سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 270)

هەواڵ

״پڕۆژەكەی یەكێتی نەخشەڕێیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی ریشەییانە بۆ كۆی كێشەكان״

راگەیەنراوی كۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ك) دوێنێ، كۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی ناوەندی، لەمەكتەبی سیاسی، بەڕێوەچوو، تێیدا وێڕای گفتوگۆ لەسەر دوایین گۆڕانكاری‌و پێشهاتە سیاسییەكان‌و خشتەی كاری كۆبوونەوەكە، راگەیەنراوێك، بڵاوكرایەوە: كەس‌وكاری سەربەرزی شەهیدان پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان هەڤاڵانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سڵاوێكی گەرم… بەبۆنەی یادی 28 ساڵەی راپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان پیرۆزبایی لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین كە چەخماخەكەی لە رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە دەستیپێكردو سەرجەم ...

زیاتر »

״یەكێتی ئامادەیە بۆ كۆبوونەوە״

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی رەسمیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، لێدوانێكی بڵاوكردەوە. وتەبێژی رەسمیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، لەلێدوانەكەیدا، دەڵێت: «بەڕێز كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەنامەكەیدا بۆ كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، جگە لەچەند باس‌و پرسێكی تر، كە تێیدا نوسرابوو، لەبەشێكی نامەكەدا ...

زیاتر »

كۆسرەت رەسوڵ: تێگەیشتنی هاوبەش و چارەسەری كێشەكان

راگەیاندنی جێگری سكرتێری گشتی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار كۆسرەت رەسوڵ عەلی، هاوشانی سەركردە باڵاكانی عیراق، بەشدارییكرد لەكۆبوونەوەی راوێژكاریی نیشتمانیی سەركردە باڵاكانی عیراق. لەسەر بانگهێشتی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لەكۆشكی سەلام لەبەغدا كۆبوونەوەی راوێژكاریی نیشتمانیی سەركردە باڵاكانی عیراق، بەڕێوەچوو. لەكۆبوونەوەكەدا، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك تاكە سەركردەی كوردو كەسی یەكەمی حزبەكان لەكۆبوونەوەكەدا بەشداربوو، كە زۆربەی ...

زیاتر »

حاكم قادر: شەراكەتی راستەقینە لە هەموو بوارەكاندا بچەسپێت

رزگار عەلی: یەكێتی رێكەوتنی سیاسی لەسەر پرسەكانی هەرێم‌ و بەغدا ‌و كەركوك وەك یەك پاكێچ بە چارەسەر دەزانێت راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی دوێنێ لەسلێمانی، حاكم قادر كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بەئامادەبوونی رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی، پێشوازییكرد لە جۆی هود باڵیۆزی ئەمریكا بەوەكالەت لەعیراق‌و ستیڤ بیگن كونسوڵی ئەمریكا لەهەولێر‌و لەدیدارێكدا دۆخی سیاسیی كوردستان‌و عیراق‌و كەركوك‌و ناوچە كوردستانییە دابڕێنراوەكان، گفتوگۆیان لەبارەوە كرا. یەكێتی ...

زیاتر »

״چارەسەركردنی ناكۆكییەكان بە دیالۆگ ‌و لێكتێگەیشتن״

دوێنێ، بافڵ تاڵەبانی و شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ عەلی ئەندامی سەركردایەتیی (ی.ن.ك)، لەدەباشان پێشوازییانكرد لە جۆن وود باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق بەوەكالەت‌و ستیف ڤەیگن كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان. لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی عیراق‌و قۆناغی دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، هەردوولا جەختیان لەبەردەوامیدان‌و گەشەسەندنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا كردەوەو دووپاتیانكردەوە كە پێویستە لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ چارەسەری پرسە چارەنووسسازەكان بێتەئاراوەو دەستوور بنەمای ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: عیراق پێویستی بە هاوكاریی زیاتری یەكێتیی ئەوروپایە

لەچوارچێوەی گەشتەكەیدا بۆ فەرەنساو كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك‌و گەورە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە، دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەدیدارێكدا لەگەڵ ژان ئیف لۆدەریان وەزیری كاروباری ئەوروپاو دەرەوەی فەرەنسا، تەئكیدی لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان‌و پێشخستنی ئاستی هاریكاریی نێوان عیراق‌و فەرەنسا، كردەوە. ئاماژەشی بەوە كرد كە لەپێناوی باشتركردنی بارودۆخی ئابووری‌و تێپەڕاندنی قەیرانەكان، عیراق خوازیاری بنیاتنانی پەیوەندییەكی هاوبەشی راستەقینەیە لەگەڵ فەڕەنساو تەواوی وڵاتاندا، لەوڕووەشەوە، سەرۆك ...

زیاتر »

حاكم قادر: سوورین لەسەر چارەسەری كێشەكان بە دیالۆگ ‌و دانیشتن

شوان كەریم حاكم قادر، رایدەگەیەنێت كە»یەكێتی؛ پێداگریی دەكات لەپێناوی باشتركردنی گوزەرانی خەڵك، بەتایبەت نەهێشتنی پاشەكەوتی مووچە، بەڕێوەبردنی حوكمڕانییەكی تەندروست، چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی پرەنسیپی شەراكەتی راستەقینە لەچوارچێوەی پەیڕەوكردنی سیستمی سازانی نیشتمانی بەلەبەرچاوگرتنی رەهەندە نیشتمانی‌و نەتەوەییەكانمان». ئەم وتانەی حاكم قادر ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، لەمیانی بەشداریی كۆبوونەوەیەكدا هات لەكۆمیتەی رێكخستنی ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ كادیرانی كۆمیتەكە. پاش گوێگرتن ...

زیاتر »

ڤیگەن یوكسەداغ زیاتر لە ساڵێك زیندانی دەكرێت

لەدادگاییكردنی دوێنێی ڤیگەن یوكسەداغ هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان، بەبۆنەی رەخنەگرتن لە ئەردۆگان، سزای زیندانیكردنی بۆ دەركرا. بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی، توركیا، لەدادگاییەکەدا ڤیگەن یوكسەداغ هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان، لەدادگای ئامەددا، ئامادە نەبووە بەشێوەی سیستمی دەنگ و رەنگی ئەلیكترۆنی ئامادەی دانیشتنەكە بێت». رونیشكراوەتەوە:»لەو دانیشتنەدا پارێزەرەكانی ڤیگەن ئامادەبوون و دواتر سزای ساڵێك و شەش مانگ زیندانی درا بەهۆی سوكایەتیكردن بە سەرۆك ...

زیاتر »

مەلا بەختیار و ئالان تۆرێن گفتوگۆیەكی كراوەیان بۆ رێكخرا

مەلا بەختیار‌و ئالان تۆرێن، لەگفتوگۆیەكی كراوەدا، شرۆڤەی پۆپۆلیزم، قۆناغی گەڕانەوەی دەوڵەت، نەتەوە بێدەوڵەتەكان‌و پێشینەی ململانێكانیان، كرد. رۆژی 25/2، مەلا بەختیار سیاسەتمەدارو رۆشنگەر، بەهاوڕێیەتی دكتۆر عادل باخەوان سۆسۆلۆگ‌و مامۆستای زانكۆ‌و دارەوان حاجی حامید سەرۆكی سەنتەری فەرەنسی كوردی بۆ گەشەپێدانی پەروەردەو كلتور، لەفەرەنسا، سەردانی ئالان تۆرێن، بیرمەندی جیهانی‌و سۆسۆلۆگی بەناوبانگی فەرەنسایان كرد. لەسەرەتای دیدارەكەدا، مەلا بەختیار، خۆشحاڵی دەربڕی كە تەندروستی ئالان تۆرێن ...

زیاتر »

״هەماهەنگیی نێوان كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و عیراق‌و هەرێم״

دوێنێ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیران‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازییان كرد لە فرانسوا ئۆلاند سەرۆك كۆماری پێشووی فەرەنساو دۆستی گەلی كوردستان. لەسەرەتای دیدارەكەیاندا، فرانسوا ئۆلاند؛ ئاماژەی بەئامانجی سەردانە‌كەی‌و بەسەركردنەوەی چەند ناوچەیەك بەتایبەت لەپارێزگای موسڵ، كردو ستایشی حكومەتی هەرێم‌و هێزەكانی پێشمەرگەشی كرد بۆ حەواندنەوەو پاراستنی ژمارەیەكی زۆری ئاوارەو پەنابەران، جەختیشی لەگرنگیی هەماهەنگیی نێوان كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و عیراق‌و هەرێمی كوردستان ...

زیاتر »