سەرەکی » وتار (پەڕە 358)

وتار

ئحم ئحم

ساڵی 1983 سەرگەڵوو زۆر قەرەباڵغ بوو، پڕبوو لەپێشمەرگە، بارەگاو ماڵەکان پێشمەرگەی تێدابوو، تەنانەت لەمزگەوتی سەرگەڵو سەرئاوو دەست بەئاوگەیاندن زەحمەت بوو، بەنۆرە بوو، جارێک پێشمەرگەیەکی تیپی 25ی خاڵخاڵان زۆر تەنگاو دەبێت و خۆ دەکاتە ناو ئاودەستخانەکانی سەرگەڵوو، کابرایەک لەناو ئاودەستخانەکە بوو، ئەویش هێند تەنگاوبوو خۆی پێڕانەدەگیرا، هەرچەند کابرا ئحم ئحم ئحم دەکات پێشمەرگەکەش ئارامی لێهەڵگیرابوو، هەر خۆی پێداکردوو، گوتی: ئحم ئحم ...

زیاتر »

جەماعی و بێ‌ دیوار

ـ ئەوە بۆ وا سەیرم ئەكەی كەلـلەپووت؟ × چۆن سەیرم كردوی بەگم؟! ـ مۆڕئەبیتەوە. نازانم. ئەڵێی خەتای منە بۆرسە شكاوە! × مۆڕ نەبوومەتەوە قوربان… تۆزێ‌ عەسەبیم. ـ لەچی عەسەبیت رۆڵە؟ × وەڵـڵاهی لەم وەزعی بازاڕە.. مەعقولە دەرپێ‌ لە پانتۆڵ هەرزانتر بێ‌؟!! ـ بەڵێ‌ مەعقولە، چونكە دەرپێ‌ ئێستا خواستی زۆر لەسەرە بەهۆی مەلەكردن و مەسبەح و شتی واوە.. × كەواتە یەعنی ...

زیاتر »

رێككه‌وتنێكی‌ مه‌ترسیدار

ئارام عه‌لی‌ عه‌زیز (مایه‌ی‌ خه‌مو په‌ژاره‌یه‌ حه‌وت ترلیۆن دۆلار له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست سه‌رف بكه‌یت، ئینجایش به‌دزیه‌وه‌ به‌فرۆكه‌یه‌كی‌ گلۆپ كوژاوه‌Qبه‌شه‌وی‌ تاریك و به‌پاسه‌وانێتی ته‌كنه‌لۆجیای‌ زۆر پێشكه‌وتوو بچیته‌ ناوعێراقه‌وه‌) . ئه‌مه‌ی‌ سه‌ره‌وQه‌ وته‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكایه‌ له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی‌ سه‌ر ژیانی‌ له‌كاتی‌ هاتنی‌ بۆ عێراق بۆ سه‌ردانی‌ سه‌ربازه‌كانی‌ له‌سه‌ری‌ ساڵدا. له‌كاتێكدا تره‌مپ و میلیانا، سێلفیان له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانیاندا له‌عین ئه‌سه‌د ده‌چركاند، ...

زیاتر »

ئاماژه‌كانی‌ به‌ریه‌ككه‌وتنی‌ ئه‌مریكاو ئێران

ئه‌گه‌ر له‌ سه‌رده‌می‌ ئیداره‌ی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ئه‌مریكا باراك حسین ئۆباما په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئێران و ئه‌مریكا له‌ دوای‌ شۆڕشی‌ گه‌لانی‌ ئێرانه‌وه‌ له‌ ساڵی‌ 1979 لێكدابڕان و ململانێی قورس بووبێت به‌ ئاشكرا له‌ زۆر شوێنی‌ جیهانه‌ ئه‌وا له‌ سه‌رده‌می‌ ئۆبامادا دوای‌ چه‌ندین ساڵ و خوولی‌ دیالۆگ ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ( 5+1)له‌ ساڵی‌ 2015 تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ ئێران هاته‌ واژۆ كردن له‌ نێوان پێنج وڵاتی‌ ...

زیاتر »

كارێكی تری تەواو نەكراوی ئەمریكا

ئەمریكا، گەورە هێزی ئابووری و سەربازی جیهان، بە پێی بەرژەوەندییەكانی خۆی لە دونیادا دەجوڵێتەوە و هەڵسوكەوت دەكات. لە كوێ بەرژەوەندیی بكەوێتە مەترسییەوە، ئەو لەوێ یە هەموو كارێك دەكات بۆ پاراستنی خۆی، هەر كاتێكیش زانی چیتر بەرژەوەندیی لەو كارەدا نییە، لێی دەكشێتەوە و وازی لێ دێنێ. بزوتنەوەی تالیبان ساڵی 1992 لە گەرمەی گەڕەلاوژێی بارودۆخی ئەفغانستانی پاش ڕوخانی حكومەتەكەی لەسەر دەستی چەكداری ...

زیاتر »

چیمان زۆر هەیە؟

مەلا و حیزب و چایخانە؟ پۆلیس و عەرەبانە؟ وەفا و ویژدان و ئەخلاق؟ دەردەكۆپان و وەناق؟ مەسئول و پەڕلەمانتار؟ كاڵەكی زرك و كالیار؟ ڤێلا و باخ و حیمایە؟ كۆمپانیای بێ‌ سەرمایە؟ تەلەفزیۆن و سواڵكەر؟ موسەلسەلەی پڕ بینەر؟ كلیپی قۆڕ و سەقەت؟ پڕۆژەی زۆری حكومەت؟ موحەلیلی سیاسی؟ ئازادی و دیموكراسی؟ نێرگەلەخانە و جاسووس؟ عیززەتی نەفس و نامووس؟ تەئریخی جوان و موهیم؟ ...

زیاتر »

مردوو پەرستی زیندوو کوژ

عەجەب میلەتێکین هیچ شتێکمان لە جێی خۆیا نیە، هەموو شتێک کاتێک دەکەین، کە ئیتر کاتی نەماوە. لەم کوردستانەی ئێمە، بە دەیان کەسایەتی و هونەرمەند و بیرمەند و زاناو ….هتد، هەن کە پێویستیان بە بەسەرکردنەوەو لێپرسینەوە هەیە، بەتایبەت ئەوانەی کە دەچنە تەمەنەوە و ئیتر لێیان دیارە کە رۆژەکانی تەمەن دەرفەتێکی ئەوتۆی بۆ ئەوان نەهێشتۆتەوە، بەڵام کەس خۆی بە خاوەنیان نازانێت و ...

زیاتر »

وێنه‌ی‌ زه‌ینی‌‌و سوپا چه‌قاوه‌سووه‌كه‌ی‌…

وێنه‌ی‌ زه‌ینی‌‌و سوپا چه‌قاوه‌سووه‌كه‌ی‌ سۆسیال میدیا (1) ریشاڵه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ چه‌مكی وێنه‌ی‌ زه‌ینی‌ بۆ سه‌ره‌تاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ بیست ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار (والته‌ر بنیامین) ئه‌و زاراوه‌یه‌ی‌ خسته‌ نێو فه‌رهه‌نگی‌ نوسینه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌پای‌ ئه‌و كاریگه‌ری‌‌و كاردانه‌وانه‌ی‌ كه‌ دامه‌زراوه‌ جیاجیاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ له‌خێزان‌و قوتابخانه‌و كۆمه‌ڵگاو كاریگه‌رترینیشیان میدیا له‌سه‌ر وه‌رگران به‌جێی ده‌هێڵن، به‌و واتایه‌ی‌ وێنه‌ی‌ زه‌ینی‌ له‌دنیابینی‌ والته‌ردا بریتییه‌ له‌ پرۆسیسی جێهێشتنی‌ ئه‌و كاریگه‌رییه‌ وێنه‌یانه‌ی‌ كه‌ ...

زیاتر »

ده‌ست ته‌ڕی له‌ نووسینی رۆژنامه‌نووسیدا

یه‌كێك له‌ خه‌سڵه‌ته‌ هه‌ره‌ دیاره‌كانی بواری رۆژنامه‌نووسی تێرنه‌بوونی ماشێنی ئیعلامی ‌و پێویستی به‌رده‌وامی كوانووی رۆژنامه‌یه‌ به‌ داری وشك ‌و سووته‌مه‌نی، ئه‌و كوانووه‌ چه‌ندی تێبكه‌ی هه‌روا تێر ناخواو بڵێسه‌كه‌ی به‌ رۆژنامه‌نووس ده‌ڵێ (هل من مزید)؟ بۆیه‌ به‌م پێیه‌ش یه‌كێك له‌ دینگه‌ پته‌وه‌كانی رۆژنامه‌نووسی سه‌ركه‌وتوو توانای نووسینی به‌رده‌وام ‌و زوو ده‌ستكردنه‌وه‌ له‌ نووسین ‌و له‌ ژانه‌ره‌ جیاجیاكانی كاری رۆژنامه‌نووسین ‌و زوو هاتنه‌ ...

زیاتر »

هەر بۆ (فەیلی)

د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ لە(كونجێكی پێشوو) دا باسی كوردی (فەیلیم) كردبوو. لەوەدا نەبوو كە باسی (مەلا نامدار)م كردبوو. لام وایە لە شوێنێكدا بوو كە باسی (شێخ عەبدولقادری گەیلانی)م كردبوو. ئەوەی بیرمە نووسیبووم (شێخ عەبدولقادر) (دیارە) (سوننی)یەو خەڵكی گەیلانی غەرەبە- نەك (گەیرانی تەبەرستان) بەڵام سەیر ئەوەیە (فەیلی)ی بەغدا لە گەڕەكی (بابو شیخ) و (بەنی سەعید)دەژین- لە دەوری ئەو- هەرچەندە فەیلی شیعەن كەچی ...

زیاتر »