سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 210)

هەواڵ

لە میسر ژیان ئاسایی دەکرێتەوە

پاش چوار مانگ لە داخستنی بواری گەشتوگوزار و گەشتی فڕۆکەوانی بەھۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمڕۆ بەڕەسمیی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی قاھیرە، شەرم ئەلشەیخ و غەردەقە دەستیانپێکردەوە و چەندین گروپی گەشتیاری بیانی گەیشتنە ناوچە گەشتیاری و شوێنەوارییەکانی میسر.  281 جار بینراوە

زیاتر »

شادمان مەلا حەسەن: پێویستە هێرشەکانی تورکیا رابگیرێت

شادمان مەلا حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند: هێرش و لەشکرکێشی تورکیا، پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عیراقە. وتیشی: پێویستە هێرشەکانی تورکیا رابگیرێت.  451 جار بینراوە

زیاتر »

لە زاخۆ 20 گوند بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە چۆڵكراون

لە ترسی هێرشی ئاسمانی و هاتنی هێزی زەمینی توركیا بۆ ناوچەكە، دانیشتووانی زیاتر لە 20 گوندی قەزای زاخۆ لەسنووری پارێزگای دهۆك، گوندەكانیان چۆڵكردووە. بە وتەی گوندنشینان “بەردەوام فڕۆكە جەنگییەكان بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە و بۆردومان دەكەن و هیچ گرەنتییەك نییە نەكرێنە ئامانج”. بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری گەلی كوردستان “سوپای توركیا لە دەروازە سنوورییەكانەوە بە قووڵایی چەندین كیلۆمەتر، هاتۆتە سنووری هەرێمی كوردستانەوە، ...

زیاتر »

کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتی و گۆڕان دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی دەستیپێکرد. وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان-ی کرد و لەلایەن عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان-ەوە پێشوازییان لێکرا. بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی بارودۆخی بژێوی گشتیی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ...

زیاتر »

یەكێتی دەرگای كراوەیە بۆ هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی ئیسلامی دەستخۆشی لە هەنگاوەكانی سەركردایەتیی نوێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكان بە ئامانجی تێپەڕاندنی قۆناغەكە. لای خۆیەوە جەزا سەید مەجید ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكیددەكاتەوە “یەكێتی دەرگای بۆ هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان كراوەیە و لێپرسراوێتیی قۆناغەکە لەبەرچاو دەگرێت”.      205 جار بینراوە

زیاتر »

یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كۆببنەوە. سبەینێ بە سەرۆكایەتیی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەفدی یەكێتی لە سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات، هاوكات عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی سەرۆكایەتیی وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات. بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی بژێوی گشتیی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییە سیاسییەكانی هەردوولا، ...

زیاتر »

پێشمه‌رگه‌یه‌ك خۆی كوشت

پێشمه‌رگه‌یه‌كی لیوای 3ی تایبه‌ت سه‌ر به‌ هێزه‌كانی 70 كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا. عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی 70 به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٣٠ی ٦ی ٢٠٢٠ پێشمه‌رگه‌یه‌كی لیوای 3ی تایبه‌ت سەر به‌ هێزه‌كانی 70 له‌كاتی حه‌ره‌سیاتدا گولـله‌یه‌كی ناوه‌ به‌ سه‌ری خۆیه‌وه‌ و هێشتا هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌. وتیشی: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌دایكبووی 1984 و خه‌ڵكی گوندی مێرگه‌سه‌ر سه‌ر به‌ بالیسانه.  130 جار ...

زیاتر »

پرسەنامە

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان بەڕێزان خانەوادەی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین مام ئەحمەد مەمەند ئاوا بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكیی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی كوردایەتی و یەكێتی مام ئەحمەد مەمەند ئاوا ناسراو بە( مام ئەحمەدە خۆڵە)م پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان پرسەو ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێدەگەیەنم و لەناخەوە هاوبەشی غەم و پەژارەتانم، دڵنیاین مێژووی پڕ لە تێكۆشان و قوربانیدان و ...

زیاتر »

كازمی: ده‌ستوه‌ردان له‌ سه‌روه‌ریی خاكی عیراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: ده‌ستوه‌ردان له‌ سه‌روه‌ریی خاكی عیراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عیراقییه‌كان خۆیان حوكمی خۆیان بكه‌ن. راشیگه‌یاند: كارده‌كه‌ین بۆ دانانی پلانی ستراتیژیی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.  256 جار بینراوە

زیاتر »

جێگری سەرۆك وەزیران زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتیی وڵاتان دەستپێكردووە

لە دوای گەڕانەوەی وەفدی دانوستانکاری هەرێم لە بەغدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتیی وڵاتانی بیانی بەتایبەت یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا دەستپێكردووە بە مەبەستی روونكردنەوەی دۆخی دانوستانەکان و هەڵوێستی هەرێم لەسەر چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت پرسی شایستە داراییەكانی ھە‌رێم و بەردەوامی گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ. سە‌میر ...

زیاتر »