سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 12)

هەواڵ

چارەسەرنەكردنی كێشەكان ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەبات

شوان كەریم دوێنێ لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، پێشوازیكرد لەوەفدی باڵای كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەرێم بەسەرۆكایەتیی یۆرگ كلاین كونسوڵ‌و تۆرستن رییكن جێگری كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لەهەرێمی كوردستان. لەسەرەتای دیدارەكەدا، حاكم قادر، ستایشی گەل‌و حكومەتی ئەڵمانیای كرد كە بەردەوام هاوكارو كۆمەكبەخشی گەلەكەمانن‌و پاڵپشتێكی بەهێزی پێشمەرگەن‌و خزمەتی گەورەیان پێشكەش بەبریندارانی پێشمەرگەو كەمئەندامانی شەڕی دژ بەتیرۆر كردووەو لەڕاهێنانی ...

زیاتر »

دەستوورێك دادەنێین كۆدەنگیی نیشتمانیی لەسەر بێت

دوێنێ، د.ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە ویلیەم سپێنس سپێنسەر بەڕێوەبەری پەیمانگەی یاسای نێودەوڵەتی‌و مافەكانی مرۆڤ كرد‌و لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا لەسەر بەدواداچوون بۆ پڕۆژەیاساكانی پەرلەمان‌و ئەجێندای پەرلەمانی كوردستان. لەسەرەتای دیدارەكەدا، سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند: پەرلەمانی كوردستان دەیەوێت بنەمایەكی تەشریعی تایبەت بەخۆی هەبێت بەسوودوەرگرتن لەو یاسایانەی لەبەغدا دەرچوون، بەتایبەت ئەوانەی ناچنەناو دەسەڵاتە تایبەتمەندەكانی حكومەتی فیدراڵەوە‌و وتیشی: ئێمە بەنیازین لەم خولەی پەرلەماندا دەستوورێك ...

زیاتر »

15/11/2019، كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەستپێدەكات

״تەواوی پێداویستییەكان بۆ بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی كۆمیتە و مەڵبەندەكان ئامادەكراوە״ ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە و بڕیارە رۆژانی 15-20/11/2019، پرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكان بەڕێوەبچێت. رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی لیژنەی باڵای بەڕێوەبردنی كۆنفرانسی كۆمیتەكان لە سەرجەم مەڵبەندەكان رایگەیاند: تەواوی پێداویستییە لۆجستییەكان بۆ بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی (كۆمیتە و مەڵبەندەكان) ئامادەكراوە و لیژنەكان دابەشكراون بەسەر كۆمیتەكاندا بۆ سەرپەرشتیكردنی پرۆسەكە. ...

زیاتر »

رەتكردنەوەی هەر جۆرە چارەسەرێكی ئەمنی بۆ خۆپیشاندانی هێمنانە

دوێنێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار میوانداری كۆبوونەوەیەكی كرد لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، بە ئامادەبوونی هەریەك لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و محمد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و فایەق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری. لە كۆبوونەوەكەدا چەندین بابەتی جیاجیای پێشهاتی سیاسی و ئەمنی لە وڵات گفتوگۆی لەبارەوەكرا لە بەر رۆشنایی ئەو خۆپیشاندانە گەورانەی كە لە بەغدا و پارێزگاكانی تر ...

زیاتر »

ئامادەكاریی بۆ كۆنفرانسی كۆمیتە و مەڵبەندەكان دەستپێدەكات

راگەیاندنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە و بڕیارە رۆژانی 15-20/11/2019، پرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكان بەڕێوەبچێت. رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی لیژنەی باڵای بەڕێوەبردنی كۆنفرانسی كۆمیتەكان لە سەرجەم مەڵبەندەكان رایگەیاند: تەواوی پێداویستییە لۆجستییەكان بۆ بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی (كۆمیتە و مەڵبەندەكان) ئامادەكراوە و لیژنەكان دابەشكراون بەسەر كۆمیتەكاندا بۆ سەرپەرشتیكردنی پرۆسەكە. سەرخستنی كۆنگرە و یەكێتیی ناو ...

زیاتر »

مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندن دەكەن

بە مەبەستی دامەزراندنیان بە هەمیشەیی، مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیدارەی گەرمیان خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا.

زیاتر »

خۆپیشاندەرانی لوبنان داواكاریی نوێیان هەیە

خۆپیشاندان لە لوبنان بەردەوامەو خۆپیشاندەران داوای پێكهێنانی حكومەتێكی تەكنۆكرات دەكەن. ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە «خۆپیشاندەران داوادەكەن كابینەی نوێی حكومەتی لوبنان لەسەر بنەمای توانا بێت، نەك لەسەر بنەمای تائیفی پۆستەكان دابەش بكرێت»، هاوكات «بۆ قۆناغی ئێستاش داوای پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی دەكەن بە چەند دەسەڵاتێكی دیاریكراوەوە لەپێناوی رزگاركردنی لوبنان لەو قەیرانانەی روبەڕوی بۆتەوەو دەربازبوون لەو دۆخە ئابورییەی ئێستا».

زیاتر »

کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (فەلسەفە و فەیسبووک یان فەلسەفەی فەیسبووک) بەڕێوەچوو

لەبەردەوامی ئەو کۆڕانەی ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێکیاندەخات، سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ یەکشەممە 10/11/2019 ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ کتێبی (فەلسەفە و فەیسبووک یان فەلسەفەی فەیسبووک) نووسینی (نەوازد جەمال) رێکخست. لەکۆڕەکەدا نەوزاد جەمال بەشێوەیەکی گشتی باسی لەکتێبەکەو ناوەرۆکەکەی کرد، پاشان کتێبەکەی بەخشییە ئامادەبووانی کۆڕەکە. لەژمارەکانی داهاتووی کوردستانی نوێدا راپۆرتێک بڵاودەکرێتەوە.

زیاتر »

کوردستانی نوێ رێز لە دوو خانمە نووسەر دەنێت

لەڕۆژانی رابردوودا کوردستانی نوێ لە مەراسیمێکدا کە لەساڵۆنی کوردستانی نوێ بەڕێوەچوو، رێزی لە ھەردوو خانمە نووسەرو وەرگێڕ شنۆ ھیرانی و شاناز ھیرانی نا. ئەم هەنگاوەی کوردستانی نوێ لەبەرامبەر هاوکاریکردنی ئەم دوو خانمە نووسەرو وەرگێڕەیە کە ماوەیەکی زۆرە بێ بەرامبەر بەنووسین و بابەتاکانیان کوردستانی نوێ بەسەردەکەنەوە. سەبارەت بەم رێزلێنانە، ستران عەبدوڵڵا سەرنووسەری کوردستانی نوێ لەمەراسیمەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دوو خانمە ...

زیاتر »

ئەندامانی كورد لە لیژنەی هەمواری دەستوور زیاد كرا

دوێنێ، لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا ئەندامانی كوردی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور زیاد بكات بۆ پێنج كەس. لەوبارەیەشەوە، حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، بە PUKmediaی راگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی تەواو لەسەر زیادكردنی ئەندامانی كورد كرا لە لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور، بڕیاردرا ئەندامانی كورد لەو لیژنەیە لە سێ ئەندامەوە بكرێتە پێنج ئەندام، ئەمە جگە لە ...

زیاتر »