سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار (پەڕە 9)

ئیدریس جەبار

قەرز بۆ مووچە

لەگەڵ دەركەوتنی كاریگەرییەكانی دابەزینی بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئابوری عیراق توشی لەرزۆكی دەبێت و حكومەت توانای ئەوەی نامێنێت مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە كاتی خۆیدا دابەش بكات. حكومەتی عیراق ماوەی چەند مانگێكە مایەپوچی راگەیاندووە، مایەپوچی لەڕێی پەنابردنە بە قەرزكردن و بەیاساكردنی ئەو قەرزە لەڕێی پەرلەمانەوە بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، یان دەستبردن بۆ یەدەگی فیدراڵی كە هێندەی ...

زیاتر »

سیناریۆكانی پاشەكشەكردن لە بەغدا

بەر لە دەستپێكردنی هێرش و پەلاماریی میلیشیاكان بۆسەر كاروانە سەربازییەكانی هاوپەیمانان و نێردە دیپلۆماسییەكان و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، واشنتۆن خۆی بۆ پاشەكشەكردن لە بەغدا و سەرلەنوێ‌ خۆڕێكخستنەوە لە عیراقدا ئامادەكردبوو. هێرشە مووشەكییەكانی رەزوانیە و هەولێر و هێرشەكانی تر لە شارەكانی باشوور بۆسەر رەتڵە سەربازییەكانی هاوپەیمانان، ئەو بیانووە بەهێزانەن كە ئەمریكاییەكان لێوەی پلانی «پاشەكشەكردن و خۆگورجكردنەوە و پاشان هاتنەوەیەكی بەهێزتر» ...

زیاتر »

ئەوانەی «شیلان»یان كوشت

رۆژێكی رەش بوو بۆ بەغدا، (دار السلام) نغرۆی دڕەقی و تاوان بوو، ئاسمانی شارەكە سورداگەڕا، جوانترین گەڕەكەكانی قێزەونترین و دڕندەترین رووداوی كوشتنی بەخۆوەبینی. ئەوانەی شیلان و خێزانەكەیان لەخوێن گەوزاند، نەوەی سادەكانی كوفە و هەڵگەڕاوەكانن لە موسلیمی كوڕی عەقیل، ئەوانەن كە خوێنی «حسێن»یان بۆ تەماح و ماڵی دنیا بەهەدەردا. نەوەی حەجاج و سەفاحە خوێن مژەكانی مێژووی خاكی سەوادن، ئەوانەن كە تائێستاش ...

زیاتر »

كازمی و هەرێمی كوردستان

سەردانەكەی ئەم دواییەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان، هەڵگری كۆمەڵێك دەستەواژەی جیاجیا بوو كە دەكرێت لایەنە ئابورییەكەی بە گرنگترین وەسفبكرێت. كازمی لە سەرەتاوە هاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبی كۆبووەوە، پاشان سەردانی ئاوارەكانی كرد لە ئۆدوگای قادیا و دواتر مەرزی سنوری ئیبراهیم خەلیلی لە زاخۆ بەسەركردەوە. لە سلێمانیش، كازمی چاوی بە بەرپرسانی حكومی و حزبی ...

زیاتر »

چەكی لەدەستدەرچوو

حكومەتی عیراق دەیەوێت چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت و چەكی هێز و گروپە چەكدارەكانی دەرەوەی چوارچێوەی هێزە نیزامییەكان دابماڵێت، ئەم هەوڵەش لەلایەن هەندێكەوە «بۆ بەئامانجگرتنی بەرەی مقاوەمە» لێكدانەوەی بۆ دەكرێت. لەگەڵ هەنگاونان بۆ بەدامەزراوەكردنی هێزە چەكدارەكان، دۆسێی كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەرانیش لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە هەڵدەدرێتەوە، بەرپرسانی باڵای وەزارەتە ئەمنییەكانیش، لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت. بۆ كەمكردنەوەی هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆی ...

زیاتر »

ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌وڵی دروستكردنی توركیای‌ گه‌وره‌

سیمای ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، دوای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ «توركیای گه‌وره‌« كرد كه‌ باكووری یۆنان و دوورگه‌كانی ئیجه‌ی خۆرهه‌ڵات له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ته‌نگژه‌ و ئاڵۆزییه‌كان باڵیان به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌سینادا كێشاوه‌، له‌نێوه‌ندی مه‌ترسی له‌ده‌ستده‌رچوونی ڕه‌وشه‌كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا. ماڵپه‌ڕی (گریك سیتی تایمز) له‌ زاری مه‌تین جڵۆنك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا له‌حزبی داد ...

زیاتر »

ئەنجامی سەردانەكە كازمی

لە 18ی ئابی 2020، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی واشنتۆنی كرد و لە سەردانەكەشدا چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و گەورە بەرپرسانی وڵاتەكە كەوت، ئەم سەردانە لەگەڵ ئەوەی سەردانێكی رواڵەتی بوو، بەڵام گرنگییەكی گەورەی بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق هەیە. كازمی سەردانەكە بە زۆر سەركەوتوو دادەنێت و ئاماژە بە چەند لێكگەیشتنێك دەكات، بە تایبەتیش لەڕووی ئەمنی و ئابوری، ئەوی ...

زیاتر »

پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا

پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق، لە دوای ساڵی 2003وە لای زۆرێك لە هێز و لایەنە سیاسییە عیراقییەكان بۆتە مەتڵەب و بەردەوام وەك قەوان لێدەدرێتەوە، بەبێ‌ ئەوەی رەچاوی رەوشی سیاسی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و پێگەی عیراق بكرێت لە دوای روخانی دیكتاتۆری. ئەمریكاییەكان لەو دەمەدا كە بە هێزێكی سەربازی زۆرەوە هاتنە عیراق و توانییان سیستمی سیاسی لە وڵاتدا بگۆڕن، حەڤدە ساڵە بە ...

زیاتر »

سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ واشنتۆن

بڕیاره‌ 20ی ئه‌م مانگه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات و له‌ واشنتۆن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌دا له‌سه‌ر چه‌ند دۆسێیه‌كی گرنگ وتوێژ بكات، پێده‌چێت گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ش دۆسێی هه‌ژموونی میلیشیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بێت كه‌ ئه‌مریكایان له‌ عیراقدا بێزار كردووه‌. كازمی به‌رله‌ واشنتۆن، سه‌ردانی تارانی كردو له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كانیشدا له‌سه‌ر چه‌ند دۆسێیه‌كی په‌یوه‌ست به‌ ره‌وشی عیراق ...

زیاتر »

هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌ختە

شه‌شه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراقی‌ دوای‌ 2003 كه‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ راگوزه‌ره‌، واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌ختی‌ دیاریی‌ كرد. مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ داهاتوو بۆ ‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌ختە له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمییه‌وه‌ دیاریی‌ كراوه‌، ره‌نگه‌ تا ئه‌و ده‌مه‌ له‌ وڵاتێكی‌ پڕ له‌ قه‌زاو قه‌ده‌ری‌ وه‌ك عیراقدا هه‌زار گۆڕانكاریی‌ جۆراوجۆ رووبده‌ن و به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی‌ پرۆسه‌كه‌ بگرن. ره‌وشی‌ ئێستای‌ عیراق له‌ هه‌موو كاتێكی‌ تر جیاوازتره‌، جیاوازتر به‌و ...

زیاتر »