سەرەکی » وتار (پەڕە 470)

وتار

سوودەكانی ئەسپێ‌

× بەگم ئەڵێم خۆزگە واقیعیش وەكو فلیمی هندی وا بوایە. ـ چۆن یەعنی؟ × یەعنی هەموو قوڕبەسەری و موشكیلەیەك بە گۆرانییەك و رەقسێك حەل بوایە. ـ جا ئەو وەختە حوكمەتی داماو ئەبوایە هەر بای بدایە. × ئێ‌ باپیادان باشترە یان ئەو هەموو قسە و قسەڵۆكە ناخۆشە؟.. خۆ رۆژ تا ئێوارە ئەم رادیۆ و تەلەفزیۆنانە هەر قسەی پێ‌ ئەڵێن. ـ هیچ ...

زیاتر »

ژیان جوانە

ئەم ژیانە سزا نییە، ئەوە تۆیت هەمیشە سزای خۆت دەدەیت، «کاتێک لەگەڵ مردویەکدا دەڕۆی بۆ گۆڕستان ، گرنگ نیە لە پێش مردووەکەوه‌ دەڕۆیت یان لە دوای مردووەکە ، گرنگ ئەوەیە لەناو تابوتەکەدا نەبیت». لە راستیدا هەر ئەمەیە کورتترین فەلسەفەی ژیان، هەڵبەز و دابەز هەیە، پاشکەوتن و پێشکەوتن هەیە، شکست و سەرکەوتن هەیە، شادی و دڵتەنگی هەیە، بەڵام چونە ناو تابووت ...

زیاتر »

ئه‌نجامی‌ راپرسییه‌كه‌ی‌ كوردستان زه‌حمه‌ته‌ هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌

حازم مبیزین هیچ بڕیارێكی‌ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ یان دادوه‌ری‌ ناتوانێ ئه‌نجامی‌ راپرسییه‌كه‌ی‌ كوردستانی‌ عیراق هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ یان بیسڕێته‌وه‌، وه‌ك ده‌شزانین ده‌توانرێ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ نه‌كرێت‌و هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ ئه‌مڕۆ له‌ عیراق روو ده‌دات، ئه‌وه‌تا پایته‌ختی‌ فیدڕاڵ هه‌رچی‌ له‌ توانایدا بێت ده‌یكات‌و بڕیاری‌ لێ ده‌دات بۆ رێگریی له‌ جێبه‌جێ كردنی‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و راپرسییه‌ی‌ زیاتر له‌ نه‌وه‌د له‌ سه‌دی‌ كورد ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه‌‌و دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی ...

زیاتر »

كوردستان ئیسرائیلی‌ دووه‌م نییه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ وه‌ك غه‌ززه‌ گه‌مارۆ دراوین

عه‌بدولستار ره‌مه‌زان* هه‌ر كاتێك كورد داوای‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ خۆیان كردبێ له‌سه‌ر خاكی‌ بابو باپیرانی‌ خۆیان كه‌ كوردستانه‌، تۆمه‌ته‌كان به‌رامبه‌ری‌ زیادیان كردووه‌‌و بۆ دژایه‌تی‌ كردن به‌رامبه‌ره‌كانیان یه‌كیان گرتووه‌‌و بابه‌تی‌ كورد بۆته‌ بۆنه‌یه‌كی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ دژ به‌ یه‌كه‌كان پێك بێن‌و ئه‌و دوژمنانه‌ی‌ رۆژێك له‌ رۆژان له‌سه‌ر بابه‌تێك رێك نه‌كه‌وتوون، له‌سه‌ر دژایه‌تی‌ كورد رێك ده‌كه‌ون. راپرسییه‌كه‌ی‌ 25ی‌ ئه‌یلولی‌ رابردوو رووداوێكی‌ گرنگ بوو ...

زیاتر »

بەرەو پێكهێنانی‌ ده‌زگای‌ گشتی‌ ڕوداوه‌ سروشتییه‌كان

1- له‌هه‌موو وڵاتێكدا ئه‌م ده‌زگایه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ دروست بووه‌ وه‌كو ئێمه‌ ده‌زانین جوغرافیای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وای‌ له‌ زۆر پارێزگاكان كردووه‌ كه‌وا ئه‌مڕۆ له‌سبه‌ینێ‌ باشتر كاری‌ بۆ بكه‌ن. 2- به‌راوبۆچونی‌ خۆم ئه‌م ده‌زگایه‌ سه‌ر به‌ (ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران) بێت ڕاسته‌وخۆ وه‌بودجه‌ی‌ تایبه‌تی‌ بۆ دابین بكرێت وه‌هه‌روه‌ها (یاسا) یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ بۆ دابنرێت له‌ڕێگای‌ په‌ڕله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌. 3- ئه‌بێت له‌هه‌موو پارێزگاكان بكرێته‌وه‌ ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌بێت له‌بواری‌ ...

زیاتر »

سێوەلاسۆرە و فرمێسكەكانی منداڵیم

كە سبەینان لە خەو ڕادەبووم، بالیفەكەم تەڕاییی فرمێسكەكانی شەوێمی بەسەرەوە دەما، تەڕایییەكی نم و كزر، شەوان كە لەبیركردنەوەكانم ڕادەچووم، فرمێسكم جۆگەلەی دەبەست، بیرم نایێ شەوێكی منداڵیمم بێ گریان بەسەر بردبێت، بەدەست خۆم نەبوو من لە منداڵیمەوە هەر گرینۆك بووم. زۆر شەوانیش ئەوەندەی یەك كوندە، میزم بەخۆمدا دەكرد، بۆیە جێوباڵینگانیشم گەلێكجاران بە تەڕی دەمایەوە. من كە بە نازی دایكە قەشەنگە جوانەمەرگەكەم ...

زیاتر »

ئایا تره‌مپ كورد ده‌ناسێت ؟

كورده‌كان له‌ جوله‌كه‌ زیاتر حه‌ز ده‌كه‌ن دۆستی‌ ئه‌مه‌ریكا بن ، دۆستایه‌تی‌ كورد بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌ر په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌سه‌ر جیهانه‌وه‌ ، په‌یوه‌سته‌ به‌و ده‌ورو به‌ره‌وه‌ كه‌كورد هه‌یه‌تی‌ ، ئه‌و ده‌ورو به‌ره‌ی‌ كوردو كوردستانی‌ به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌ ، كورد هه‌میشه‌ گومانی‌ له‌و ده‌ورو به‌ره‌ی‌ هه‌یه‌ ، نه‌ك گومان بگره‌ ترسیشی‌ لێیان هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش وای‌ كردووه‌كورد هه‌میشه‌ به‌ دوای‌ دۆستی‌ ...

زیاتر »

حارو ئەحواری ئەو زەمان

لەحەلقەی پێشتردا وەعدم دانێ هەندۆكەك بەحسی حارو ئەحواری هەولێرتان لۆ بكەم لەزەمانی مەدا..باوەڕ بكەن زەمانی مە خۆشیەكەی بەس لەسادەییەكەیدا بو، ئەو زەمان وەكی ئێستا نەبو كوڕو كچە گەنجەكانمان ئەوەندە بە دووی مۆدیلاتی جلكو بەرگەوە بن. ئەو سەردەمە حەتا كوڕە گەنجەكانیشمان سادەو موحتەرەم بون، ئەخلاقیشیان ئەوەندە بەرز بو چاویان لەناموسی كەس نەبو،بەهانای شەڕەفی كچانی جیرانەكانیشیانەوە بون، كوڕ ئامادەبو خۆی بەكوشتن بدات ...

زیاتر »

ئامارەكان مەترسیدارن

ساڵانە بەردەوام كۆڕو كۆنفرانس و هەڵمەتی گشتی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان بەردەوامە، كەم تا زۆر كاریگەری خۆی لەسەر هۆشیاری كۆمەڵگە دەكات، بەڵام ئەوەی نا ئاساییە بەپێی ئامارە فەرمیەكان بێت، ساڵ بەساڵ ئامارەمانی زیادبونی توندوتیژییەكان ڕوو لە زیادبوونە .زیادبوونی توندو تیژییەكان لەم سەردەمەی كە ڕۆژانە ڕێكخراو و پارتەكان لە هەوڵی كەمكردنەوەی توندوتیژییەكانن زیادبونێكی بەرچاوی لەخۆگرتووە. لە ساڵی 2016 ڕێژەی كوشتن ...

زیاتر »

بۆ شیعر

بێگومان من شێخ ڕەزام خۆش ئەوێ. هەر یەك شێخ ڕەزامان هەیە. كاتی خۆی كتێبێك یا نامیلكەیەكم نووسی- ناوم نا- شێخ ڕەزا دوور لە جنێو- مەبەسم ئەوە بوو كە بڵێم-ئەگەر شێخ ڕەزا ئەو (جنێو یا جوین) انەشی نەبووایە هەر شاعیرێكی گەورە بوو. چونكە لەهەموو ئەو بابەتانەدا كە پێ یان دەووتن- مەبەسەكانی شیعر, شیعری ووتووە‌و شیعری جوان‌و بەرزیشی ووتووە. شانازی بەوەوە دەكەم ...

زیاتر »