سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 3)

هەواڵ

كۆڕبەندێك بەناونیشانی دیالۆگی كوردی-عەرەبی لە قاهیرە رێكدەخرێت

بڕیارە لە قاهیرەی پایتەختی میسر كۆڕبەندێك بەناونیشانی «دیالۆگی كوردی-عەرەبی» رێكبخرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێزان هۆمەر شێخ مووس و مەلا یاسین رەئوف نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە قاهیرە سەرقاڵی ئامادەكاریین. لە ناوەڕاستی مانگی 12ی 2019، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر لە میانی وتارێكدا لە كۆڕبەندی جیهانیی لاوان كە لە میسر بەڕێوەچوو، رایگەیاند: هیچ كەسێك ناتوانێت پێناسەی نەتەوایەتیی كورد بسڕێتەوە، ئاماژەی ...

زیاتر »

پیرۆزبایی بۆ یـــادی 29 ساڵەی كوردستانی نوێ

كۆسرەت رەسوڵ: كوردستانی نوێ، یەكەم وێستگەی، رەخنەگرتن بێ لە یەكێتی بەڕێزان: سەرنووسەرو ئەندامانی خێزانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-ی ئازیز لە بیست‌ونۆهەمین ساڵیادی دەركردنی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ستافە خنجیلانەكەی كوردستانی نوێ و هەموو ئەو میدیاكارو رۆژنامەنووسانەی رۆژێك لەكوردستانی نوێ كاریان كردووە دەكەم، وێڕای پشتیوانی تەواوی خۆم هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم. لەدوای راپەڕینی بەهاری ١٩٩١، ...

زیاتر »

״هێوركردنەوەی دۆخەكە و دیالۆگ״

هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و جەختیانكردەوە «هەرێمی كوردستان لەگەڵ هێوركردنەوەی دۆخەكە و دیالۆگ و چارەسەری دیپلۆماسیانەی كێشەكان و سەقامگیریی و ئارامییە»، داواش لە هەموو لایەك دەكەن «هەرێمی كوردستان لە ململانێكانیان بەدوور بگرن». لە راگەیەنراوی كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمدا هاتووە «هەرێمی كوردستان جەختدەكاتەوە كە رێكاری سەربازی بەهیچ شێوەیەك كێشەكان چارەسەر ناكات». هەردوێنێ هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی ...

زیاتر »

هەرێمی كوردستان لە ململانێكان بەدوور بگرن

دوێنێ، لە دوو كۆبوونەوەدا، هەرسێ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان؛ بەجیا و هەرسێ سەرۆكایەتی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، دواپێشهاتەكان‌و بارودۆخی ئەمڕۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێكردو نیگەرانیی لە تەشەنەسەندنی رووداوەكان، خرایەڕوو. راگەیەنراوی كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی كۆبوونەوە دەورییەكانی خۆیدا، (ئەمڕۆ چوارشەممە 8/1/2020) هەرسێ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە هەولێر، كۆبوونەوە. لە كۆبوونەوەكەدا دوا پێشهاتەكانی هەرێمی كوردستان ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: عیراق گۆڕەپانی سازان و ئاشتییە

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، گۆڕانكارییە ئیقلیمی‌و نێودەوڵەتییەكان‌و هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان، تاوتوێكرد. لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، سوربوونی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیریی و پارێزگاریی لە سەروەریی خاكی عیراق، دووپاتكردەوە، نیگەرانیی قوڵی خۆیشی نیشاندا لەپای پەرەسەندنی گرژییەكان، كە هەڕەشە دروست دەكات بۆ سەر ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی، جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی ...

زیاتر »

سەرۆك وەزیران: هەرێمی كوردستان لەگەڵ هێوركردنەوەی دۆخی عیراق و ناوچەكەدایە

دوێنێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبۆوە. لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیرانی هەرێم، تیشكی خستەسەر دوایین پەرەسەندنەكانی بارودۆخی عیراق و ناوچەكە‌و رایگەیاند: هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخی عیراق و ناوچەكەدا نییە، چونكە زەمینە بۆ سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی زیاتر و چالاكیی رێكخراوە تیرۆریستییەكان دەڕەخسێنێ، بەتایبەتی تیرۆریستانی داعش‌و ...

زیاتر »

دڵەڕاوكێ دروست نەبێت

هەواڵ و بەدواداچوون تادێت ئاڵۆزییەكان و گۆڕانكارییە سیاسییەكان دوور لە پێشبینییەكان خێراتر دەبن. رووداوەكەی سەرلەبەیانی رۆژی هەینی رابردوو لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا، پەسەندكردنی پڕۆژەبڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەڕەشەكانی ئێران بۆ تۆڵەكردنەوە و بەئامانجگرتنی پێگەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە، وەڵام و لێدوانەكانی لێپرسراوانی ئەمریكا، دۆخەكەی خستۆتە هەستیارییەكی زیاتر و لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتیان لە دۆخێكی ناسەقامگیر و پڕ لە ...

زیاتر »

گرنگیدانی زیاتر بە نەخۆشخانەكانی پێشمەرگە

وەزیری پێشمەرگە، نەخۆشخانەی پێشمەرگەی بەسەركردەوەو لەنزیكەوە گوێی لەداواو داواكارییەكانی تیمی پزیشكی‌و سەربازیی نەخۆشخانەكە گرت و بەڵێنی پڕكردنەوەی كەموكوڕی‌و پێداویستییەكانی نەخۆشخانەكەی پێدان. هەروەك بڕیاردرا لەداهاتوویەكی نزیكدا دەرگای نەخۆشخانەكە بەڕووی نەخۆش‌و بریندارانی پێشمەرگەدا، بكرێتەوە. دوێنێ، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم، نەخۆشخانەی پێشمەرگەی لەهەولێر بەسەركردەوەو لەنزیكەوە لەپێویستی‌و داواكارییەكانی تیمی پزیشكی‌و سەربازیی كارمەندانی نەخۆشخانەكەی كۆڵییەوە. لەكۆبوونەوەیەكیشدا لەگەڵ ئەفسەران‌و تیمی پزیشكی‌و سەربازی‌و تەندروستیی پێشمەرگە، ...

زیاتر »

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەپاندنی سزا بەسەر عیراقدا رەتدەكاتەوە

سەرباری نیگەرانییەكانیان لە هەڵوێستەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان، بەڵام مۆرگان ئۆرتاگاس وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئەمریكا دووپاتیكردەوە كە عیراق هاوپەیمانی‌ ئەمریكایە و هێشتا كار بە بژاردە دیپلۆماسییەكان دەكەن. هاوكات ئەگەری سەپاندنی سزای ئابووری و سیاسی دژ بە عیراق رەتكردەوە و وتی: رەنگە لە نێوان هاوپەیماناندا ناكۆكی‌ و كێشە دروست ببێت، بەڵام بژاردەی‌ دیپلۆماسی‌ باشترینە بۆ چارەسەركردنی‌ كێشەكان. لێدوانەكەی‌ ...

زیاتر »

پەرلەمان و حكومەتی هەرێم،پڕۆژەیاسای چاكسازییان تاوتوێكرد

بەمەبەستی تاوتوێكردن‌و روونكردنەوەی زیاتر لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی و ئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی لیژنەكە، دوێنێ، لیژنەی كاروباری دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە. هەر دوێنێ، بۆ هەمان مەبەست، لیژنەی كاروباری دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ تیمی حكومەتی هەرێم كۆبۆوە‌و گفتوگۆو تاوتوێی تەواوی ماددەو بڕگەكانی پڕۆژەیاسای چاكسازیی لەخانەنشینی و ...

زیاتر »