سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 228)

راپۆرت

ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان

دوێنێ 25/11، د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار به‌سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته‌ سلێمانی‌و به‌رنامه‌و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌شی چه‌ند باسێك له‌خۆی ده‌گرێت. له‌میانی سه‌ردانیشیدا بۆ سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال؛ تاجه‌گوڵینه‌ی رێزو وه‌فاو هاوڕێیه‌تیی له‌سه‌ر مه‌زاری به‌ڕێزیان دانا. ئامانج‌و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌عسوم بۆ زیاتر خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵ‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانه‌ بۆ به‌هێزكردن‌و به‌رده‌وامبوونی كه‌شوهه‌وای متمانه‌‌و لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ‌و حكومه‌تی ...

زیاتر »

نه‌وزاد ره‌سوڵ: هێزی كورد له‌ قۆناغی‌ داهاتوودا، له‌ یه‌كده‌نگی‌و ئه‌جێندایه‌كی هاوبه‌شی نیشتیمانیی دایه‌

موحسین عوسمان: 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ر كۆتایی ئـه‌و عه‌قلیه‌ته‌ بوو كه‌ له‌مێژه‌ له‌ كوردستان شكست بــه‌رهه‌مدێنێت كاوه‌ عه‌زیز حه‌مه‌ بارودۆخی دوای‌ ریفراندۆمی كوردستان بارودۆخێكی نوێی‌ له‌ كوردستان و عیراق هێنایه‌ گۆڕێ، مشتومڕێكی نوێی‌ له‌باره‌ی‌ ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان و رۆڵ و پێگه‌ی‌ له‌عیراقی دوای‌ ریفراندۆم دروستكردووه‌، جارێ دیارنییه‌ سیمای‌ نوێی‌ كوردستان له‌دوای گفتوگۆكانی دوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ریفراندۆم چۆن ده‌بێت، هه‌ندێك پێیانوایه‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق ...

زیاتر »

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان،ئه‌مریكا رۆڵی له‌ كوشتنی یه‌ك ملیۆن مه‌ده‌نی ئه‌نده‌نووسیدا هه‌بووه‌

دیسانه‌وه‌ جه‌نگی سارد، ئه‌و ماڵوێرانییه‌ی له‌ ململانێی هه‌ردوو بلۆكی خۆرهه‌ڵات‌و خۆرئاوا له‌ سه‌ده‌ی رابردوودا به‌سه‌ر زۆرێك له‌ میلله‌تانی جیهانیدا هێنا، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش ئه‌نده‌نوسیایه‌، كه‌ به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ بڵاوكراوه‌كان، ئه‌مریكا هاوكار‌و پاڵپشتی راستڕه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات، له‌و پێناوه‌شدا یه‌ك ملیۆن كه‌س نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی بوونه‌ته‌ قوربانیی. به‌م دواییانه‌ ئه‌رشیفی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و سه‌نته‌ری نیشتمانیی بۆ نه‌هێشتنی نهێنی، كۆمه‌ڵێك ...

زیاتر »

گۆڕینی ستراتیژی نوێی ژاپۆن به‌رامبه‌ر به‌ جیهان

ژاپۆن یه‌کێکه‌ له‌زلهێزه‌ئابووریه‌کانی جیهان و رۆڵێکی ئێجگاربه‌رچاویشی له‌نه‌خشه‌ی ئابووری جیهان هه‌یه‌، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌م وڵاته‌ له‌ڕووی پیشه‌شازیی و ته‌کنه‌لۆژییه‌وه‌، به‌ پێشكه‌وتووترین وڵاتی جیهان دێته‌ ژماردن، لێ پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه‌، بۆچی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ له‌ئاست کێشه ‌سیاسییه‌کانی جیهان رۆڵی که‌مه‌ یان لاوازه‌؟ ئه‌م پرسیاره‌ش له‌زۆربه‌ی ناوه‌نده‌ سیاسیی و ستراتیژییه‌کانی جیهانه‌وه‌ ده‌کرێت. هه‌رچه‌نده‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ژاپۆن هه‌وڵ ده‌دات، له‌م پێودانه‌گه‌ نه‌گۆڕه‌ ده‌ربێته‌ ...

زیاتر »

کورد و کۆبوونه‌وه‌ی سوچی له‌ روسیا

وابڕیاره‌ سه‌رانی روسیا وئێران و تورکیا له‌ شاری سوچی له‌باشووری روسیا کۆببنه‌وه‌، ئه‌م کۆبوو‌نه‌وه‌‌یه‌ش له‌ته‌واوی ناوه‌نده‌ سیاسیی و میدیاکانی جیهان، به‌گرنگییه‌وه‌ باسی لێوده‌کرێت، زۆرێکیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ چاره‌نووسساز ده‌بێت بۆ سوریا وناوچه‌که‌. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ زۆرکه‌سیش پێی وایه‌، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ زه‌ره‌ری ده‌بێت بۆ کورد به‌تایبه‌تی له‌ رۆژئاوا و ئه‌گه‌ری دووباره‌ بوونه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزانێکی تر هه‌یه‌. سه‌رۆکی روسیاش، به‌هه‌موو هێز و ...

زیاتر »

حكومه‌ت راسپارده‌ و پێشنیازه‌كانی‌ په‌رله‌مان به‌ هه‌ند وەر‌بگرێت

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاگاداربوون له‌مه‌ترسییه‌كانی‌ پشكی‌ هه‌رێم له‌بودجه‌ی‌ گشتیی‌ ساڵی داهاتووی‌ عیراق‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت له‌مه‌ترسییه‌كان، له‌دانیشتنه‌كانی‌ رابردووی په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا چه‌ندین راسپارده‌و پێشنیاز په‌سه‌ندكران، كه‌ لایه‌نه‌ ده‌ستووری‌و یاساییه‌كانی‌ مافی خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌بودجه‌ی‌ گشتیی‌ عیراقدا دیاریده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش راسپارده‌و پێشنیازه‌كان ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كران، به‌و ئامانجه‌ی‌ له‌داهاتووداو له‌میانی‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان هه‌ردوولادا، سوودی‌ لێوه‌ربگیرێت. له‌و باره‌یه‌وه‌، په‌رله‌مانتاران‌و مامۆستایانی‌ زانكۆ به‌گرنگی‌ ده‌زانن حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ ...

زیاتر »

هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە،پارتی لیبڕاڵی ئەڵمانیا کشانەوەی خۆی لە دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە ئەنگێلا مێرکل بە نیازبوو پێکی بهێنێت. هیچ کام لەپارتەکان زۆرینەیان نەهێنا لە هەڵبژاردنی گشتیی ئەڵمانیا، کە لە ٢٤ مانگی ئەیلول ئەنجام درا، هیچ کام لەپارتەکان نەیانتوانی بگەنە ئەو ئاستەی بە تەنیا حکوومەت پێکبهێنن،لەو هەڵبژاردنە پارتی دیموکراتی کریستیان کە «ئەنگێلا مێرکل» سەرۆکایەتی دەکات، زۆرینەی دەنگەکانی ...

زیاتر »

ئێران وه‌ڵامی کۆمکـاری عه‌ره‌بی ده‌داته‌وه‌

له‌پاش کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌رب و ئیدانه‌کردنی ئێران به‌ ته‌داخولکردن له‌کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌وڵدان بۆ نانه‌وه‌ی پشێویی و نائارامی و جه‌نگی تایه‌فی، ئێران له‌زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، وه‌ڵامێکی توندی کۆمکاری عه‌ره‌بی دایه‌وه‌و تۆمه‌ته‌کانی که‌ خستوویانه‌ته‌ پاڵ ئێران، به‌ هه‌ڵبه‌ستراو وه‌سفکرد، جگه‌له‌وه‌ش بڕیاره‌کانی کۆمکاری عه‌ره‌بیشی به‌ بێ سوود وه‌سف کرد. تۆمه‌تێکی ساخته‌ن به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زراتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ...

زیاتر »

سیستەمی نوێی بنەماڵەی ئال سعود و مافی ژنان

لەگەڵ هاتنی محەمەدی کوڕی سەلمان وەک جێگرەوەی شای عەرەبستانی سعودیه‌ بۆناو سیستەمی حوکم،ئه‌م وڵاته‌ هەندێک گۆڕانکاری بەخۆوەبینیوە لەبواری مافەکانی ژنان کەبە ئازادی ژنان دەستی پێکرد لە شوفێریکردن و مافی ئامادەبونیان لە یاریگاکان بۆ بینینی وەرزش وپاڵەوانیەتیەکان. گۆڕانکارییه‌کان ته‌نها رووکه‌شن‌ هەندێک دەڵێن ئەو گۆڕانکاریانە تەنها ڕوکەشن وده‌یانەوێت دیمەنێکی تری دروستکراو نیشانی دونیای دەرەوەی بدەن، هەندێکیش پێیان وایە لەسەر خواستی ناوخۆو دەرەوە ...

زیاتر »

حكومه‌تی هه‌رێم: پێداچوونه‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراقدا بكرێت

دوێنێ، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا، داواكرا پێداچوونه‌وه‌ بكرێت به‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عیراقداو جه‌ختیشكرایه‌وه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، دیالۆگ‌و گفتوگۆی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور تاكه‌ڕێگه‌یه‌. پشتگیریی بۆ حكومه‌تێكی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌‌سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران‌و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئاماژه‌ به‌هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی كرا ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر‌و به‌غدا‌و له‌وڕووه‌شه‌وه‌ باس له‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی وه‌زیری ...

زیاتر »