سەرەکی » راپۆرت » ئامادەكردنی: دیاری سابیر (پەڕە 1)

ئامادەكردنی: دیاری سابیر

ماگدالینا ئەندرسۆن وەك یەكەم سەرۆك وەزیرانی ژن لە سوید دەستبەكاردەبێت

دوای پێنج رۆژ لە هەڵبژاردنی ‌و پاشان دوای حەوت سەعات لە دەستبەرداربوونی، پەرلەمانی سوید سەرلەنوێ ماگدالینا ئەندرسۆن-ی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی هەڵبژاردەوە، بەمەش بووە یەكەم سەرۆك وەزیرانی ژن لە مێژووی سویددا. 34ـەمین سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی ماگدالینا ئەندرسۆن-ی تەمەن 54 ساڵ، سەرۆكی پارتی سۆشیالیست دیموكراتی سویدە ‌و هەڵبژاردنەوەی، كۆتایی بە دۆسێی رادەستكردنی دەسەڵات دەهێنێت لە دوای دەستلەكاركێشانەوەی ستیفان لوفن سەرۆك ...

زیاتر »

باشووری ئەفریقا خەریكە لە جیهان دادەبڕێت

دوای دەركەوتنی یەكەم حاڵەتی جۆرێكی گۆڕدراوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن) لە باشووری ئەفریقا، كە لەلایەن پسپۆڕان ‌و زاناكانی ئەو وڵاتەوە ئاشكراكرا ‌و چەندین حاڵەتی ڤایرۆسەكەش لە شوێنە جیاجیاكانی جیهان دەركەوت، زۆرێك لە وڵاتان هەنگاوی خۆپارێزییان دەستپێكرد ‌و یەكەم هەنگاویشیان، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانیانە لەگەڵ باشووری ئەفریقا ‌و چەند وڵاتێكی دەوروبەریدا، رێكارەكانی خۆپارێزیی ئەو وڵاتانەش، خەریكە ئەفریقای باشوور بە تەواوی لە جیهان ...

زیاتر »

پۆڵەندا: تەنگژەی كۆچەران گەورەترین هەوڵە بۆ تێكدانی سەقامگیریی ئەوروپا

ماتیۆش مۆراڤیتسكی سەرۆك وەزیرانی پۆڵەندا، تەنگژەی كۆچەرانی سەر سنووری وڵاتەكەی لەگەڵ بیلاڕوسیا كە سنووری خۆرهەڵاتی یەكێتیی ئەوروپا پێكدەهێنێت، بە گەورەترین هەوڵ بۆ تێكدانی سەقامگیریی ئەوروپا لە دوای جەنگی ساردەوە وەسفكرد. سەرۆك وەزیرانی پۆڵەندا لە تویتەر نووسیویەتی: ئاسانكاری بۆ هاتنی كۆچەران لە بیلاڕوسیاوە بۆ سنووری وڵاتەكەیان، جەنگێكی ناڕەوایە لە دژی یەكێتیی ئەوروپا، ئەوەش لەماوەی 30 ساڵی رابردوودا گەورەترین هەوڵە بۆ تێكدانی ...

زیاتر »

پێشوازی لە رێكەوتنە سیاسییەكەی سودان دەكرێت

رێكەوتنی نێوان عەبدولفەتاح بورهان فەرماندەی دەسەڵاتە سەربازییەكەی سودان ‌و عەبدوڵڵا حەمدۆك سەرۆك وەزیرانی دەستبەسەركراوی ئەو وڵاتە، بووە هۆی گەڕانەوەی حەمدۆك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ‌و سەرجەم ئەو دەستگیركراوە سیاسییانەش ئازادكران، كە لە سەرەتای كودەتا سەربازییەكەی ئەو وڵاتەوە لە مانگی رابردووەوە دەستگیركرابوون، ئەو هەنگاوەش كاردانەوەی هەرێمی ‌و نێودەوڵەتیی لێكەوتەوە. ئەمریكا ستایشی دەكات ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ستایشی رێكەوتنە سیاسییەكەی نێوان ...

زیاتر »

شەڕی نێوان ئەرمینیا ‌و ئازەربایجان كۆتایی دێت؟

چەند رۆژێك بوو شەڕی نێوان هێزە سەربازییەكانی ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر سنووری نێوانیان سەریهەڵدابۆوە، بەڵام دوای ئەوەی روسیا داوای لە حكومەتەكانی یەریڤان ‌و باكۆ كرد شەڕ رابگرن، رۆژی سێشەممەی رابردوو ئەرمینیا ‌و ئازەربایجان رێكەوتن لەسەر ئاگربەستی نێوانیان ‌و دۆخی ئەو ناوچەیە تا رادەیەك ئارام بۆوە. ئەرمینیا: ئازەربایجان دەستپێشخەر بووە بە گوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ: چەند رۆژێك بوو پێكدادانی سەربازیی نێوان ئەرمینیا ...

زیاتر »

قۆناغێكی نوێی گرژیی نێوان ئۆكرانیا ‌و روسیا

لە دوای رووداوەكانی 2014 وە كە بووە هۆی گۆڕانكاری لە دەسەڵاتی ئۆكرانیادا، ئاڵۆزیی سیاسیی لە نێوان ئەو وڵاتە و روسیادا دروستبووە ‌و لەوكاتەوە ناوچەی دۆنباس لە خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا، دووچاری تەنگژەی سیاسی ‌و سەربازیی بۆتەوە ‌و لێكەوتەی رووداوەكانیش پەلیانكێشا بۆ ئاڵۆزیی لە نیمچە دوورگەی كریم، دواجاریش لە مانگی ئازاری هەمان ساڵدا، لە راپرسییەكی جەماوەریدا، زۆرینەی دەنگ لە بەرژەوەندیی گەڕانەوەی ناوچەكە بوو ...

زیاتر »

یەكێتیی ئەوروپا سزای دیكەی بیلاڕوسیا دەدات

چوونی لێشاوی كۆچەران بۆ سنووری پۆڵەندا، كێشەی نێوان یەكێتیی ئەوروپا ‌و بیلاڕوسیای ئاڵۆزتر كردووە ‌و هەردوولایان یەكتر بەهۆكاری تەنگژەكە تۆمەتبار دەكەن، وڵاتانی ئەندام لە یەكێتییەكەش كۆدەبنەوە ‌و توندكردنی سزاكانی سەر مینسك تاوتوێ دەكەن. هایكۆ ماس: لە توندكردنی سزاكان بەردەوام دەبین بەر لە كۆبوونەوەكەی برۆكسل، هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: بیلاڕوسیا كە تۆمەتبارە لە كۆبوونەوەی لێشاوی پەنابەران لەسەر سنووری پۆڵەندا، ...

زیاتر »

سودان دووچاری گۆشەگیریی دەبێت؟

هاوكات لەگەڵ خۆپیشاندانەكانی خەڵكی سودان لە دژی راگەیاندنی پێكهێنانی ئەنجومەنی سەرۆكایەتیی نوێ لەو وڵاتە لەلایەن عەبدولفەتاح بورهان سوپاسالاری سودانەوە، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە دژی هەنگاو و بڕیارەكانی دەسەڵاتە سەربازییەكەی ئەو وڵاتەیە‌، پێدەچێت لە سایەی ئەو دەسەڵاتە سەربازییەدا، لەلایەن زۆربەی وڵاتانەوە، سودان دووچاری گۆشەگیریی بكرێتەوە ‌و وڵاتانی ترۆیكا كە پێكهاتووە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ‌و بەریتانیا ‌و نەرویج ‌و هەروەها نەتەوە یەكگرتووەكان ...

زیاتر »

هەڵبژادنی سەرۆكایەتیی نیكاراگوا كاردانەوەی لێكەوتەوە

دوای هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی نیكاراگوا كە تیایدا دانیال ئۆرتێگا سەرۆكی ئەو وڵاتە، بۆ خولێكی دیكەی سەرۆكایەتیی هەڵبژێردرایەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ‌و وڵاتانی دیكەی هاوپەیمانی رەخنەی توندیان لە چۆنێتیی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە ‌و هەڵسوكەوتی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆندا گرت. ئەمریكا: پڕۆسەكە ئازاد ‌و دادپەروەرانە نەبووە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەگەڵ هاوپەیمانان ‌و هاوبەشە ئیقلیمییەكانیان بەردەوام دەبن لە ...

زیاتر »

كۆچەران لە نێوان سنوورەكانی یەكێتیی ئەوروپا ‌و بیلاڕوسیادا

ماوەیەكە دارستانەكانی سنووری نێوان پۆڵەندا ‌و بیلاڕوسیا بۆتە شوێنی مانەوەی هەزاران كۆچەر، كە زۆربەیان خەڵكی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن، بەتایبەتی كورد ‌و عیراقی ‌و سوری ‌و لوبنانی ‌و ئەفغانی، كە دەیانەوێت لە رێی پۆڵەنداوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا ‌و وێڕای ئەوەی رۆژانە ژمارەیان زیاد دەكات، هاوكات سەرما ‌و برسێتی ‌و تینوێتی ‌و نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی، تەنگی پێهەڵچنیون. یەكێتیی ئەوروپای كردۆتە ...

زیاتر »