سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار (پەڕە 1)

ئیدریس جەبار

سەدرییەكان و ئەوانی تر

لە پاش دەركەوتنی ئاكامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختە كە لە 10ی تشرینی یەكەمی رابردوو بەڕێوەچوو، جیاوازییەكی زۆر لە نەخشەی سیاسی عیراقیدا دەركەوت، باڵانسی سەدرییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە هەڵكشان كرد و هەرچی وەلائییەكانیشن، دەنگەكانیان بە ئاستێك دابەزی كە ناچاوەڕوانكراو بوو. «چوارچێوەی هاوئاهەنگی» كە لەئێستادا چەتری لایەنە شیعییە ناڕازاییەكانە بەرامبەر بە ئاكامی هەڵبژاردن، ئاستی خۆپیشاندان دەبەزێنێت و دەست بە هەڕەشەكردن دەكات و ...

زیاتر »

مانەوەی كازمی

لەگەڵ هەڵكشانی تەنگژە سیاسییەكان و بەردەوامبوونی لایەنە ناڕازییەكان بەرامبەر بە ئاكامی هەڵبژاردنەكەی 10ی تشریی یەكەم، پێدەچێت تەمەنی حكومەتی كاربەڕێكەر بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو كە وادەی هەڵبژاردنێكی ترە، درێژە بكێشێت. مانەوەی حكومەتەكەی كازمی، یەكێكە لەو رێگەچارانەی بەلای زۆرێك لە لایەنە سیاسییەكان بە رێڕەوێكی شیاو دادەنرێت بۆ دەرچوون لەم تەنگژەیەی لە گۆڕەپانی سیاسی عیراقیدا دروستبووە، بە هەمان شێوە سەرۆك ...

زیاتر »

نۆرەی كەشوهەوایە

وێڕای هەموو ئەو مەترسی و هەڕەشانەی روویان لە عیراقە و بونەتە مایەی لەقكردنی سەقامگیریی سیاسی و ئابوریی و كۆمەڵاتی، كەشوهەواش هەڕەشە لەسەر ژینگەی عیراق دروست دەكات و دواڕۆژی بە ناتەندروست دەخەمڵێنێت. جارێك بە كەم ئاوی لەڕێی دروستكردنی بەنداوی زیاتر لەلایەن توركیا، گۆڕینی رێڕەوی زێ‌ و روبارەكان لەلایەن ئێران، وشكەساڵی و نەهامەتییە سروشتییەكان، جارێكی تر بەهۆی قەتیسبوونی گەرما و تواناوەی بەستەڵەكەكان ...

زیاتر »

داعش لە دیالەوە

سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دیالە و پارێزگاكانی دەوروبەری، پەیامێكی نوێی مەترسیدارە بۆ لایەنە سیاسییەكان و زەنگێكی ئاگاداركردنەوەشە بۆ كەوتنەخۆ لەپێناو بەرگرتن لە دروستبوونەوەی ناكۆكییە تایەفەگەرییەكان و پشێوەی و نائارامی لە عیراق. رێكخراوی داعش لەدوای ئەو شكستە گەورەیەی لەڕووی مەیدانییەوە دووچاری بوو لە عیراق و سوریا، هەموو هەوڵێك دەخاتەگەڕ بۆ دۆزینەوەی مۆڵگە و جێ‌ داڵدە بۆ پاشماوەی مەفرەزە ...

زیاتر »

حكومەتێكی بەهێز

رەنگە هێشتا زوو بێت بۆ قسەكردن لەسەر پێكهاتەی حكومەتی داهاتوو كە ئایا حكومەتێكی بەهێز دەبێت، یان هاوشێوەی حكومەتەكانی پێشوو گیرۆدەی ژێر دەستی كوتلە گەورەكان و میلیشیا و چەكە لەدەستدەرچووەكانیان دەبێت؟. حكومەتی داهاتوو، ئەزموونی 18 ساڵی رابردووی حكومەتەكانی پێشووی هەیە و دەتوانێت سود لە خاڵە بەهێزەكان وەربگرێت بۆ زیاتر تۆكمەكردنی خۆی و كار بۆ پڕكردنەوەی ئەو كەلێنانەش بكات كە خاڵی لاوازی ...

زیاتر »

براوەی هەڵبژاردن

گومانی تێدا نییە براوە هەرە گەورەكەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عیراق كە هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو سەدرییەكانن، بەو پێیەی زیاتر لە 70 كورسی پەرلەمانییان مسۆگەر كرد و لێوەی دەتوانن لەڕێی بەستنی هاوپەیمانییەكەوە لەگەڵ كوتلەكانی تر، حكومەتی داهاتوو پێكبهێنن، ئەمە گەر باس لە دەستوەردانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی نەكرێت كە بەردەوام تێكەڵكێشی هاوكێشە سیاسییەكانی عیراق و پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتەكانی پێشووی عیراق بووە. سەدرییەكان لەهەر چوار ...

زیاتر »

حكومەتی داهاتوو

هەڵبژاردنی ئەمجارەی عیراق، جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی پێشوودا هەبوو، بەو پێیەی بوارێكی باشتری بۆ سەربەخۆكان رەخساند تا بگەنە پەرلەمان و كار بۆ ئەو ئامانجانە بكەن كە دەڵێن، لەپێناویاندا بزوتنەوەی تشرین لە عیراقدا بەرپابوو. پێش هەڵبژاردن زۆرێك لە هێزە تەقلیدییەكان ناڕەزاییان بەرانبەر بە یاسای نوێ‌ و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە دەربڕی، بەڵام لەگەڵ دەركەوتنی ئاكامەكان، ئاشكرابوو كە جیاوازییەكی زۆر لە نەخشەی سیاسیدا ...

زیاتر »

خۆپیشاندان و هەڵبژاردنی تشرین

عیراقییەكان یادی خۆپیشاندانی تشرینی 2019 دەكەنەوە، هەڵبژاردنی 10ی مانگیش لەڕێییە كە بە بۆچوونی هەندێك گۆڕانكاریی لە هاوكێشەی سیاسیدا دەكات و عیراق دەخاتە سەر رێڕەوێكی دروست. حكومەتی راگوزەری ئێستا و هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكە، بەرهەمی خۆپیشاندانی ناڕەزایی عیراقییەكان بوو كە لە سەرەتاوە دژ بە خراپی خزمەتگوزارییەكان و نەبوونی هەلی كار و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا زۆربەی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری گرتەوە، بەڵام ...

زیاتر »

چاودێریی نێودەوڵەتی

بەرپرسە عیراقی و نێونەتەوەییەكان، جەخت لەسەر جیاوازیی هەڵبژاردنی ئەمجارە دەكەنەوە لە عیراق و پێیانوایە لە سایەی چاودێرییەكی نێودەوڵەتی چڕ بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، پرۆسەكە بێ‌ وێنە دەبێت لەڕووی پاكی و بێخەوشی. هەڵبژاردنی ئەم جارەی عیراق كە هەڵبژاردنی پێشوەختە، لەژێر گوشاری خۆپیشاندانەكانی تشرینی 2019 كە زۆربەی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری گرتەوە و حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی ناچاری دەست لەكاركێشانەوە كرد، هاتەئارا. مستەفا كازمی ...

زیاتر »

دیداری رافیدەین

لە زۆربەی دیدار و بۆنەكاندا، رووبەڕووبوونەوە سەربازیی و ئابورییەكان، ئەو تەوەرانەن كە دەبنە جێگەی مشتومڕی نێوان كەسێتی و لایەنە سیاسییەكان لە عیراق، بابەتی پەیوەست بە پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و دەستوەردانی وڵاتانی دراوسێش، لایەنێكی سەرەكی ئەو باس و خواسانە پێكدەهێنن. دیداری رافیدەین بۆ دیالۆگ كە لەم ماوەیەی دواییدا لە بەغدا سازكرا، گفتووگۆیەكی گەرمی لەسەر پرسی پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و بە تایبەتیش ...

زیاتر »