سەرەکی » وتار » گۆران فه‌تحی (پەڕە 6)

گۆران فه‌تحی

سه‌باره‌ت به‌رێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا

هاتوچۆی چڕی وه‌فده‌كانی حكومه‌تی‌ هه‌رێم و حكومه‌تی‌ فیدراڵی به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا، بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ و كێشه‌ له‌سه‌ر به‌تایبه‌ت به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌میزانیه‌ی‌ گشتی عیراق، ئه‌مجاره‌ ئه‌گه‌ر وه‌كو سه‌ره‌تاش بێت ئه‌نجامێكی باشی لێكه‌وتۆته‌وه‌ به‌پێی به‌رپرسانی هه‌رێم و به‌غداش. بێگومان سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆكانیش له‌كۆتاداو له‌م قۆناغه‌ی‌ ئێستای عیراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت بۆ هه‌رێم زۆرباش ده‌بێت، چونكه‌ به‌رپرسانی به‌غدا هه‌نووكه‌ ...

زیاتر »

سەردەمی پاشەکشەی ئەمریکا!

رووداوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئێستای باكووری خۆرئاوای سوریا «رۆژئاڤا»، پاشه‌كشه‌یه‌كی‌ سه‌یری ئه‌مریكا ده‌رده‌خات له‌ناوچه‌كه‌، به‌رامبه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌روسیاو توركیا و ئێران، ده‌ریشی ده‌خات كه‌ نفوزی ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت و هیچ كام له‌و سێ وڵاته‌ گوێ به‌ هه‌ره‌شه‌كانی ناده‌ن. ئێمه‌ بینیمان چۆن دۆناڵد ترامپ چه‌ند مانگێك پێش ئێستا بڕیاری كشانه‌وه‌ی‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی‌ له‌رۆژئاوای كوردستان داو دواتر پاشگه‌زبوویه‌وه‌، به‌هۆی‌ ناره‌زایه‌تی ...

زیاتر »

شۆڕشی گه‌نجانی بێكار و بێ ده‌ره‌تان

ناره‌زاییه‌تی‌ و خۆپیشاندان یان راستتر شۆڕشی ئێستای گه‌نجانی عیراق، كه‌ پێ ده‌نێته‌ هه‌فته‌ی‌ دووهه‌میه‌وه‌، ده‌ره‌نجامی گه‌نده‌ڵی و خراپی بارودۆخی ئابووری و بێكارییه‌ له‌عیراقدا. ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌مجاره‌، دوای لابردنی‌ عه‌بدولوه‌هاب ساعیدی هات له‌پۆسته‌كه‌ی‌ وه‌ك فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر، به‌ڵام هه‌ر زوو تۆڕه‌یی خه‌ڵكی، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سه‌ر ئه‌نته‌رنێتی گرته‌وه‌و ئینجا گوازرایه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غداو هه‌ندێ شاروشارۆچكه‌، خۆپیشانده‌ران و نارازییان سه‌ره‌تا ...

زیاتر »

ئه‌وان هێشتا رقیان له‌ئێمه‌یه‌!

ئاڵای كوردستان ئه‌و ئاڵایه‌ی‌ كوردی بێ ده‌وڵه‌ت له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی نیشتمان شانازی پێوه‌ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ مه‌زنه‌ هه‌موو كات دوژمنان به‌بینیی‌ تێك ده‌چن و چی رق و كینه‌ی دڵیانه‌ به‌رامبه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت، رووداوه‌كه‌ی ته‌رابزونی توركیاو رووداوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی سه‌ر گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ سه‌ماوه‌ی باشووری عیراقیش باشترین نموونه‌ی، ئه‌م حاڵه‌ته‌ن. لێره‌دا ته‌نها له‌سه‌ر تێڕوانینی شۆفێنیانه‌ی‌ به‌شێكی عه‌ره‌بی عیراق به‌رامبه‌ر به‌كوردو ئاڵاكه‌ی‌ ده‌دوێم و ئه‌وه‌ ...

زیاتر »

سەعات (9)یە جەلاد… بیتەقێنە

وه‌كو هه‌ر جارێكی تر.. دۆزینه‌وه‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی قوربانیانی ده‌ستی به‌عسی فاشی و بینینی‌ پاشماوه‌كان، سوێ به‌دڵماندا ده‌كات و برینه‌كانمان ده‌كولێنێته‌وه‌، هه‌موو جارێك به‌بیرمان ده‌هێنێته‌وه‌، ئێمه‌ له‌وڵاتێكدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ین كه‌ هه‌رده‌م مه‌ترسی قڕكردن و له‌ناوچوونمان له‌سه‌ره‌، ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌به‌ر كوردبوونمان. گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌ شاره‌زاكانی فه‌رمانگه‌ی‌ پاراستن و كاروباری‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگای شه‌هیدانی عیراق و ...

زیاتر »

نێوه‌ندگیری (یوئێن) بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی…

نێوه‌ندگیری (یوئێن) بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و نێرده‌كه‌ی‌ له‌عیراق یۆنامی، ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكه‌ له‌دانیشتنی داخراودایه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌كوردو عه‌ره‌ب و توركمان، به‌ڵام وه‌كو هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌رح و بژاردانه‌ی‌ یونامی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی پارێزگاكه‌ خستوویه‌تیه‌روو له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب و توركمان ره‌ت كراونه‌ته‌وه‌. بێگومان عه‌ره‌ب و توركمان به‌و پێیه‌ی‌ ...

زیاتر »

دۆخی كه‌ركوك باش بكه‌ن

دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك له‌پشكی یه‌كێتی له‌ئێستادا، دیارترین بابه‌تی نێو دانوستانه‌كانی یه‌كێتی و پارتییه‌، ئه‌مه‌ش دوای دانانی وه‌زیری داد له‌حكومه‌تی‌ فیدرالی، كه‌ كه‌سێتیه‌كی‌ سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو. بێگومان دانانی پارێزگاری بۆ كه‌ركوك له‌دۆخی ئێستاداو دوای دوو ساڵ له‌راپرسی و 16 ی‌ ئۆكتۆبه‌رو هێرشی سوپاو حه‌شد، ئاهێك به‌دڵی كوردی كه‌ركوك به‌تایبه‌تی‌ و گه‌لی كورد به‌گشتی ده‌هێنێته‌وه‌و به‌شێك له‌خه‌م و ...

زیاتر »

ته‌رازووی هێزی نێوان تاران- واشنتۆن

ئاڵۆزی و گرژییه‌كانی چه‌ند مانگی رابردووی نێوان واشنتۆن و تاران، له‌دوو هه‌فته‌ی‌ رابردوودا ئاقارێكی خراپتر و ترسناكتری گرته‌ به‌رو به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات چه‌ندین لێدوانی توندو هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزیان ئاراسته‌ی‌ یه‌كتر كرد. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هه‌م هه‌وڵی سیاسی و هه‌میش هه‌وڵی سه‌ربازییان خسته‌گه‌ڕ، له‌و رووه‌وه‌ش ئه‌مریكا ژماره‌ی‌ هێزه‌كانی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست زیادكردو ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ی مووشه‌ك هاوێژی B-52 و كه‌شتی فرۆكه‌هه‌ڵگری زه‌به‌لاحی ئیبراهام لینكۆڵنیشی ره‌وانه‌ی‌ ...

زیاتر »

گرژییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران به‌ره‌و كوێ؟

گرژی نێوان ئه‌مریكا وه‌ك گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهان و ئێران، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی كاریگه‌رو زلهێز له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست، تا دێت زیاتر ده‌بێت و به‌ره‌و ئاستی ته‌قینه‌وه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی‌ حه‌تمی ده‌روات. توندبوونی‌ وه‌تیره‌ی‌ لێدوان ووته‌كانی به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌و دوو وڵاته‌و، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ نێوانیان دوای ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد ترامپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكاو كشانه‌وه‌ی‌ له‌رێككه‌وتنامه‌ی‌ ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێراندا زەقتر بۆوە‌، به‌جۆرێك كه‌ له‌ئێستادا گه‌یشتووه‌ته‌ ترۆپك ...

زیاتر »

جارێكی تر.. داعش و به‌غدادی

دوای هه‌مو ئه‌و لێدوان‌و پێشبینی وجه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ده‌درا، سه‌باره‌ت به‌ كۆتایی هاتنی داعش‌و له‌ناوبردنی سه‌ركرده‌كانی و برینداربوون یان كوشتنی خودی خه‌لیفه‌ی‌ رێكخراوه‌كه‌ ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، دوای شكستی له‌عیراق به‌ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و شكستی گه‌وره‌ی له‌سوریا به‌ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌باغۆز، جارێكی تر ئه‌و رێكخراوه‌ هێرشی توندی ئه‌نجامداو به‌غدادیش ده‌ركه‌وته‌وه‌. راسته‌ رێكخراوه‌كه‌ كۆنترۆڵی له‌سه‌ر ...

زیاتر »