سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 5)

راپۆرت

رێكارەكانی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا توندتر دەكرێن ‌و 982 هاووڵاتی نێردراونەتەوە ماڵەوە

حكومەت‌و وەزارەت‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەهەرێمی كوردستان، تەنانەت كەسایەتی‌و خێرخوازان‌و هاووڵاتیانیش، هەڵمەتەكانیان دەستپێكردووە بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو لەو چوارچێوەیەشدا چەندین رێكاری گرنگ‌و پێویست گیراونەتەبەر. راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی وەزارەتی تەندروستی لەژمارەیەك راگەیەنراودا «ژمارەی تووشبووان، رێكارەكانی خۆپارێزی، چەندین رێنمایی‌و ئەو لایەنانەی پەیوەستن بە كۆرۆناوە، خستۆتەڕوو»، لەدوو رۆژی رابردووشدا لەبەیاننامەیەكیدا رایگەیاندووە: بەردەوام پشكنین‌و چاودێریی رەوشی تەندروستی ئەو هاووڵاتیانە دەكرێت كە لە كەرەنتینەكاندان‌و ژمارەیان 2804 ...

زیاتر »

تۆماری هەقیقەت لە ئەنفالەوە تا زەماوەندی 7/3

ئاوات كۆكه‌یی رۆژژمێری راپەڕین نووسەرو راگەیاندنكار ئازاد سەراوی، بۆ یادی 29 ساڵەی راپەڕینی خەڵكی كوردستان، كتێبێكی ناوازەی بەناوی ( رۆژژمێری راپەڕین) چاپ و بڵاوكردەوە. بۆ وننەبوون و نەشێواندنی راستییەكانی ئەو رووداوە گرنگە مێژووییەی گەلەكەمان، بۆ ئەوەی مێژووی تێكۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك ئەندازیارو هەڵگیسێنەری سەرەكیی راپەڕینی ساڵی 1991ی خەڵكی كوردستان وەك خۆی تۆماربكرێت و ببیندرێت، كتێبەكە سەرتاپای گێڕانەوەو بەڵگەی حاشا ...

زیاتر »

له‌ رۆژی ده‌رگای‌ كراوه‌دا له‌ ده‌سته‌ی‌ كوردستانی چه‌ندین چالاكیی زانستی و ته‌ندروستی و ژینگه‌یی و كلتووری پێشكه‌ش كران

راپۆرتی، راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كوردستانی رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 19-2-2020، رۆژی‌ ده‌رگای‌ كراوه‌ له‌ ده‌سته‌ی‌ كوردستانی‌ بۆ دراساتی‌ ستراتیجی‌ و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی، به‌ڕێوه‌چوو. له‌ رۆژی ده‌رگای‌ كراوه‌دا له‌ ده‌سته‌ی‌ كوردستانی‌، له‌ یادی‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ كوردستانی-دا و به‌ناونیشانی‌ رۆژی‌ (ده‌رگای‌ كراوه‌) و به‌ دروشمی‌ (ده‌سته‌ی‌ كوردستانی‌ روانینێك له‌ دیرۆك، هیوایه‌ك بۆ ئاینده‌)، چه‌ندین چالاكیی‌ زانستی‌ و ته‌ندروستی و ژینگه‌یی‌ و كلتووری و چالاكی‌ جۆراوجۆری‌ ...

زیاتر »

كۆرۆنا جیهان ده‌گۆڕێت

د. حه‌سه‌ن ئه‌بو تاڵیب و: كوردستانی‌ نوێ-ی هەفتانە هۆشدارییه‌كانی‌ رێكخراوی‌ ته‌ندورستی‌ جیهانی‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌بێ هه‌موو جیهان رووبه‌ڕووی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا ببنه‌وه‌‌و نابێ هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ده‌ست بده‌ن‌و زوو به‌ زوو وه‌خۆ بكه‌ن‌و تا كار له‌ كار نه‌ترازاوه‌ پێویسته‌ بارودۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت، هه‌موو ئه‌م قسانه‌ جێگه‌ی‌ نیگه‌رانین‌و ئاماژه‌ن بۆ رووداوی‌ زۆر مه‌ترسیدار كه‌ ره‌نگه‌ كۆنترۆڵ كردنی‌ ئاسان نه‌بێت، نه‌ك به‌ ...

زیاتر »

مـێـژووی جەنگی مرۆڤ لەگەڵ ڤایرۆس و نەخۆشییەکاندا

مێژووی مرۆڤایەتی پڕیەتی لەجەنگ و ململانێی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتری، بەڵام لەهەمانکاتیشدا لە زۆر ساتی مێژووییدا، هەندێک نەخۆشیی یان ڤایرۆس، بە بێدەنگی مرۆڤی زیاتر کوشتووە لەچاو جەنگە گەورەکان. مرۆڤیش ناچار بووە بچێتە ئەم جەنگە سەختەوە، هەرچەندە لە کۆتاییشدا سەرکەوتن هەر بۆ مرۆڤایەتی بووە. ماوەیەکە تەواوی جیهان سەرقاڵی جەنگی ڤایرۆس و ئەنفلۆوەنزاو ڤایرۆسی کۆرۆنان، لە کاتێکدا گەر سەیری مێژووی مرۆڤایەتی بکەین، دەبینین ...

زیاتر »

حكومەتی كاتی و هەڵبژاردنی پێشوەخت

هەواڵ و بەدواداچوون محەمەد تۆفیق عەللاوی وەك چۆن یەكەم راسپێردراوی پێكهێنانی كابینەی نوێ بوو لە دوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، بۆ ئەوەی بە رێكەوتن لەگەڵ لایەن و پێكهاتەكانی عیراقدا كابینەكەی پێكبهێنێت، یەكەم سەرۆك وەزیرانی راسپێردراویش بوو كە سەركەوتوو نەبوو لە هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەت، دواجار لە دوای تەواوبوونی وادەی یاسایی، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە سەرۆك كۆمار كرد. چەندین هۆكار و بەربەست ...

زیاتر »

ئیدلب، خاڵی ناكۆكی هاوپەیمانەكان

وڵاتانی زلهێز كێشەو شەڕەكانی سوریایان ئەوەندە ئاڵۆزكردووە، چارەكردنی ئەستەم بووەو تادێ ئاڵۆزتر دەبێت. لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا دەیان رێكەوتن‌و دانوستان‌و كۆبوونەوەی فراوانی وەك ئەستانا‌و جنێف‌و سوچی‌و هی تر بەستراوە، كەچی لایەنەكان پەیوەست نابن پێیەوە. تازەترین رووداوی گەرما‌و گەرمی گۆڕەپانەكەش بەریەككەوتنی روسیاو توركیایەو هاوسەنگییەكانی گۆڕیوە. توركیا دەیەوێت پێگەی خۆی لەو ناوچانە قایمتر بكات‌و بەپێی ئەو رێكەوتنانەی لەگەڵ روسیاو ئێران لەساڵی 2018دا ...

زیاتر »

ئەمڕۆ 2/3 دوا رۆژی دەنگدانە بە كابینەكەی عەللاوی

ئەگەرچی بڕیاربوو دوێنێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ متمانەدان بەكابینەی نوێی حكومەتی عیراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانییەوە، كۆبوونەوەكە ئەنجامنەدرا‌و ئەمڕۆش 2/3 دوا وادەیە بۆ محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەكەی. لەبارەی كۆبوونەوەكەی دوێنێوە، شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی سەوز، بەكوردستانی نوێی راگەیاند: دوێنێ، بڕیاربوو لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا متمانە بەكابینەكەی محەمەد عەللاوی بدرێت، ...

زیاتر »

جه‌سته‌ی‌ ماڵی‌ كۆرۆنا‌و ئیبۆلا‌و سارسه‌

و: كوردستانی‌ نوێ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌ میدیاییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌تای‌ نوێی‌ به‌ربڵاوو مه‌ترسیداری‌ ئه‌م جاره‌ی‌ سه‌ر زه‌وی‌ له‌ چینه‌وه‌ سه‌ری‌ هه‌ڵدا، به‌ تایبه‌تیش بۆ یه‌كه‌مجار له‌ شاری‌ وو هانی‌ چینه‌وه‌ سه‌ری‌ هه‌ڵدا، په‌تاكه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ ته‌شه‌نه‌ كردن ‌و تا ئێستا كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كانیش بۆ هۆكاری‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌م په‌تایه‌ به‌رده‌وامه‌‌و زاناكان نزیك بوونه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ هۆكاره‌ بنچینه‌ییه‌كه‌ی‌ بدۆزنه‌وه‌، تا ئێستاش به‌ڵگه‌كان ...

زیاتر »

حكومه‌تی‌ عیراق خۆپیشانده‌ران ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دات

و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید رۆژنامه‌ی‌ گاردیان راپۆرتێكی‌ بڵاو كردۆته‌وه‌، چیرۆكی‌ یه‌كێك له‌ خۆپیشانده‌رانی‌ عیراقی‌ له‌خۆ گرتووه‌، كه‌ چۆن رفێنراوه‌‌و هه‌ر له‌و راپۆرته‌شدا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر رفاندنی‌ خۆپیشانده‌ران‌و كوشتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌‌و زۆر كاری‌ نامرۆڤانه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ عیراق ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵكی‌ خۆپیشانده‌ر‌و ناڕازی‌ ئه‌نجامی‌ داون. سه‌رتای‌ راپۆرته‌كه‌ به‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ حه‌یده‌ر پزیشكی‌ سه‌ربازیی پێشووه‌‌و دانیشتووی‌ به‌غدایه‌، ئێواره‌ی‌ 14ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2019 ...

زیاتر »