سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 376)

هەواڵ

ماكرۆن: كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ شه‌ڕه‌كه‌ ده‌دۆڕێنێت

تاس له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ژینگه‌دا كه‌ له‌ پاریس له‌ ژێر ناوی‌ یه‌ك هه‌ساره‌دا به‌ڕێوه‌ چوو، ئیمانۆئێل ماكرۆن سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ گۆڕانكارییه‌ ژینگه‌ییه‌كانی‌ سه‌ر زه‌وی‌ به‌ پێی‌ پێویست به‌ڕێوه‌ ناچێت. ئیمانۆئێل جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌، كه‌ كاری‌ ئێمه‌ له‌و بواره‌دا به‌ خێرایی پێویست به‌ڕێوه‌ ناچێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ شه‌ڕه‌كه‌ ده‌دۆڕێنین‌و ئه‌وه‌ش كاره‌ساته‌. كۆنگه‌ری‌ یه‌ك ...

زیاتر »

راپۆرتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ كۆچ:سعودیه‌ پله‌ی‌ دووه‌مه‌ له‌ دوای‌ ئه‌مریكا

تاس نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكی‌ نوێیدا سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی‌ كۆچ‌و كۆچبه‌ریی ئاشكرای‌ كرد، نزیكه‌ی‌ 258 ملیۆن كه‌س كه‌ ده‌كاته‌ 3,4%ی‌ دانیشتوانی‌ جیهان له‌ زێدی‌ خۆیاندا ناژین‌و به‌ كۆچبه‌ر ئه‌ژمار ده‌كرێن. راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ ژماره‌ی‌ كۆچبه‌ران له‌ ساڵی‌ 2000وه‌ تا ئێستا به‌ رێژه‌ی‌ 49% زیادی‌ كردووه‌‌و زۆربه‌ی‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش له‌ 10 وڵاتی‌ جیهاندا كۆبوونه‌ته‌وه‌، له‌و 10 وڵاته‌ ئه‌مریكا ...

زیاتر »

به‌رپرسیارێتی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رێگرتن له ‌ئاژاوه‌و پیلانگێڕیی، هه‌ڵده‌گرین‌

ته‌نها و ته‌نها، بڕیارمان خامۆشكردنی ئاژوه‌گێڕانه‌و به‌س چەند رۆژی رابردوو، سنوورەكانی سلێمانی ‌و هەڵەبجەو گەرمیان ‌و راپەڕین ‌و كۆیە، خۆپیشاندانی بەشێك لە چین ‌و توێژە جیاجیاكانی لە فەرمانبەران ‌و مامۆستایانی بەخۆوە بینی بەمەبەستی خستەڕووی خواستە رەواكانیان لە دابینكردنی مووچەو خزمەتگوزارییەكان‌و چاكسازیی ‌و… بەڵام دەستی تێكدەری ئەملاولا بە پیلانی ئەم و ئەو خۆی خزاندە ناو خۆپیشاندانەكانەوەو رێڕەوی خۆپیشاندانەكە بەلاڕێدابرا بەرەو توندوتیژیی ...

زیاتر »

راگه‌یەنراوێك له ‌ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه‌

به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی كوردستان‌و ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به‌په‌له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی سازكردو گفتوگۆی ته‌واوی ره‌وشه‌كه‌ی كردو ئه‌م خاڵانه‌ی راگه‌یاند: ١- رۆژی 19/12/2017، (دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا) كه ‌چه‌ند كه‌ناڵێك تێیدا په‌خش ده‌كرێن، ده‌ستی به‌سه‌رداگیراو په‌خشه‌كانی راگیران، جگه‌ له ‌په‌خشی NRT چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه‌ش به‌هۆكاری ته‌كنیكی له‌ناو دامه‌زراوه‌كه‌دا په‌خشیان وه‌ستا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا سه‌رکۆنه‌ی راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی NRT ده‌كات‌و داوا ده‌كات به‌زووترین ...

زیاتر »

سەرۆک کۆمار لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی تاوتوێکرد

دوێنێ ٢٠١٧/١٢/٢٠ بەسەرۆکایەتیی د. فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارو بەئامادەبوونی سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران‌و مەدحەت ئەلمەحمود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی‌و نوری مالکی‌و ئەیاد عەلاوی‌و ئوسامە نوجەیفیی جێگرانی سەرۆک کۆمار‌و ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران‌و ژمارەیەک لە سەرکردەو نوێنەرانی پارت‌و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کە بریتی بوون لە سەید عەمار حەکیم‌و ساڵح موتڵەگ‌و هادی عامری‌و زیا ئەسەدی، لە کۆشکی سەلام لە ...

زیاتر »

توركیا: ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌

دوێنێ‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌موو ئاهه‌نگ‌و چالاكییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێیان له‌ گۆڕه‌پانی‌ ته‌قسیم له‌ ناوه‌ڕاستی‌ شاری‌ ئیسته‌نبوڵ‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌‌و سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی‌ ئیسته‌نبوڵ‌، هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆ ره‌وشی‌ ئه‌منیی‌ توركیا گه‌ڕانده‌وه‌. به‌وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌: ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ وڵات زانیارییان هه‌یه‌ به‌وه‌ی تیرۆریستانی‌ داعش به‌نیازی‌ ئه‌نجامدانی په‌لاماری تیرۆریستین له‌ توركیا، روونیشكردۆته‌وه‌: به‌هۆی‌ تێكچوونی‌ په‌یوه‌ندیی‌ نێوان حكومه‌تی‌ ئه‌نقه‌ره‌و پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانه‌وه‌، پێده‌چێت له‌و بۆنه‌یه‌دا ...

زیاتر »

*لەگەڵ دیموکراسی و خۆپیشاندان و داخوازیی رەوای خەڵکین و ….

*ئاژاوەگێڕیی و تێکدان و سووتاندنی دامەزراوە گشتییەکان لەگەڵ دیموکراسی و رادەربڕین و خۆپیشاندانی مەدەنیدا ناگونجێت كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە دوو رۆژی رابردوودا چەند گرووپێكی ئاژاوەگێڕ لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان، بەناوی خۆپیشاندانەوە پەلاماری شوێنە گشتییەكان ‌و دامەزراوە حكومی و حزبییەكان‌و پەلاماری ماڵی هاووڵاتیان ‌و دوكاندار‌و بازاڕی خەڵكیشیان داوە. بە سووتاندن ‌و تێكدان ‌و تەنانەت بە شڕەخۆریش، رەوشێكی نالەبارو دژواریان لەناو شارەكاندا ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: ئارامی ‌و ئۆقرەیی بخەنە ریزی پێشەوە‌و ئەوپەڕی توانا بخەنەكار بۆ لەبارنەبردنی دەستكەوتەكان

پەیامی سەرۆك كۆمار دەربارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستان لەئەنجامی كەڵەكەبوونی كێشەو گرفتەكان لە ئاستە جیاجیاكاندا كە ئاسەوارێكی گەورەی جێهێشتوە لەسەر بوارەكانی ژیان‌و گوزەرانی هاووڵاتیان‌و فەرمانبەران‌و خزمەتگوزارییەكانیشدا، رۆژی دووشەمە لەشاری سلێمانی‌و دەوروبەری‌و هەندێك ناوچەی تر دروست بون‌و دواتر توندوتیژیان لێكەوتەوە، بەداخەوە لە ئەنجامدا زیان بەر موڵك‌و ماڵی هاوڵاتیان‌و چەند دامەزراوەیەكی خزمەتگوزاریی حكومەت كەوت لەوانە یەكێك لەوێستگەكانی كارەبا. لەكاتێكدا پشتیوانی‌و داكۆكی ...

زیاتر »

ئەڵمانیا: هاوكاریمان لەگەڵ بەغدا پەیوەستە بە چارەسەری ناكۆكی لەگەڵ كورد

سەرۆك كۆمار دووپاتیدەكاتەوە كە هەمووان ئامادەن بۆ دیالۆگ‌و وەك سەرۆكایەتیی كۆماریش هەوڵدەدەن پەلەبكرێت لەدەستپێكردنی گفتوگۆكان. هەروەها حكومەت‌و بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیاش بەوەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان راگەیاندووە كە مەرجی بەردەوامبوونی هاوكارییەكانمان بۆ عیراق‌، بەستراوەتەوە بەچارەسەری ناكۆكییەكانی لەگەڵ كورددا. ״پشتیوانی هەوڵەكانمان بن״ د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، لەدوو دیداری جیادا لەگەڵ سیریل نون باڵیۆزی كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ‌و وەفدێكی پەیمانگای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەواشنتۆن، كە پێكهاتبوو ...

زیاتر »

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر: بە شێوازی مەدەنییانە داوای مافەكان بكەن

ئێوارەی دوێنێ، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر سەرۆكی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەكرد كە گۆڕانكاری، بەتوندوتیژی‌و خوێنڕشتن ناكرێت، بەڵكو لەڕێگەی هەڵبژاردنەكان‌و سندوقەكانی دەنگدانەوە دەكرێت، وتیشی: دوای خۆپیشاندانەكان، لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا كۆبووینەوەو هەمووان تەبان لەسەر ئەوەی كە داواكارییەكان چەند رەوا بن، دەكرێت بەڕێگای مەدەنیانەو یاساییانە چارەسەربكرێ. لەدرێژەی قسەكانیدا، داواشی لەكەناڵەكانی راگەیاندن كرد كە ئەركی بەرپرسیارانەی خۆیان ببینن‌و نەبنە هۆكاری هاندان‌و توندوتیژی‌و ...

زیاتر »