سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 113)

راپۆرت

پێکهێنانی کابینەی حکومەتی ئەڵمانیا نزیک بۆتەوە

لەدوای چوار مانگ تێپەڕبون بەسەر هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ‌و شکستی پێکهێنانی کابینەی حکومەت لەلایەن هاوپەیمانی دیموکراتی کریستیان‌و دیموکراتی ئازادوسەوزەکان کەبە هاوپەیمانی « جامایکا «ناسراوبو، لەسەر پێشنیازی سەرۆک کۆمار سەرلەنوێ هەردوو پارتە گەورەکە: هاوپەیمانی کریستیان و سۆسیالدیموکرات، ڕاسپێردانەوە بۆ دەستپێکردنەوەی خولێکی تری دانوستاندن بۆ دەربازبون لەو قەیرانە و دروستکردنی کابینەی حکومەت، لەدوای دوو ڕۆژ لە گفتوگۆی بەردەوام سەرەنجام هه‌فته‌ی پێشوو ...

زیاتر »

ئه‌مریكا له‌ داننان به‌ره‌و فیدراڵیی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی (هه‌سه‌ده‌) نزیكبۆته‌وه‌

پێده‌چێت هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی لەدژی داعش به‌سه‌ركردایه‌تیی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ داننان به‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) نزیكبووبێته‌وه‌، بۆئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ له‌ماوه‌ی داهاتوودا هه‌نگاوی سه‌ربازیی‌و دیپلۆماسی به‌ره‌و ناوچه‌ فیدراڵییه‌كانی باكووری سوریا بنێت. له‌و رووه‌وه‌ ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانكرده‌وه‌: پێده‌چێت هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی 10 هه‌نگاوی سه‌ربازی‌و سیاسی‌و دیپلۆماسی له‌ به‌رامبه‌ر ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات بگرێته‌به‌ر، كه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئازادی كردوون، ئه‌وه‌ش دانپێدانانی ...

زیاتر »

وه‌فدێكی به‌غدا سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات

په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، په‌ره‌سه‌ندنی نوێ به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیژنه‌ی وردبینی مووچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، بۆ دووه‌م جار سه‌ردانی به‌غدا بكات، بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدێك له‌ به‌غداوه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر بكات. كۆسره‌ت ره‌سوڵ: گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان «گفتوگۆ بۆ ...

زیاتر »

ئه‌و كاته‌ی‌ سه‌دام حسێن‌و حافز ئه‌سه‌د باسی‌ دیموكراسییان كرد له‌ عیراق‌و سوریادا

یوسف به‌شیر و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید هه‌ر كه‌ حافز ئه‌سه‌د دڵنیا بوو له‌ كۆنترۆڵ كردنی‌ ته‌واوی‌ سوریا‌و دوا هێڵه‌كانی‌ به‌رگری‌ سه‌ڵاح جه‌دید-ی‌ له‌ناو برد، به‌ سواری‌ كۆپته‌رێكی‌ سه‌ربازی‌ خۆی‌ گه‌یانده‌ خاڵێكی‌ سنووری‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی‌‌و عیراق. له‌وێ سه‌دام حسێن-ی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ عیراقی‌ ئه‌و كات له‌ پێشوازیدا بوو، سه‌دام به‌و كه‌سانه‌ی‌ وت كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون، نازانێ حافز ئه‌سه‌د ئه‌م دیداره‌ی‌ بۆ چییه‌‌و ...

زیاتر »

گفتوگۆی هەڵبژاردن و یەك لیستی، لایەنەكان كۆدەكاتەوە

گفتوگۆی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق و پرسی یەك لیستی هەموو هێزە كوردستانییەكان لە ئاستی عیراقدا، لایەنە سیاسییەكان كۆدەكاتەوە و سەرۆك كۆماریش «دابینكردنی كەش و هەوای لەبار بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا» بە پێویست دەزانێت. یەكێتی: پەیامی یەكڕیزیمان پێیە بۆ ئەم مەبەستە دوێنێ لە سلێمانی زنجیرەیەك كۆبوونەوە كرا، كۆبوونەوەی یەكێتیی نیشتمانی و كۆمەڵی ئیسلامی، گۆڕان و كۆمەڵ، بەپێی زانیارییەكانی كوردستانی نوێش هەردوێنێ وەفدی ...

زیاتر »

کتێبێک ئاگر به‌رده‌داتـه‌ کۆشكی سپی

له‌ماوه‌ی پێشوودا کتێبێک له‌باره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ژێرناونیشانی « ئاگرو تووڕه‌یی» چاپکرا. ئه‌مه‌ش له‌ناو مه‌یدانی سیاسیی و رۆشنبیری ئه‌مریکیدا، ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌. له‌م کتێبه‌دا نووسه‌ر ‌، تره‌مپ وه‌کو سه‌رۆکێکی که‌م ئه‌زموون و هه‌ڵه‌شه‌و ده‌به‌نگ وه‌سف ده‌کات. تره‌مپیش وه‌ڵامی ئه‌م نووسه‌ره‌ ده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێت: من بلیمه‌تم. ئاگرو تووڕه‌یی ئاگرو تووڕه‌یی ده‌سته‌واژه‌یه‌کی ئاینییه‌ له‌ ئینجیلی پیرۆزدا هاتووه‌. پێشتر دۆناڵد تره‌مپ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی‌ ...

زیاتر »

بۆچی ئەزموونی پارتی کۆمـۆنیستی چین سەرکەوتوو بوو؟

له‌کۆتایی ساڵانی هه‌شتادا به‌تایبه‌تیش له‌پاش رووخانی دیواری به‌رلین و دواتریش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤێت و داڕمانی ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ گه‌وره‌یه‌، زۆرێک له‌ بیرمه‌ندان و چاودێرانی بسیاسی جیهان پێیان وابوو، که‌ هه‌مان ئه‌زمونی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و روسیا، له‌ چینیش دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌. لێ ته‌واوی ئه‌و بۆچونانه‌ هه‌ڵه‌ ده‌رچوون، چونکه‌ پارتی کۆمۆنیست نه‌ک نه‌روخا، بگره‌ به‌هێزتریش بوو، چینیش له‌سایه‌ی ئه‌م پارته‌وه‌، بوو به‌زلهێزێکی گه‌وره‌ی ئابووریی ...

زیاتر »

بزوتنه‌وه‌ی حەققانی ده‌بێته‌ مایه‌ی کێشه‌ بۆ پاکستان

لەساڵی ٢٠١١ ەوە ئەمریکا ساڵانە بڕی دوو ملیار دۆلار دەبەخشێتە وڵاتی پاکستان بۆ ڕووبەڕوبونەوەی تۆڕی تیرۆریستی «حەققانی» باڵی ڕێکخراوی قاعیدەو تاڵیبان، لە ٢٠١٤ ه‌شە‌وه‌ بڕی ٣٠ ملیۆنیشی داناوە بۆ هەرکەسێک کە پێنچ سەرکردەی ترسناکی ئەو گروپە دەستگیر بکاو زانیاری بداتە ئەمریکا. ئه‌مریکا‌ بێئومێدبووه‌ ساڵێک دوای ئەوە پاکستان بەڵێنی بە ئەمریکیەکان داوە، کە چالاکی ئەو تۆڕە لە وڵاتەکەدا قەدەغە دەکاو تەنگەتاویان ...

زیاتر »

‌ له‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ هـه‌ڵـمـه‌تی گرتن و سزادان به‌رده‌وامه‌

له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی رژێمی سعودیه‌ بۆ گرتن و سزادانی به‌رپرسانی حکومی و بنه‌ماڵه‌ی ئال سعود، ئاژانسه‌کانی جیهان هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی 11 میری تری بنه‌ماڵه‌ی ئال سعودیان بڵاوکرده‌وه‌، که‌به‌ناوی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی مه‌مله‌که‌ت ده‌ستگیرکراون. هه‌تادێتیش هه‌ڵمه‌ته‌که‌ به‌رفراوانتر ده‌بێت و له‌ناو جیهانیشدا ده‌نگی ناڕه‌زایی گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر به‌م سیاسه‌ته‌ی سعودیه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌. له‌ناوخۆی وڵاتیشدا حکومه‌تی سعودیه‌ سیاسه‌تی « قامچی و گێزه‌ر» جێبه‌جێده‌کات، به‌ده‌ستێک خه‌ڵكی ...

زیاتر »

(كوردستانییەكان) نۆ تێبینییان لەسەر (بودجە) هەیە

بەهۆی تێبینی پێكهاتەكانی عیراق لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2018-ەوە، پێناچێت پڕۆژەكە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بكرێت، بەپێی زانیارییەكانیش بڕیارە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەكە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی هەفتەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە. فراكسیۆنە كوردستانییەكان یەكدەنگن كۆتایی هەفتەی رابردوو، بەهۆی ناڕەزایی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و سوننە لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دواخرا، لەوبارەیەوە ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەران ...

زیاتر »