سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار (پەڕە 18)

ئیدریس جەبار

رووداوەكەی موسڵ و بەئاگاهاتنەوەیەی تر

گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 كەس لە رووداوەكەی موسڵ، لەگەڵ ئەوەی نەهامەتییەكی مرۆیی تر بوو بۆ خەڵكی شارەكە، خستنەوەڕووی ئەو واقیعە تاڵەش بوو كە جگە لە موسڵ زۆرێك لە دانیشتوانی شارەكانی تری عیراق تێیدا دەژین. واقعی گەندەڵی و گوێنەدانە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و خۆدەوڵەمەندكردن لەسەر حیسابی خەڵكی ڕەشوڕوت، دەیان و سەدان ڕووداوی تری نەخوازراوی وەك ڕووداوەكەی موسڵ دروست دەكەن و ...

زیاتر »

جەزائیر بەرەو كۆتایی سەردەمی بۆتەفلیقە

لە دوای سەربەخۆیی، جەزائیر حوكمڕانی بن بلە و بۆمیدیەن و شازلی بن جدیدی تێپەڕاند، بەرەی ڕزگاریخوازی ئیسلامیش كە لە هەڵبژاردنی سەرەتای ساڵی نەوەدەی سەدەی ڕابردوو بە دروشمی «ئیسلام چارەسەرە» هاتەپێشەوە و زۆرینەی دەنگەكانی ئەو هەڵبژاردنەی مسۆگەر كرد، زۆری نەمابوو دەسەڵات بگرێتەدەست، گەر خۆرئاوا نەبوایە. دوای ئەو قۆناغە، ئەمین زروال و بۆزیاف حوكمڕانی وڵاتەكەیان كرد، بەڵام تا هاتنی عەبدوعەزیز بۆتەفلیقە، جەزائیرییەكان ...

زیاتر »

سوریا و قۆناغی دوای باغوز

پاككردنەوەی دوایین ناوچەی سوریا لە چەكدارانی دەوڵەتی ڕێكخراوی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، پێناچێت لەسایەی رەوشی ئەمنی و سیاسی ئێستای ئەو وڵاتەدا كۆتایی تەواوەتی تەوژمی توندڕەوی بێت، لەكاتێكدا هێشتا ئیدلیب لە باكووری خۆرئاوا، پڕە لە توندڕەوەكان و بۆتە گەورەترین مۆڵگە بۆ داڵدەدانی ئەو جیهادیانەی لە قۆناغەكانی دواتردا دەبنە مایەی هەڕەشە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری. ڕەنگە بە ...

زیاتر »

پاراستنی سەروەریی و بنبڕكردنی گەندەڵی

عیراق دوای تێپەڕینی نزیكەی 16 ساڵ بەسەر روخانی رژێمی بەعس، توانای پاراستنی سەروەریی وڵاتەكەی نییە و زاڵیش نەبووە بەسەر گەندەڵی و پشكداریی كە وەك نەخۆشییەكی كوشندە تا دێت لە جەستەی وڵاتەكەی دەخۆن و شادەماریی ژیانی دەگوشن. قسەكردن لەسەر بوون و هەژموونی ئێرانی و ئەمریكایی لە عیراق، بۆتە باسێكی سواو، ڕێگرتن لە پێشێلكردنی سەروەریی وڵاتەكەش لەلایەن سوپای توركیاشەوە، هەر تەنیا لە ...

زیاتر »

توركیا لە هاوكێشەكەدا

توركیای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ توركیای سەردەمی ناسیۆنالیستەكان و عەسكەرەكاندا هەیە بەو پێیەی لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەش گرنگییەكی زیاتری پەیداكردووە و لەئێستادا وەك گەمەكەرێكی بەهێز لەسەر گۆڕەپانی ئیقلیمی دەردەكەوێت. گەورەبوونی ڕۆڵی توركیا، هەر بە تەنیا پەیوەندی بە نینۆككردنی سوپا و گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی نییە، بەڵكو لە مامەڵەكردنی لەگەڵ نەیاران و دۆستەكانی بەشێوەیەكی ...

زیاتر »

عیراق لەنێوان فەتح و سائیروندا

هەردوو هاوپەیمانی فەتح و سائیرون گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی عیراقن و هەریەكە و بە پێكهاتەی سەرەكی (بنیاتنان) و (چاكسازی) دادەنرێن، فەتح لەلایەن هادی عامری سەرۆكی ڕێكخراوی بەدرەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، سائیرونیش موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر سەرپەرشتی دەكات. پێشتر ناكۆكی سەرەكی نێوان ئەو دوو هاوپەیمانییە، لە كاندیدكردنی فالح فەیاز سەرۆكی بزوتنەوەی عەتا بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ناوخۆدا خۆی دەبینیەوە كە لەلایەن فەتحەوە ...

زیاتر »

ململانێ‌ گەورەكەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

دەیان ساڵ لەمەوبەر گەر باسی ململانێ‌ گەورەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكرابا، پرسی عەرەب ئیسرائیل لە ڕیزبەندی سەرەوەی لیستی ئەو ململانێیانەدا دەردەكەوت و بە گەورەترین و ئاڵۆزترین گرێكوێرە دادەنرا، بەڵام لەئێستادا بەهۆی گۆڕانی هاوكێشەكان و دروستبوونی گەمەی نوێ‌ لە ناوچەكەدا، ئەو پرسە تا دێت بچوك دەبێتەوە و مللانێی تر دەبێتە تەوەریی سەرەكی باس و خواسەكان تایبەت بە ناوچەكە. ململانێی ئێران سعودیە لە ...

زیاتر »

سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر داعشدا

لە كۆتایی 2017، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق، سەركەوتنی سەربازی بەسەر ڕێكخراوی داعشدا ڕاگەیاند، ئەم سەركەوتنە مانای پاكردنەوەی تەواوی ئەو ناوچانە بوو كە پێشتر لەلایەن ڕێكخراوەكەوە لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار و دیالە و سەڵاحەدین و باشووری كەركوك دەستییان بەسەرداگیرابوو. سەركەوتن بەسەر ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لەپاش زیاتر لە سێ‌ ساڵ لە كۆنترۆڵكردنی ناوچەیەكی فراوانی وڵات لەلایەن رێكخراوەكەوە، لێكدانەوەی ...

زیاتر »

گەمەكانی پاشەكشەكردنی ئەمریكا لە سوریا

پاشەكشەكردنی ئەمریكا لە سوریا وەك زۆرێك لە بەرپرسانی ئەمریكایی باسی دەكەن، وابەستەی سەركەوتنی تەواوەتییە بەسەر رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، ئەمەش بەبێ‌ رەچاوكردنی راگەیاندنەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆتایی مانگی كانوونی یەكەمی 2018. ترەمپ جگە لە راگەیاندنی یەكەمی، چەند جارێكی تر جەختی لەسەر كشاندنەوەی هێزە سەربازییەكانی وڵاتەكەی كردبۆوە لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، بەڵام ئەو پاشەكشەكردنە وێڕای تێپەڕینی چەند ...

زیاتر »

مەترسی گەڕانەوەی داعش

لە كۆتایی ساڵی 2017، عیراق سەركەوتنی سەربازی بەسەر رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش)دا راگەیاند، سەركەوتنی سەربازی مانەی بنبڕكردنی تەواوەتی رێكخراوەكە ناگەیەنێت كە لە دوای ساڵی 2003وە فكر و ئایدۆلۆژیای توندڕەوانەی لە كۆمەڵگە سونییەكاندا چاند. حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق، لە 12ی كانوونی دووەمی 2017، سەركەوتنی هێزە چەكدارەكانی بەسەر داعشدا راگەیاند كە لە دوای حوزەیرانی ساڵی 2014 پارێزگاكانی نەینەوا ...

زیاتر »