌وه‌ی بێ هوده‌وه‌ كه‌ ده‌رسی لێوه‌رناگرین هه‌موو جارێك گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ قه‌تماغه‌ی برینه‌كان هه‌ڵده‌داته‌وه‌ و پێمان ده‌ڵێت هێشتا زامێكتان ساڕێژنه‌كردووه‌ و ئێوه‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانن و هه‌ر ...

زیاتر »

هەرێم و بەغدا.. وێستگەیەكی تری پەیوەندی

هەرێمی كوردستان و بەغدا بە تەمان گەڕێكی تری پەیوەندیی باش دەستپێبكەن. كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكەم چالاكیی سیاسیی خۆی بە سەردانێكی بەغدا دەستپێكرد و بەلاغی رەسمیی كۆبوونەوەكانیش بەو ئاڕاستەیە بوون كە گەڵاڵەی رێكەوتنێكی چەند خاڵیی لەنێوان هەردوولا دەبێتە بنەمای رێكەوتنی چوار ساڵی داهاتوو. وێستگەكانی چەند جاری رابردووی دانوستانی هەردوولا و رێكەوتنەكانیشیان دەكرێ ببنە ئەزموون بۆ كورتكردنەوەی رێگا و دەشێ ...

زیاتر »

دۆسێی كەركوك دەجووڵێ؟

تا نیوەی ئەم هەفتەیە هەواڵەكان لەسەر دۆسێی كەركوك ئیحای ئەوە دەدەن كە لایەنەكانی ئەو دۆسێ موزمینە گەرەكیانە شتێك بجووڵێنن كە خەسڵەتی چۆنایەتی هەبێت. ئەم گوزارشتانەی لێرە بەكاردێت دڵنیاكەرەوە نین و بۆنی ئاگاهییان لێدێت. هەم لەبەرئەوەی ئاگاهییەكی رەشبینانە باشترە لە مژدەی خۆش، هەمیش بۆ ئەوەی هەوڵەكانی هەن، نەبن بە چاوەوە. بە شێنەیی و پتەوی جێی خۆیان بگرن. *یونامی بە ئاگادارییەوە لەگەڵ ...

زیاتر »

ئاوا مەبە ئەی هەتاوی ئاسمان با نەشێوێ ئەمڕۆ شادیمان

ئەو خۆی خاوەنی کوردستانە، کوردستان بە مانای سنە و بەمانای سەرتاسەری کوردستانیش. ئەوانی تر زائلن. بێگانەن، دێن و دەڕۆن، ھەر ھونەر نەمرە. مەزهەری خالقی بە هونەری بەرز و دەنگی جاودیدانی، شوێنی خۆی لە دڵی ئێمە داگیركردووە، بەڵام داگیركەرێك بە چەمكی هونەر و رەهەندەكانی بژوێنی ژیان و ئاوەدانی، نەك بە مانا ناخۆشەكەی داگیركەری پێ دەناسرێتەوە. ئەو خۆی نیشتمانێكە سەربەخۆ كە خاوەنی ...

زیاتر »

مەسەلەكە مەتەڵێكی فیكری نییە

پرۆسەی سیاسیی عیراق لە وەختێكی خراپدا دەستی داوەتە مەسەلە هەستیارەكانی كە بیچمی سەرەكیی دەوڵەتی عیراق پێكدەهێنن. وەختی خراپ نەك هەر بۆ كورد كە چەند ساڵێكە هەوڵی پاشەكشێپێكردنی دەدرێت لە راڕەوەكانی سیاسەتی عیراقدا. بەڵكو خراپ تەنانەت بۆ رەوتی دیموكراسی ‌و مەدەنی ‌و دەستووری وڵات، ئەوی لە بنچینەدا لاوازە نەخاسمە كە ئێستا لەبەر دۆخەكەی كورد ئەویش ناتوانێت پاڵبدا بە فاكتەرێكی پشت قایمەوە. ...

زیاتر »