سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 191)

هەواڵ

چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی لە ناوچەكەدا

بافڵ تاڵەبانی، لە دەباشان پێشوازییكرد لە سێرجۆن لۆریمەر راوێژكاری باڵای سەربازیی بەریتانیا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكووری ئەفریقاو وەفدێكی هاوڕێی. لەدیدارەكەدا، كە جەیمس سۆرنتن كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لەهەرێم ئامادەیبوو، بەوردی بارودۆخی سیاسی‌و سەربازی‌و ئەمنیی هەرێم‌و عیراق‌و رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە كراو هەڵسەنگاندن بۆ پێشهات‌و ئەگەرەكان‌و لێكەوتەو دەرئەنجامە نەرێنییەكان كرا. بافڵ تاڵەبانی، لەسەر كۆی هاوكێشەكان، بەرچاوڕوونی دایە وەفدی میوان‌و سیاسەتی نیشتمانیی یەكێتیی نیشتمانیی ...

زیاتر »

ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێكی گرنگی تاوتوێكرد

دوێنێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبۆوەو گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك كرا. لەكۆبوونەوەكەدا، دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ حكومییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016 گفتوگۆی لەبارەوە كرا. لەوبارەیەشەوە ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، راپۆرتێكی پێشكەشكرد. ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاریدا بەدامەزراندنیان وەك قۆناغی یەكەمی دامەزراندنی یەكەمەكان. لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، بێگەرد تاڵەبانی ...

زیاتر »

هەر دوو کۆرسەکەی ״چین״ لە دووتوێی ساڵۆن-دا بڵاودەبێتەوە

لەچوارچێوەی ئەو کۆڕانەی کوردستانی نوێ رێکیاندەخات، لەڕۆژانی رابردوودا لەهۆڵی خاک، کۆرسی دووەمی لەسەر (دۆسێی چین) بۆ باڵێۆز (د. محەمەد سابیر) رێکخست. کۆڕەکە بەسەر چوار تەوەردا دابەشکرابوو کە سەرجەم وردەکارییەکانی دەربارەی چین بوو. لەژمارەکانی داهاتووی کوردستانی نوێدا پوختەیەکی ئەو کۆرسانە بڵاودەکرێتەوە.  20 جار بینراوە

زیاتر »

كاردانەوە دژی هێرشەكانی توركیا زیاتر دەبێت

تادێت كاردانەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دژی لەشكركێشی و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤا زیاتر دەبێت، بڕیاریشە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی هێرشەكانی توركیاوە بۆ سەر سوریا، كۆببێتەوە. سەرۆك كۆمار: راگرتنی لەشكركێشی توركیا د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسادا قسەی كرد و هەردوولا جەختیانكردەوە لەسەر «راگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا و دەستپێكردنی دیالۆگی بنیادنەرانە بۆ ...

زیاتر »

رۆژئاڤا؛ ژمارەی ئاوارەكان گەیشتە 275 هەزار كەس

بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری رۆژئاڤای كوردستان رایگەیاند: بەهۆی بەردەوامبوونی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤا، ژمارەی ئاوارەكان گەیشتۆتە 275 هەزار كەس. رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە ئامارێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەداوە «تەنها لە ماوەی 5 رۆژی هێرشەكانی توركیادا، زیاتر لە 160 هەزار هاووڵاتی ئاوارەبوون». نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریش دەدات لە خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە رۆژئاڤا بەهۆی بەردەوامبوونی هێرشەكانی توركیاوە.  116 جار بینراوە

زیاتر »

سەرۆك كۆمار:راگرتنی لەشكركێشی توركیا

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بەتەلەفۆن لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، قسەیكردو جەختیانكردەوە لەسەر راگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا‌و دەستپێكردنی دیالۆگی بنیادنەرانە. نیگەرانی خۆیشیان نیشاندا لەبەرامبەر پێشهاتەكانی ناوچەكە‌و دۆخی مرۆیی‌و ناكۆكییەكانی سوریا، گرنگیی رێگەگرتنیش لەگروپە تیرۆریستییەكان بۆ تاوانكاریی دژ بەهاووڵاتیانی سنوورەكە، تەئكیدی لەسەر كرایەوە. پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان سەرۆك كۆمارو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەپەیوەندییەكی دیكەدا، سەرۆك بەرهەم ساڵح‌و مایك پۆمپیۆ وەزیری ...

زیاتر »

حاكم قادر:راگرتنی شەڕ لە رۆژئاوا

شوان كەریم دوێنێ، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، لەگەڵ مامۆستایان‌و فەرمانبەران‌و كارمەندانی یەكە ئیدارییەكانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەندام لەڕیزی رێكخستنەكانی یەكێتی، كۆبۆوەو دواپێشهات‌و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەی بۆ شیكردنەوە. لەبەشێكی وتەكانیدا، حاكم قادر، هەوڵ‌و ماندوبونی دەستەی وانەبێژی‌و پڕۆفیسۆرو مامۆستایان‌و فەرمانبەران‌و كارمەندانی یەكە كارگێڕییەكانی زانكۆكانی بەگشتی، بەرزنرخاند. دووپاتیشیكردەوە: یەكێتی، بێ وچان تاگەیشتن بەئێستای ئازادی‌و سەرفرازیی، كۆڵی نەداوە. لەئاماژەكردنیش ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: یەكێتیی ئەوروپا رۆڵی زیاتر بگێڕێت بۆ راگرتنی شەڕ لە رۆژئاوا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ مارتن هوس باڵیۆزی نوێی یەكێتی ئەوروپا لەعیراق، تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان‌و رەوشی هەرێم‌و بەغداو رۆژئاوای كوردستانیان كرد. لەكۆبوونەوەكەدا، قوباد تاڵەبانی، لەڕێگەی مارتن هوس-ەوە داوای لەیەكێتیی ئەوروپا كرد رۆڵی زیاتر بگێڕێت بۆ راگرتنی شەڕ لەڕۆژئاوای كوردستان‌و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكە، كە ئەم شەڕە بۆتەهۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار كەس كە تائێستا ژمارەیەكیان هاتوونەتە هەرێمی كوردستانەوە. لەو ...

زیاتر »

عومەر شێخ موس:كورد كارتی سیاسی گرنگی لە رۆژئاڤا لە بەردەستە

كوردستانی نوێ لە میانی كۆڕێكیدا لە ساڵۆنی «كوردستانی نوێ»، عومەر شێخ موس سیاسەتمەدار و كەسایەتیی سەربەخۆی رۆژئاڤای كوردستان، دوایین گۆڕانكارییەكانی ئێستای رۆژئاڤای خستەڕوو و ئاماژەی بەوە كرد، باشترین بژاردە بۆ رەوشی ئێستای ئەو بەشەی كوردستان، فراوانكردنی پەیوەندییەكانییەتی لەگەڵ حكومەتی دیمەشقدا. عومەر شێخ موس لە كۆڕەكەیدا چەند سەرنجێكی لە بارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤا و دژایەتیكردنی كورد خستەڕوو و رایگەیاند: ...

زیاتر »

״خانەوادەی مام جەلال مەسۆیی ‌و شەهید ئاسۆ، جێی شانازیی گەلەكەمانن״

لەسلێمانی، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی‌و ئەفسەرانی پێشمەرگەو ئاسایش‌و خانەوادەو هاوڕێ‌و هاوسەنگەرانی، چلەی ماتەمینی پارێزەری خاك شەهید ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی و بڕیاری كوڕی، بەڕێوەچوو. لەڕێوڕەسمەكەدا، كە كۆتایی هەفتەی رابردوو بەڕێوەچوو، پەیامی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) گەیەندرایە خانەوادەی مام جەلال مەسۆیی‌و تاجەگوڵی رێزو وەفای خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لەبەردەم وێنەی شەهید ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی و ...

زیاتر »