سەرەکی » وتار » گۆران فه‌تحی (پەڕە 1)

گۆران فه‌تحی

سوریا دەگەڕێتەوە بۆ نێوەندی عەرەبی؟

گۆران فەتحی  ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن، سوریا دوای چەندین ساڵ پەراوێزخستن و دابڕان لەوڵاتانی عەرەبی بەهۆی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە، جارێكی تر بێیتەوە نێو گۆڕەپانی عەرەبی، دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات سەردانی ئەو وڵاتەی كرد و چاوی بە بەشار ئەسەدی سەرۆكی رژێمی سوریا كەوت. سەرەتای بچڕانی پەیوەندییەكان و نەبوونی متمانە بە دیمەشق سوریا بەهۆی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی تێیدا لەساڵی ...

زیاتر »

وڵاتێك، سه‌رۆك وه‌زیرانیش تێیدا پارێزراو نییه‌

عیراق وڵاتێكی نا سه‌قامگیر له‌هه‌موو مێژووی خۆیدا، وڵاتێك به‌رده‌وام شه‌ڕ و شۆڕ و به‌رده‌وام ململانێی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی تێدا هه‌بووه‌، وڵاتێك مێژوویه‌كی‌ پڕ خوێن و كوده‌تا و شۆڕشی یه‌ك له‌دوا یه‌كی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، هه‌رده‌م پێشووتری له‌ ئێستای باشتربووه‌، عیراقی دوای 2003یش كه‌ زۆرێك به‌ به‌هه‌شتی تێئه‌گه‌یشتن، به‌هۆی‌ ململانێی سیاسی و چه‌كداری نێوان لایه‌نه‌ سیاسی و تایفییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ...

زیاتر »

قه‌رداحی و قه‌یرانی دیپلۆماسی لوبنان- كه‌نداو

په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی‌ لوبنان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداودا، له‌به‌رده‌م لێكترازانێكی گه‌وره‌دایه‌، به‌هۆی‌ لێدوانێكی كۆنی (جۆرج قه‌رداخی) رۆژنامه‌نووسی عه‌ره‌ب و وه‌زیری راگه‌یاندنی ئێستای لوبنان، سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی‌ یه‌مه‌ن، وادیاره‌ كێشه‌كه‌ش به‌ ناڕه‌زایی‌ ئاسایی ناوه‌ستێت و به‌ره‌و قه‌یرانێكی دیپلۆماسی قورس ده‌چێت. لێدوانه‌كانی قه‌رداحی كه‌ ئه‌م هه‌رایه‌ی‌ ناوه‌ته‌وه‌، له‌به‌رنامه‌ی «په‌رله‌مانی گه‌ڵ» بووه‌ كه‌ له‌سه‌ر كه‌ناڵی جه‌زیره‌ له‌تۆڕی‌ ئه‌نته‌رنێت له‌ مانگی ئابی رابردوودا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، واتا پێش ...

زیاتر »

لێکەوتەکانی شكستی هەندێ لایەن له ‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا

لایه‌نه‌ سیاسییه‌ شیعه‌كانی پێكهێنه‌ری حه‌شدی شه‌عبی له‌ عیراق، له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی‌ په‌رله‌مانی عیراق، پاشەکشەی گه‌وره‌یان کرد و رێژه‌ی‌ ده‌نگ و كورسییه‌كانیان به‌ جۆرێك بوو، تووشی شۆكێكی گه‌وره‌ بوون، ئه‌وه‌ش وایكرد، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ره‌تبكه‌نه‌وه‌ و تانه‌ی‌ لێبده‌ن، چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كۆمسیۆن بکەن و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن ، گوایه‌ ته‌زویری تێدا كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی لێدانی ئه‌وان، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی‌ لایه‌نگران و چه‌كدارانیانه‌وه‌ ...

زیاتر »

مه‌ترسیی هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر رۆژاڤا

گۆران فه‌تحی مه‌ترسیی هێرشێكی تری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاڤای كوردستان لەئارادایە، ئه‌وه‌ش به‌ ئاشكرا له ‌لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی‌ به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌دا سه‌باره‌ت به ‌ئاماده‌كارییەکانیان بۆ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموکرات و ناوچه‌ كوردییه‌كان له باکوور و ‌خۆرئاوای سوریا راگه‌یه‌ندراوه‌، له‌سایه‌ی‌ بێده‌نگی واشنتۆن و مۆسكۆ و بێده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی‌ سوریا. له‌و رووه‌وه‌ به‌رپرسانی توركیا و به‌تایبه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك کۆماری ...

زیاتر »

دۆڕاوه‌ گه‌وره‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌

ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی‌ عیراق، چه‌ندین موفاجه‌ئه‌ی‌ له‌خۆی‌ گرت، كه‌ گرنگترینیان، دۆڕان و ده‌رنه‌چوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسه‌ سیاسییه‌ باڵاكانی عیراق و هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ كورسی به‌ده‌ستهاتووی به‌شێك له ‌هێز و قه‌واره‌ گه‌وره‌كانی عیراقه‌ به‌تایبه‌تی له‌ شیعه‌كان و سوننه‌كان. كه‌سایه‌تییه‌ ده‌رنه‌چووه‌كان زۆرێك له‌و كه‌سایه‌تی و سیاسییانه‌ی‌ پێشتر شوێن و پێگه‌ی‌ گه‌وره‌یان هه‌بوو هه‌م له‌ پۆسته‌ باڵاكانی ده‌وڵه‌تدا و هه‌میش له‌ نێو په‌رله‌مان و ...

زیاتر »

كوردی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان وەڵامی…

كوردی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان وەڵامی شۆڤێنییەکانیان دایه‌وە گۆران فه‌تحی كوردی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان (دابڕاوه‌كان)، كه‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی‌ جوگرافیای‌ كوردستانی باشوور پێكده‌هێنن، هه‌رده‌م رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی‌ دوژمنان بوونه‌ته‌وه‌ و له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا، به‌تایبه‌ت سه‌رده‌می به‌عس، كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی كوشت و كوشتار و ده‌ركردن و ته‌عریب و ئه‌نفالی تێداكرا، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی كورد له‌و ناوچانه‌ و سڕینه‌وه‌یان وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسیش، زۆرێك كورد به‌ ده‌رفه‌تێكی ...

زیاتر »

پێگه‌ی‌ كه‌ركوك لای یه‌كێتی

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ له‌ 1975دا، كه‌ركوك له‌لای پێگه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش هه‌ڵقوڵاوی بیری سەرۆک مام جه‌لال بووه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌هه‌موو ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی و هه‌روه‌ها له‌ دانوستان و گفتوگۆ و مفاوه‌زاته‌كاندا له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس، گرنگی به‌م شاره‌ داوه‌، به‌رده‌وامیش هه‌وڵی ئازادكردنی ئه‌و شاره‌ و ده‌وروبه‌ری‌ و باشكردنی بارودۆخی داوه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌، ئه‌م حزبه‌ به‌رده‌وام جێگه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌نێو دڵ و ده‌روونی ...

زیاتر »

مام جەلال و كەركوك

گۆران فەتحی كەركوك وەكو شارێكی كوردستانی گەورە و گرنگ لە باشووری كوردستاندا، هەردەم جێی بایەخی جەنابی مام جەلال و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە، لەدوای دامەزراندنی یەكێتیش لە1/6/1975، كەركوك یەكێك لە دۆسێ سەرەكییەكان بووە كە تاڵەبانی و سەركردایەتی یەكێتی كاریان لەسەر كردووە، بۆ نموونە بەرگریی بەردەوامی مام و یەكێتی لە كەركوك و پێداگریی لەسەر كوردستانی بوونی کەرکوک، گفتوگۆی ساڵی 1984ی یەكێتی ...

زیاتر »

هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسساز بۆ كورد…

هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسساز بۆ كورد له ‌ناوچه‌ جێناکۆکەکان گۆران فەتحی ره‌نگه‌ به‌شێك له‌ هاووڵاتیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی‌ عیراق به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرن، یان بەلایانەوە ئاسایی بێت کە به‌شداریی تێدا نەكه‌ن، له‌به‌ر نیگه‌رانیان له ‌ئاستی ئیداره‌دان و سیاسه‌ت و خزمه‌تگوزاریی له ‌هه‌رێم به‌گشتی، بۆ ناوچه‌ جێناکۆکەکانیش ئه‌و نیگه‌رانییه‌ زیاتره‌ له‌به‌ر بێزارییان له‌و دۆخەی لەو ‌ناوچانەدا لەئارادایە، كه‌ ئێستا له ‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌بری ...

زیاتر »