سەرەکی » وتار (پەڕە 31)

وتار

ئازادی لە زۆنی سەوز نموونەییە

هیوا محەمەد ژیان و رووداوەکانی رۆژانە هەموویان ئەزموونێک پیشان دەدەن، ئەزموونەکان وەک نموونە باسی ناوەرۆک دەکەن. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لەسەر سۆشیال دیموکراتیی خۆی دەکاتەوە، باشترین نموونەش هەڵتۆقینی لایەنی سیاسیی و ناسیاسیی نوێیە لەم دەڤەرە و کپکردنییەتی لەدەڤەرێکی دیکەی ئەم هەرێمە. هەندێک بە سەرسوڕمانەوە دەڕواننە ئەوەی بۆچی لایەنێکی تازە هەڵتۆقیو دەتوانێت ئەو ژمارە دەنگە بهێنێت؟ ئەمە جێگەی سەرسوڕمان نییە، بەڵکو ...

زیاتر »

كوردی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان وەڵامی…

كوردی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان وەڵامی شۆڤێنییەکانیان دایه‌وە گۆران فه‌تحی كوردی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان (دابڕاوه‌كان)، كه‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی‌ جوگرافیای‌ كوردستانی باشوور پێكده‌هێنن، هه‌رده‌م رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی‌ دوژمنان بوونه‌ته‌وه‌ و له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا، به‌تایبه‌ت سه‌رده‌می به‌عس، كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی كوشت و كوشتار و ده‌ركردن و ته‌عریب و ئه‌نفالی تێداكرا، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی كورد له‌و ناوچانه‌ و سڕینه‌وه‌یان وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسیش، زۆرێك كورد به‌ ده‌رفه‌تێكی ...

زیاتر »

دیداری نوێی سووچی و ئه‌نجامی خراپ

فەتحوڵڵای حسێنی  له‌ ماوه‌ی رابردوودا جارێكی دیكه‌ سووچی روسیا هاته‌وه‌ ناو ناوانه‌وه‌، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیاو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌وێ كۆبوونه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ جموجۆڵ و هه‌را نانه‌وه‌ی روسیا له‌مه‌ڕ ئیدلب، له‌به‌رامبه‌ردا توركیا هه‌ڵوێستی دژبه‌یه‌كی هه‌بوو له‌ په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ مۆسكۆ، چاودێرانیش پێیان وایه‌ ئه‌م دیداره‌ ئاساییه‌و وه‌ك دیداره‌كانی پێشوو سه‌باره‌ت به‌ سوریا تێده‌په‌ڕێ، له‌به‌ر ...

زیاتر »

قوتابخانە لە پێناوی منداڵ…

قوتابخانە لە پێناوی منداڵ، یان منداڵ لە پێناوی قوتابخانەدا! مەحمود عەبدولکەریم باجەڵان هەركات باس دێتە سەر قوتابخانە، هەمیشە تێڕوانینێك لای دایبابان دروست دەبێت، كە وای دەبینن ئیتر بەشێكی زۆری ئەركی منداڵیان لە كۆڵ دەبێتەوە و دەیسپێرن بە قوتابخانە بۆ تەواوكردن و ئەنجامدانیان، هەر لە پەروەردە و راستكردنەوەی رەفتارەوە تا فێربوون و وەرگرتنی زانیاری و شارەزاییەكان، بەڵام ئایا قوتابخانە توانیویەتی ئەو ...

زیاتر »

حكومەتی داهاتوو

هەڵبژاردنی ئەمجارەی عیراق، جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی پێشوودا هەبوو، بەو پێیەی بوارێكی باشتری بۆ سەربەخۆكان رەخساند تا بگەنە پەرلەمان و كار بۆ ئەو ئامانجانە بكەن كە دەڵێن، لەپێناویاندا بزوتنەوەی تشرین لە عیراقدا بەرپابوو. پێش هەڵبژاردن زۆرێك لە هێزە تەقلیدییەكان ناڕەزاییان بەرانبەر بە یاسای نوێ‌ و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە دەربڕی، بەڵام لەگەڵ دەركەوتنی ئاكامەكان، ئاشكرابوو كە جیاوازییەكی زۆر لە نەخشەی سیاسیدا ...

زیاتر »

ئەنجامی پێشێلکاریی نەزانانە یان بە ئەنقەست؟

قۆناغی بانگەشەی ئەمجارە بۆ هەڵبژاردنەکەی دوێنێ 10/10 بە شێوەیەک تێپەڕی کە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی رابردوو کەمترین گرفت و کێشەی کۆمەڵایەتیی لێکەوتەوە و کەمترین سیمای هاتوهاوار و هەراسانکردنی هاووڵاتیانمان بینی لە شەقام و شوێنە گشتییەکان. ئیتر تای بانگەشە بەسەلامەت کۆتایی هات و هەمووان (ئەوانەی دەنگیان داوە) لە دوێنێوە کش و مات بوون و چاوەڕێی ئەمڕۆ و سبەینێین تا بزانین رێڕەوی رووداوەکان ...

زیاتر »

له‌ ئه‌ڵمانیا سۆشیال دیموكراته‌كان دوای 16…

له‌ ئه‌ڵمانیا سۆشیال دیموكراته‌كان دوای 16 ساڵ بردیانه‌وه‌ جه‌میله‌ شێخ مه‌حمود له‌ ئه‌ڵمانیا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی بوندستاگ، په‌رله‌مانی فیدراڵیی ئه‌ڵمانیا، هه‌ریه‌ك له‌ حزبه‌كان به‌ پڕۆژه‌ی خۆیانه‌وه‌ ده‌ستیانكرد به‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و پاشان له‌ 26ی سێپتەمبه‌ری 2021 هه‌ڵبژاردن کراو دەرئه‌نجامه‌كان به‌و جۆره‌ بوو: سۆشیال دیموكراته‌كان SPD به‌رێژه‌ی%25.7 واته‌ 206 كورسی په‌له‌مانی به‌ده‌ست هێناو بووه‌ براوه‌ی یەکەمی هه‌ڵبژاردنەکان. (CDU-CSU) حزبی دیموکرات مەسیحی ...

زیاتر »

ململانێی چین و ئەمریکا بەرەو کوێ؟

شەپۆل عەبدوڵڵا حسێن داهاتووی جیهان لەناوبازنەی پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و چین دا دەسوڕێتەوە، پەیوەندیەک کە چەندین رەهەندی جیاوازی هەیە، هەر لە ئابوورییەوە تا دەگاتە سیاسەتی نێودەوڵەتی. لەهەر ناوچەیەکی ئەم جیهانە ئەگەر ئەمریکا هەنگاوێک پاشەکشە بکات، ئەوە چین هەوڵ دەدات ئەم هەلە بقۆزێتەوە و هەژموونی خۆی لەم ناوچەیەدا زیاد بکات. دۆناڵد ترەمپ و چین لە ساڵی 2020 لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ...

زیاتر »

موسڵ، چەقی ململانێ

ئەم ماوەیە چەند جارێك سەردانی شاری موسڵم كردووە، هەر جارەی روویەك، دیمەنێك، گۆشەنیگایەكی نوێیم بینیووە. دیوێكی ئەو شارە، ئاوەدانی و گەشەكردنێكی زۆر خێرایە، دیوێكی دیكەی تاریك و كاولكارییە و بۆنی خوێنی لێدێت! لە گۆشەیەكیدا پێكەنین و خۆشییە، لە گۆشەیەكیشیدا مەرگ چاوەڕێی دەكات و دەشێت لەهەر ساتێك ببێتە دەستكەوتێک بۆ تیرۆریستان. سەر رووباری دیجلە بەهارێكی خۆشە و دەیان كافیتریا و خواردنگەی ...

زیاتر »

‎‎عیراق و رۆژگاری دوای هەڵبژاردنی پێشوەختە

دوێنێ یەكشەممە 10/10/2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆتایی هات و دەزگا و هۆیەكانی هەڵبژاردن پێچرایەوە، یەكەم: لە عیراقدا زەمانەتی ئەوە لە گۆڕێ نییە بڵێین ئامێرەكانی هەڵبژاردن و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن تاكو چوار ساڵی دیكە ناچنەوە ناو پرۆسەیەكی لەم شێوەیە و عیراق پێویستی بە هەڵبژاردنی دیكەی پێشوەختە نابێتەوە، دووەم: گۆتاوەڕۆی ئەم هەڵبژاردنە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكات و پێشبینی دەكرێت رۆژانی داهاتوو، رۆژگارێكی ...

زیاتر »