سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 21)

هەواڵ

كەركوك،كۆتایی بە قەدەغەی هاتوچۆ هێنرا

كەركوك، كوردستانی نوێ ئەندامێكی شانەی قەیرانەكان لە كەركوك، ئەوە دەخاتەڕوو كە قەدەغەی هاتوچۆ نەهێڵراوە و ئەوەی هەیە لە شەواندا رێكارەكان توندتر دەكرێن. دلێر سەمەد ئەندامی شانەی قەیرانەكان لە كەركوك، رایگەیاند: لەچوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزی و روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رۆژانی پێنجشەممەو هەینی و شەممە، قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لەكەركوك پەیڕەودەكرا، بەڵام ئێستا قەدەغەی هاتوچۆ نەهێڵراوەو ئەوەی هەیە گرتنەبەری چەند رێكارێكە بەتایبەت لە 10ی ...

زیاتر »

مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان: هه‌نگاوی خێرا بنرێت به‌ ئاراسته‌ی باشكردنی ژیانی هاووڵاتیان

مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، پشتگیریی له‌ داوا ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران ده‌كات و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ دۆخ و ژیانی هاووڵاتیان باشتربكرێت. له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه‌: به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ ئاڵۆزو هه‌ستیاره‌ی ناوچه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، تادێ ناڕه‌زایی لای هاووڵاتیان زیاتر ده‌بێت، هۆكاره‌كانیش ئاشكران‌و خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ له‌ نه‌بوونی مووچه‌ و نادادپه‌روه‌ری و خراپیی میكانیزمی كاركردنی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌وه‌ش ژیانی خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خراپ كردووه‌، بۆیه‌ ...

زیاتر »

قوباد تاڵه‌بانی: ئاسانكاریی ته‌واو بۆ پڕۆژه‌ی گه‌‌شتیاریی دوكان بكرێت

جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران، رایگه‌‌یاند: پڕۆژه‌ی گه‌شتیاریی دوكان، ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و ده‌‌بێته‌‌هۆی گه‌شه‌كردنی كه‌رتی گه‌‌شتوگوزارو دواتر فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی داراییمان. ئه‌مڕۆ، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پڕۆژه‌ی گه‌شتیاریی دوكان-ی كرد، كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریی ستراتیجییه‌و ده‌‌كه‌‌وێته‌‌ قه‌‌زای دوكانی سه‌‌ر به‌‌پارێزگای سلێمانی. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌‌ فاروقی مه‌لا مسته‌فا خاوه‌نی كۆمپانیاكانی فاروق گروپ ...

زیاتر »

״ وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات״

وەزیری پلاندانانی هەرێم: رێكەوتنی هەرێم و بەغدا لە قۆناغی كۆتاییدایە و سەرۆك وەزیرانی عیراقیش بانگهێشتی وەفدی هەرێمی كردووە بۆ بەغدا سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران: هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەستپێدەكەنەوە هەولێر، تەها عەبدوڵڵا بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، وەزیری پلاندانانی هەرێمیش رایگەیاند: رێكەوتنی هەرێم و بەغدا لە قۆناغی كۆتاییدایە و سەرۆك وەزیرانی عیراق ...

زیاتر »

ئەڵمانیا؛ ژمارەیەك كورد كاندیدی هەڵبژاردنن

لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا لە هەرێمی نۆردڕاین وێستیڤاڵنی ئەڵمانیا كە دانیشتووانەكەی 18 ملیۆن كەس دەبێت، هەڵبژاردنی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگار دەكرێ و شانبەشانی سەدان كاندید لە شار و شارۆچكەكانی ئەو هەرێمە، ژمارەیەكی بەرچاو كوردیش لە ناو پارتە جیاجیاكانی ئەڵمانیادا خۆیان كاندید كردووە و بەختیان هەیە بۆ بەدەستهینانی كورسی لەو ئەنجومەنانە. گەنجێكی باكووری كوردستان خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری شارەكەی كاندید كردووە ...

زیاتر »

لاڤرۆڤ: تەنیا گەلی بیلاڕوسیا بڕیار دەدات

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت لە رێی پێشنیارەكانیانەوە و بە ویستی خۆیان نەخشەی بیلاڕوسیا بكێشنەوە، بەڵام تەنیا گەلی ئەو وڵاتە بڕیار دەدەن لەوەی چۆن لەو تەنگژەیە دەرباز ببن. لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، لاڤرۆڤ روونیكردەوە: پێموایە ئاماژەی ئاشكرا و گرنگ هەیە بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی بیلاڕوسیا و دەزانم بە دڵی هەمووان نییە و هەندێك وڵات دەیانەوێت رێچكەی خۆپیشاندانەكانی بیلاڕوسیا ...

زیاتر »

عیراق؛ هێزەكانی هاوپەیمانی لە سەربازگەی تاجی كشانەوە

مایڵز كاگینز وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق كە ئەمریكا سەرۆكایەتیی دەكات، ئاشكرایكرد: بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عیراقییەكاندا، هێزەكانیان لە بنكەی سەربازی تاجی كشاونەتەوە. روونیشیكردەوە: ماوەیەكی زۆرە هێزەكانیان پلانیان بۆ كشانەوە لەو بنكە سەربازییە داڕشتووە و دوای كشانەوەشیان، كەرەستەی سەربازییان بەو هێزە عیراقییانە داوە كە شوێنیان گرتوونەتەوە. لای خۆشیەوە، لیوا تەحسین خەفاجی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ...

زیاتر »

عەبدولمەهدی: د.ئەحمەد بامەڕنی رۆڵێكی گرنگی هەبووە

بۆ كۆچی دوایی باڵیۆز د.ئەحمەد بامەڕنی، د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق، پرسەنامەیەكی ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد. لە پرسەنامەكەدا، وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی، عەبدولمەهدی باسی لە هەڵوێستە مێژووییەكانی باڵیۆز د.ئەحمەد بامەڕنی كردووە، لە بەرگریكردن لە گەلەكەی ‌و بەرەنگاربوونەوەی زوڵم ‌و ستەم. ئاماژەی بەوەشكردووە، كە كۆچكردوو یەكێك بووە لەوانەی لەگەڵ سەركردەی مێژوویی سەرۆك مام جەلال خەباتی كردووە ‌و رۆڵێگی گرنگی هەبووە ...

زیاتر »

لە چەند پارێزگا و ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

دوێنێ، لە چەند پارێزگا و ناوچەیەکی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و مووچەخۆران، خۆپیشاندانیان کرد. لە خۆپیشاندانەكاندا، بەشداربووان، داواكارییەكانیان ئەوەبوو كاری جددی بكرێت بۆ تێپەڕاندن و باشتركردنی دۆخ و ژیانی هاووڵاتیان و دەربازكردنی هەرێمی كوردستان لەو دۆخەی تێیكەوتووە. لەشاری كەلاریش، خۆپیشاندەران دەروازەی قائیمقامیەتی شارەكەیان ئاگر تێبەردا. هەروەها لەسلێمانیش بەهۆی خۆپیشاندانەكەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران هێرشیان كردە ...

زیاتر »

كازمی:عیراق وڵاتێكە خاوەنی سەروەرییە

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: عیراق وڵاتێكە خاوەنی سەروەرییە و لەسەر ئەو بنەمایەش مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت. سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆتایی هەفتەی رابردوو سەردانی ئەمریكای كرد و زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و چەند لێپرسراوێكی دیكەی ئەمریكادا كرد و رایگەیاند: ئاسۆی پەیوەندییەكانی عیراق و ئەمریكا چەندین بوار دەگرێتەوە، لەوانە یارمەتیدانی عیراق تا لەسەر پێی خۆی بوەستێت ...

زیاتر »