سەرەکی » راپۆرت » ئامادەكردنی: دیاری سابیر (پەڕە 4)

ئامادەكردنی: دیاری سابیر

ئه‌مریكا: عیراق هه‌رگیز ته‌نیا نه‌بووه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق‌و سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌ سیاسی‌ و سه‌ربازییه‌كانی عیراق کە شانازیی به‌تێكشكاندنی داعش‌ و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌دا ده‌كه‌ن‌ و به‌ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ ناوی ده‌به‌ن‌ و هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ ئازایه‌تیی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، به‌ڵام فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌مریكی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزه‌ عیراقیه‌كاندا بوون‌ و له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئه‌و هێزانه‌یان پاراستووه‌ ...

زیاتر »

باجی گیانی‌و ماڵیی عیراقییه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا

هه‌رچه‌نده‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ڕۆژی 9/11/2017 دا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاریی به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا راگه‌یاند، به‌ڵام به‌بۆچوونی چاودێرانی سیاسی‌و داتاكانیش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ كه‌ پێناچێت داعش بنه‌بڕ بووبێت، وه‌كو باجێكی گه‌وره‌ی گیانی‌و ماڵی له‌سه‌ر عیراقییه‌كان‌و عیراق زۆر كه‌وت. سه‌ره‌تای جه‌نگ‌و راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن رۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2014، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ سه‌رقاڵی هه‌واڵێكی كتوپڕ بوون به‌كۆنترۆڵكردنی موسڵ دووه‌م گه‌وره‌ ...

زیاتر »

سلێمان مولحم، گۆڤاری فۆرین پۆلیسی دوای نزیکەی سێ مانگ له‌ ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ناڕه‌زایی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر‌و جیهانیشی لێكه‌وته‌وه‌‌و وێڕای به‌رده‌وامبوونی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم‌و عیراق، ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كاندایه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ر‌و دراوسێدا. گۆشه‌گیریی سلێمان مولحم شرۆڤه‌كاری سیاسی‌و ئابووریی له‌ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و ئه‌وروپا، له‌وتارێكیدا له‌ گۆڤاری فۆرین پۆلیسی، تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ...

زیاتر »

حه‌شدی شه‌عبی سه‌ری عه‌بادی ده‌خوات؟

چاره‌نووسی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ دوای شه‌ڕی داعش نادیاره‌‌و وڵاتانی وه‌كو ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی، هه‌ندێك له‌ گروپه‌كانی ناو حه‌شدیان خستۆته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن فشار له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بكه‌ن تا به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات. له‌به‌رامبه‌ریشدا زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داوا ده‌كه‌ن چه‌كداره‌كانیان بخرێنه‌ سه‌ر سوپا‌و  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی عیراق، ئه‌م داواكارییه‌ له‌گه‌ڵ خواستی هه‌ندێك له‌ وڵاتانی ئیقلیمیشدا یه‌كانگیره‌. له‌ ...

زیاتر »

ئۆبامای كورد له‌به‌رده‌م دادگای توركیادا

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی باكووری كوردستان‌و هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌‌و ئۆپۆزسیۆنی توركیا، كه‌ به‌هۆی لێهاتوویی‌و به‌تواناییه‌وه‌ به‌ ئۆبامای كورد ناوده‌برێت، دوای 13 مانگ له‌ ده‌ستگیركردن‌و زیندانیكردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌، رۆژی 7/12/2017 به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی به‌دۆسێی تیرۆره‌وه‌، به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی ‌و چاودێرانی ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تیی، له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ دادگایی كرا. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش، به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كراوه‌، پێده‌چێت ده‌میرتاش به‌زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی 142 ...

زیاتر »

مەغریب: كەمینەكان لە هەوڵی مافەكانیاندان

كۆنگرەی كەمە ئایینییەكان كە بەمدواییانە لە مەغریب بەسترا، بابەتی كەمینەكانی لەو وڵاتەی وروژاند‌ و هەندێك لە كەسایەتییە ئایینی‌و مەزهەبییە غەیرە سوننییەكانی ئەو وڵاتەش باس لەوە دەكەن كە ئاستەنگیان بۆ دروست دەكرێ‌و ئازادیی رێكخستن‌و خواپەرستییان لێ قەدەغە دەكرێ، بۆیە داوای یاسایەك دەكەن بۆ پاراستنیان. وێڕای ئەوەی بەهائی‌و ئەحمەدییەكان بە بەراورد بە مەسیحی جولەكە، لە هەناوی كۆمەڵگە ئیسلامییەكاندا سەریانهەڵداوە، بەڵام تائێستاش ئەندامەكانیان ...

زیاتر »

قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنەكانی رۆژئاڤا سەركەوتوو بوو

ئاژانسەكان رۆژی ٥/١٢/٢٠١٧ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە هاوسەرۆكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمەكانی جزیرەو عەفرین‌و فورات ئامادەیبوون، لەشاری عامودا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە باكووری سوریاو رۆژئاڤا، ئەنجامی قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنە خۆجێییەكان (ئەنجومەنی شارەوانییەكان، ناحیەكان، كانتۆنەكان)ی ئەو سێ هەرێمەیان راگەیاند‌. رێژەی بەشداریكردن 69% بوو لە بەیاننامەیەكدا كۆمسیۆنەكە ئاماژەی بەوەدا: دوای حەوت ساڵ ئاڵۆزی، بە بەشداری تەواوی پێكهاتەكانی باكووری سوریا، پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو و ...

زیاتر »

ململانێ لەسەر دەسەڵاتی لیبیا دەكەن

دوای شەش ساڵ لە رووخانی معەمەر قەزافی سەرۆكی لیبیا، تائێستا ئەو وڵاتە لە ژێر رەحمەتی 1500 میلیشیا‌و سێ حكومەتدایە، كە ململانێیانە بۆ بەدەستهێنانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی‌و گرتنەدەستی جڵەوی دەسەڵات، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (UN)‌و یەكێتیی ئەوروپاش شكستیان هێنا لە سنووردانانێك بۆ ئەو پشێویی‌و چەرمەسەرییەی لیبیای گرتۆتەوە، دوایینیشیان بازرگانی كردنی ئاشكرایە بەكۆچبەرە ئەفریقییەكانەوە‌و دروستكردنی بازاڕێكە بۆ كۆیلەكان لەلایەن میلیشیا بەهێزەكانەوە، كە بازرگانیی بەمرۆڤەوە ...

زیاتر »

تراژیدیای فارك و كۆمیدیای ئیسكۆبار

سەبارەت بە جەنگی خوێناوی و درێژخایەنی نێوان بزووتنەوەی هێزە چەكدارە شۆڕشگێڕەكانی كۆلۆمبیا (فارك) و حكومەتی ئەو وڵاتە، كە فارك بە پاساوی وەرگرتنەوەی مافی هەژاران دامەزرا، بەڵام ئەویش بووە بارێكی گرانی دیكە بەسەر سەری هەژارانی ئەو وڵاتە و هەرچەندە بزووتنەوەیەكی چەپ بوو، بەڵام بە جۆرێكی دیكە جووتیارانی ئەو وڵاتەی كردە كۆیلە. وڵاتی خوێن و كۆیلە و شۆڕش و ئەفیون لەو بارەیەوە ...

زیاتر »

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان،ئه‌مریكا رۆڵی له‌ كوشتنی یه‌ك ملیۆن مه‌ده‌نی ئه‌نده‌نووسیدا هه‌بووه‌

دیسانه‌وه‌ جه‌نگی سارد، ئه‌و ماڵوێرانییه‌ی له‌ ململانێی هه‌ردوو بلۆكی خۆرهه‌ڵات‌و خۆرئاوا له‌ سه‌ده‌ی رابردوودا به‌سه‌ر زۆرێك له‌ میلله‌تانی جیهانیدا هێنا، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش ئه‌نده‌نوسیایه‌، كه‌ به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ بڵاوكراوه‌كان، ئه‌مریكا هاوكار‌و پاڵپشتی راستڕه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات، له‌و پێناوه‌شدا یه‌ك ملیۆن كه‌س نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی بوونه‌ته‌ قوربانیی. به‌م دواییانه‌ ئه‌رشیفی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و سه‌نته‌ری نیشتمانیی بۆ نه‌هێشتنی نهێنی، كۆمه‌ڵێك ...

زیاتر »