سەرەکی » وتار (پەڕە 421)

وتار

فه‌وزای دیموكراسی

بڕیاره‌ ئه‌مساڵ 2018 به‌ر له‌هاتنی وه‌زری گه‌رمی هاوین، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق(ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عیراق) ‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان –جگه‌ له‌ هه‌رێم-بكرێت‌و چه‌ند مانگێكیشه‌ قسه‌‌وباس له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌كرێت‌و ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كانیش هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكردوه‌‌و بڕیاره‌ توندو ناهه‌قه‌كانی به‌رێز سه‌ره‌ك وه‌زیری عیراق‌و لێدوانه‌كانی ژماره‌یه‌ك له‌ سیاسه‌تمه‌دار‌و ده‌سه‌ڵاتدار‌و په‌رله‌مانتارانی عیراقیش ده‌چێته‌ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه‌. بۆ به‌شداریكردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، زیاتر له‌ دووسه‌د‌وچوار حیزب‌و قه‌واره‌ ...

زیاتر »

خۆپیشاندانەکانی ئێران فاکتەری گۆڕین ریشەیی نەبوو

لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردودا و لە نێوان دوایین رۆژەکانی ماڵئاوایی کردن لە ساڵ و پێشوازییکردن لە ساڵی نوێ ،تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران و چەندین شاری دیکە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەرفراوانی خەڵکیان بە خۆوە بینی دژی حکومەت و کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کە هەم ریزەکانی خۆپیشاندەران هەم دەزگا و دامەزراوەکانی حکومەت زیانی گیانیی و مادییان بەرکەوت ،لانی کەم زیاتر لە ٥٠ ...

زیاتر »

ڕۆژێکی ڕه‌ش!

ڕۆژی (25. 10. 1920)، به‌ سه‌رپه‌رشتیی (سێر پرسی کۆکه‌س)، نوێنه‌ری ئیمپراتۆریای (بریتانیا)ی گه‌وره له‌ (عێراق)‌، به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی شانشینی (عێراق)، بۆ سووننه‌ عه‌ره‌به‌کان دانرا. ڕۆژی (06. 01. 1921)یش، سوپایان بۆ دامه‌زراندن. ئه‌وڕۆ (95) ساڵ پتر، به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و (94) ساڵیش، به‌سه‌ر دامه‌زراندنی سوپاکه‌دا تێپه‌ڕده‌بێ. ئه‌و سوپایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی (هاشمیی) و ئینگلیزه‌کان دایانمه‌زراند، ئه‌فسه‌ر و خاوه‌ن پله‌ سه‌ربارزییه‌ به‌رزه‌کانیان، به‌ باوه‌ڕی ...

زیاتر »

ئەنجومەنی ناوەند لە پەیڕەوی ناوخۆدا

11 •لەبەشی پێنجەم (( ئەنجومەنی ناوەند)) لە پەیڕەوی ناوخۆدا لە چوارچێوەی مادەكانی (( 37 تا46))دا بەڕوونی باس لە پێكهاتەی ئەنجومەنی ناوەند و ئەرك و دەسەڵاتەكان و مافی ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەند و چۆنێتی سزادانیان و پێكهاتەی كۆمسیۆنەكان و ئیشوكارەكانیان كراوە. •ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە ئەوەیە كە داهێنان و دامەزراندنی ئەم ئەنجومەنی ناوەندە لە كۆنگرەی سێهەمدا لەساڵی 2010وە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و وەك ...

زیاتر »

قەتڵوعامی هەژاران

× موسولینی: جەماوەر وەكو ئافرەت وایە، پیاوی بەهێزی خۆش ئەوێ‌. × نیچە: درەختێك كە بیەوێ‌ سەربەرزو تۆكمە بێ‌ ناتوانێ‌ رووبەڕووی رەشەباو زریان نەبێتەوە. × ئیبن سینا: گرفتاری دەستی تاقمێكین كە وا ئەزانن خوا لەوان زیاتر كەسی تری هیدایەت نەداوە. × هانیباڵ لیكتەر: مردن تراژیدیا نییە، ئەوە تراژیدیایە بەخۆڕایی تیا بچی. × چارلز بۆكۆفسكی: كێشەی هەموومان تەنیا یەك شتە، ئەوەیە كە ...

زیاتر »

هەناردەكردنی خۆپیشاندان بۆ توركیا

خۆپیشاندانەكانی ئێستای شارەكانی ئێران رووداوێكی نە لەخۆوەیە و نە هێندەش بەرنامە بۆ داڕێژراوە كە هیوای زۆری لەسەر هەڵبچنرێ، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخێكی وەهای هێناوەتە كایەوە كە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و جیهانی و ناوخۆیی بەوردی خوێندنەوەی بۆ بكرێ، تەنیا لایەنێك كە دەیەوێت بەراستەوخۆیی لە نرخی كەم بكاتەوە دەسەڵاتدارانی ئێرانن كە بەمەترسی بۆ سەر خۆیانی دەزانن. رووە سیاسییەكەی خۆپیشاندانەكانی ئێران پەیوەندی بەخواستی گۆڕانكارییەوە ...

زیاتر »

فایلەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە ساڵی تازەدا

ساڵی 2017 دوو شکستی گەورەی بۆ کورد بەجێهێشت. یەکێکیان شکستهێنانی ریفراندۆمە کە زۆر بە پەڕپوتی بەڕێوەچووە، ئەوی دیکەیان لە دەستدانی ناوچە جێناکۆکەکانە کە پێشتر دەوترا (سنوور بە خوێن دیاری دەکرێت) و (لێرە بە دواوە داوای جێبەجێکردنی ماددەی 140 ناکەین چونکە هەموویمان جێبەجێ کردوە). بە دڵنیاییەوە، ئەم دوو شکستە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر رەوتی داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێ، هەروەک ...

زیاتر »

یەكێتی، هێزێكی زیانلێكەوتوو..

لە رووداوەكانی ساڵی رابردوودا(2017ز)، هێزێك كە زیانی زۆری بەركەوتبێت (ی.ن.ك)ە. سەرەتا، زیانە گەورەكە كە قەرەبوو نابێتەوە، كۆچی دوایی مام جەلال-ە(1933-2017ز). لەكولتوری رۆژهەڵاتدا، سەركردە كاریزماتیكەكان، بە دەگمەن نەبێت دووبارە نابنەوە، ئەوان تاك و تەرای ناو گەلانی خۆیانن، كە رۆیشتن مێژوویەكیش لەگەڵ خۆیاندا دەبەن، بۆیە زۆر دەسكەوت، یان بناغەو پایەی دەسكەوت، كە شوێندەستی ئەوانی پێوەیە، لەمێژووی دوای خۆیاندا، دەهەژێن و دەلەرزێن، ئەگەر ...

زیاتر »

غیابی دنیابینی ژنان

زۆرجار لە زۆر بۆنە و نووسین و كۆبوونەوەدا قسەكراوە لەسەر فەرامۆشكردنی ژنان لە كایەی سیاسی و میدیایدا، کە بەشداری فعلی بەژنان نەكراوە و دنیابیینی ژنان بەپێ‌ی پێویست تا ئەم ساتەش بەهەند وەرنەگیراوە. دوور ناڕۆم بەگشتی باسی لایەنەكان ناكەم، دڵنیام ئەم تێڕوانینە بۆ هەموو پارتە سیاسیەكان بەهەمان جۆرە، قسەی من لەوتەی ئەمجارەدا لەسەر یەكێتی یە كە بەندە نزیكە لەیەكێتی و لەدەزگای ...

زیاتر »

من و ھەندێک بیرەوەریم لەگەڵ ھەندەران

ئیلهام شێخانی ھەموو ساڵێک ساتە وەختێکی وەکو ئـێستا ختووکەی ڕۆح و گیان و ژیانم دەدات و لاپەڕە لەسەر زۆری بیرەوەریەکانم ھەڵدەداتەوە ھەندێکیان ئـارام و خۆشی بەخشن و ھەندەکەی دیکەشیان زامدارو بە ئـازارن ، ڕۆژە ساردو کورتەکانی ئـەم ووڵاتە یەکەم ڕۆژم دێنێتەوە بیر کە بە زۆرە ملێ و بە ناچاری ڕووم لەو ھەوارە کردو لە زێدو خاکی باب و باپیران و ...

زیاتر »