سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار (پەڕە 12)

ئیدریس جەبار

عیراق و حكومەتی نوێ‌

عیراق لە دوای ساڵی 2003وە، شەشەم سەرۆك وەزیران تاقیدەكاتەوە و حكومەتێكی نوێ‌ بە هیوای چارسەركردنی ئەو كێشانەی چارەسەرییان نییە، پێكدەهێنێت. عیراق لەئێستادا لە دوای سعودیە، گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتە لە ناوچەكەدا، ساڵانەش گەورەترین بودجەی دارایی پەسەند دەكات بۆ بەكاربردن و چاككردنەوەی ژێرخانە داڕوخاوەكەی كە لەماوەی چەندان ساڵی رابردوودا هیچ نۆژەنكردنەوە و گەشەكردنێكی بەخۆوە نەبینیوە. حكومەتی نوێ‌ لە دوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتی پێشوو ...

زیاتر »

لە پاش ئیدلیب

تادێت سوپای سوریا بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی روسیا لە پێشڕەویدایە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی سەر بە پارێزگەی ئیدلیب كە دوایین مۆڵگەی ئۆپۆزسیۆنی چەكداری سوریایە لە وڵاتەكە، ئەوی دەمێنێتەوە دوای كۆنترۆڵكردنی ئیدلیبە. كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی ئیدلیب درەنگ و زوو كەوتووە، چونكە هەموو لێكدانەوەكان روو لەوەن كە مشتی دیمەشق و مۆسكۆ لە هاوكێشەكەدا لە مشتی ئەوانی تر قورسترن، بۆیە لەئێستاوە دەكرێت بڵیین ئاراستەی هەنگاوەكانی ...

زیاتر »

ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

ململانێكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رەگوڕیشەیەكی مێژوویی قوڵیان هەیە و بەدرێژایی سەردەمە جیاجیاكانیش لەگەڵ هەتنەبەری هەر هێزێكی نوێ‌، رەنگ و شێوازیی ترییان بەخۆوەبینیوە و بەشێوەیەكی نوێ‌ لە حەلەبەكەدا دەركەوتوون. بۆ مەبەستی كۆتایی هێنان بەو ململانێ‌ و كێشمەكێشە قوڵانە، چەندان پلان و پرۆسەی جیاواز خراونەتەڕوو كە زۆربەیان لەسەردەستی ئەمریكاییەكان بوون، بەبێ‌ ئەوەی ئاكامێكی وەها بەدەستەوەبدەن و ببنە مایەی كوژاندنەوەی ئەو رق و ...

زیاتر »

عیراق لە سایەی هەڕەشەی سەپاندنی سزاكاندا

دوای ئەوەی فراكسیۆنە شیعەكان لەسەر دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق رێككەوتن، بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ كورد و سوننە، لە پەرلەمان بڕیارییان بۆ وەدەرنانی هێزە بیانییە لە عیراق دەركرد و حكومەتییان بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەوە پابەند كرد. ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عیراق، لە دوای رووداوی كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عیراقی لە نزیك فڕۆكەخانەی ...

زیاتر »

نۆرەی رۆڵی روسیایە

رۆڵی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كۆتایی نەهاتووە و رووی لە لاوازبوونیش نەكردووە، بەڵام سەرهەڵدانی روسیا لەم چەند ساڵەی دوایی لە ناوچەكەدا و بە تایبەتیش لە سوریا و لیبیا، بە هاتنەبەری قۆناغێكی تری هەژموون و رۆڵی مۆسكۆ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت. ئەم رۆڵەی روسیا رەنگە بە رێككەوتن و پیرۆزبایی تەلئەبیب و واشنتن بێت كە پێدەچێت لێوەی بیانەوێت وڵاتێكی تری بەهێز لەگەمەكەدا ...

زیاتر »

سەروەریی و سزاكان

پاراستنی سەروەریی خاكی عیراق بووەتە بنێشتەخۆشەی سەر زاری زۆربەی سیاسەتوانان و پەرلەمانتارە عیراقییەكان، پاراستنی سەروەریی لەئێستادا بەو واتایەی كە نابێت هیچ وڵاتێكی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی خاكی وڵات بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكان بەكاربهێنێت و عیراق بكاتە گۆڕەپان و بەردەباز بۆ گەیشتن بە خواست و ئامانجەكانی. لێدانەوەی ئەم قەوانە لەكاتێكدایە كە هێشتا عیراق لە هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر قوتاری نەبووە، هێشتا عیراق لەباكوورەوە ...

زیاتر »

واشنتۆن و ئەنقەرە

هەرچەندە بەهۆی كڕینی سیستمی موشەكی (S-400)وە خەریكە پەیوەندییەكانیان روو لە ئاڵۆزبوونی زیاتر دەكەن كە هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەپاندنی سزاكان بەسەر ئەنقەرە، بەڵام هێشتا هەردوولا جەخت لەسەر گرنگی هاوپەیمانی نێوانیان و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش دەكەنەوە بۆ دەرچوون لەم تەنگژەیەی كەوتووەتە نێوانیان. ئەمریكاییەكان پێیانواییە دەتوانن بە دەستبەردان لە توركیا پێگەی خۆیان لە ناوچەكەدا وەك پێشوو بە بەهێزی بهێڵنەوە، بە تایبەتیش ...

زیاتر »

دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق

پرسی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق، جارێكی تر دێتەوە نێو باسان و جارێكی تر هاوپەیمانی فەتح لەڕێی پرۆژە یاسایەكەوە، دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتدا دەباتە بەردەم پەرلەمان. هەموان پرۆژەكە بە پرۆژەی خۆیانی دەزانن، بەڵام گەڵاڵەكردنی لەلایەن محیوەری «بنیاتنان»-ەوەیە و سائیرونیش كە نوێنەرایەتی رەوتی سەدر دەكات، رەتیناكاتەوە كە پشتیوانی لە پرۆژە یاساكە دەكات. شەقامی عیراقی لە حاڵەتی كوڵاندایە، ئەوانەی هێشتا لە ...

زیاتر »

خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی نوێدا

سەرەتای ساڵی 2020، ئەو رووداوانە لە خۆرهەڵاتی وەڕاست دێنێتەئارا كە یەكلاكەرەوە و گورچكبڕ دەبن بۆ ناوچەكە، گۆڕانكاریی ریشەیی و گۆڕانكاریی گەورە و گۆڕانكاریی لە نەخشە و خواستە سیاسییەكان. رەنگە ئەمساڵ جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ ساڵانی پێشوودا هەبێت، جیاوازیی بەو قەبارەیەی كە لەسەرەتاوە دەركەوت و تەنگژەكانی لە ئاستی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ نزیككردەوە. چەندان ساڵە ناوچەكە گۆڕەپانی ململانێیەكی گەورەیە، ململانێیەك كە لە هەموو ساتێكدا ...

زیاتر »

سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق

سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق، هەم دەبێت بە دڵی شەقام، هەم دەبێت بە دڵی حزب و لایەنە سیاسییەكان بێت، هەم دەبێت لەنێو كوتلە سیاسییەكاندا كۆدەنگی لەسەر بێت و هەم دەبێت خۆپیشاندەرانیش لەسەری كۆكبن. دوومانگ بەسەر خۆپیشاندانەكاندا تێدەپەڕن، دوو مانگ لە رووبەڕووبوونەوەی خوێناوی و كوژران و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، رفاندن و تیرۆركردنی چالاكوانان و هەڵسوڕێنەرانیش لەولاوە بوەستێت. ...

زیاتر »