سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 23)

هەواڵ

كۆبوونەوەیەكی سەركەوتوو و قبوڵكراوی هەردوو لایەن بوو

بڵاوكراوەی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ 24/2/2020 وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عیراقی فیدراڵ، گەیشتنە رێككەوتن لەسەر كاراكردنەوەی لیژنە هەمیشەییەكانی نێوانیان‌و لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عیراقەوە، بڕیاردرا شایستە داراییەكانی هێزی پێشمەرگە بۆ ساڵەكانی 2019و 2020 و ساڵانی دواتریش بنێردرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری وەزارەتی بەرگریی عیراق و وەزیری بەرگریی حكومەتی ناوەند، بەهەنگاوێكی بوێرانەو سەرەتایەكی باشی پتەوكردنەوەی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ...

زیاتر »

سەرکردەی لایەنەکان لە هەولێر كۆدەبنەوە

لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پرۆگرامی یەكێتی، پەسەندكرا. هەر لە كۆبوونەوەكەدا راپۆرتی سیاسیی چوارەمین كۆنگرە، كە لەلایەن هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی-یەوە لە چوارەمین كۆنگرەدا پێشكەشكرا، پەسەندكرا. تەئكیدیشكرایەوە «بەم نزیكانە راپۆرتی سیاسی ‌و پرۆگرامی یەكێتی، چاپدەكرێن»، هەروەها «بەڕێز مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی وێڕای پیرۆزبایی لە هاوسەرۆک و سەركردایەتیی نوێی یەكێتی، بانگهێشتی کرد ...

زیاتر »

״چوارشەممە نوێنەران كۆدەبێتەوە״

حەسەن كەعبـی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ متمانەبەخشین بە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، كۆدەبێتەوە. ئەمەش لەكاتێكدایە كۆتایی هەفتەی رابردوو محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد «رۆژی دووشەممە (ئەمڕۆ) دانیشتنێكی نائاسایی رێكبخات بۆ دەنگدان لەسەر متمانەبەخشین بە حكومەتی نوێ».

زیاتر »

سەركردایەتی، پرۆگرامی یەكێتی پەسەندكرد

لەكۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پرۆگرامی یەكێتی، پەسەندكرا. هەر لەكۆبوونەوەكەدا راپۆرتی سیاسیی چوارەمین كۆنگرە، كە لەلایەن هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی-یەوە لە چوارەمین كۆنگرەدا پێشكەشكرا، پەسەندكرا. تەئكیدیشكرایەوە كە بەم نزیكانە راپۆرتی سیاسی‌و پرۆگرامی یەكێتی، چاپدەكرێن. لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، سەرەتا ئاماژەی بەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی بەڕێز مەسعود بارزانی كرد لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی، كە تیایدا ...

زیاتر »

پیرۆزباییەكان بۆ هاوسەرۆكانی یەكێتی

پیرۆزبایی ئەمینداری یەكگرتوو بەڕێزان؛ كاك بافڵ تاڵەبانی، كاك لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سڵاوو رێز… بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی هاوسەرۆكانی یەكێتی، بەناوی خۆم و سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانەوە پیرۆزبایی ئەو ئەركەتان لێدەكەم و هیواخوازم كە سەركەوتووبن بە هاوكاریی هەموولایەك بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەكی سەقامگیرو پێشكەوتوو بۆ یەكێتی؛ بە تایبەتی و گۆڕەپانی سیاسی ...

زیاتر »

״رێزگرتن لە سەروەریی یاسا و دادگاكان״

دوێنێ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازییكرد لە د.فاروق ئەمین شوانی وەزیری دادی عیراق‌و د.دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان‌و لەكۆبوونەوەیەكدا رەوشی ئێستای عیراق‌و هەرێم گفتوگۆی لەبارەوەكرا، تاوتوێی بنەما نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ و رێزگرتن لەسەروەرێتیی یاساو دادگاكانیشیان، كرد. وەزیری پێشمەرگە، جەختی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی دادی عیراق كردەوە، هاوكات دروستكردنی پردی پەیوەندی‌و ...

زیاتر »

״پەرلەمانی كوردستان ئومێدی كوردانە״

دوێنێ، د.ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد، كرد‌و تاوتوێی هەلومەرجی ئێستای كوردستان‌و ناوچەكەیان كرد. لەدیدارەكەدا، سەرۆكی پەرلەمان، جەختی لەسەر پرەنسیپەكانی دیموكراسی‌و ئاشتی‌و پێكەوەژیان لەهەموو پارچەكانی كوردستان، كردەوە. سەبارەت بەڕۆڵی پەرلەمانی كوردستانیش د.ڕێواز فایەق دووپاتیكردەوە كە پێكەوەژیان‌و خەباتی مەدەنیانەو رێزگرتن لەمافی هەموو پێكهاتەكانی كوردستان بنەمای سەرەكی كاركردنمانە. لەبارەی رۆڵ‌و هاتنەپێشەوەی ژنان، وتی: هاتنەپێشەوەی ژنان لەپرۆسەی سیاسی‌و ...

زیاتر »

هەرچی بتوانین بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكە درێغی ناكەین

دوێنێ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، بەئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی كرد بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەئەگەری بڵاوبوونەوەیدا. لەكۆبوونەوەكەدا، ئامادەكاری‌و چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی بارودۆخەكە، لەگەڵ پێداویستییەكان‌و زەمینەی سەرخستنی رێوشوێنەكانی روبەڕوبونەوەی مەترسی‌و ئەگەرەكان، گفتوگۆیان لەبارەوە كرا. جێگری سەرۆك وەزیران، داوای لەلایەنی تەندروستی كرد هەوڵی زیاتر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكان بدەن‌و ئامادەیی حكومەتی هەرێمی خستەڕوو بۆ ...

زیاتر »

ئەمڕۆ لە کەرکوک کۆڕی گوتاری راگەیاندن دوای کۆنگرەی نوێبوونەوە «نەخشەڕێگاو ئامڕازەکانی» بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 23/2/2020 نووسینگەی کەرکوکی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، کۆڕێک بەناونیشانی «گوتاری ڕاگەیاندن دوای کۆنگرەی نوێبوونەوە (نەخشەڕێگاو ئامڕازەکانی)، بۆ هەڤاڵ ســتران عەبدوڵـڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ڕێکدەخات. کۆڕەکە سەعات 3ی پاشنیوەڕۆ لەناو بینای بارەگای کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک بەڕێوەدەچێت.

زیاتر »

سبەینێ نوێنەران كۆدەبێتەوە؟

پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عیراق گەرمترین پرس و تەوەری سەرەكیی دیدار و كۆبوونەوەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكانە، ئەمەش لەكاتێكدایە كۆتایی هەفتەی رابردوو محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد «رۆژی دووشەممە دانیشتنێكی نائاسایی رێكبخات بۆ دەنگدان لەسەر متمانەبەخشین بە حكومەتی نوێ». پشكی كورد لە كابینەی نوێ-دا پەیوەست بە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێ، وەفدی ...

زیاتر »