سەرەکی » وتار (پەڕە 642)

وتار

چۆن ئەم رێبوارە خەبەر بكەینەوە؟

ئەم كەسە ئەگەر خۆی بە گێل بزانێت ئەوە ئازادە، بەڵام ئەگەر سەرقاڵی گێلاندنی خەڵك بێت ئەوە زۆر نەگبەتە، چونكە ئێستا خەڵكی هەر پێنج پارچەی كوردستان زۆر باش دەزانن كێ باشووری دۆڕاند و كەللە رەقی كێبوو ئەم هەموو دۆڕانەی بەدوای یەكدا هێنا.. رێبواری كەریم وەلی دەیەوێت بە خەڵكی كوردستان بڵێت، پارتی و سەرۆكەكەی نەبوون ئەزموونی هەرێم و حوكمڕانی 26 ساڵی رابردوویان ...

زیاتر »

دۆستەكانی كورد خەوبوون یان خەیاڵ؟

پێشڕه‌و وه‌یسی بەدریژای میژوی گەلی كورد زۆر بونە ئەوكەسایەتی ولات و لایەنانەی بەناوی دۆستایەتی و دەستی هاوكاری خۆیان لە كوردی بەش مەینەت نزیك كردووەتەوە ، بەلام لە راستیدا روكەش بووە و ئامانج یان بە دەست خستنی مەرامەكانی خۆیان بووە، نەك دۆست و هاوكاری كورد ، بۆ پشت راستكردنەوەی ئەم قسانەی من ئەگەر بگەرینەوە بۆ میژوی سەد سالی رابردوو دەبینین بۆ ...

زیاتر »

توندوتیژی ‌و خۆسەپاندن وەك لافاوی رەش وەهایە

چالاك حسین خۆخەریك كردن بە كۆمەڵێ تەنگ‌و چەڵەمەو ئازارەوە، بەتایبەتی ئەو ئازارانەی پەڕیونەتە ناو دەروونی مرۆڤەوە، لە پەل‌و پۆخستن ‌و گۆشەگیری بەدواوەیە. لەوانەیە هەندێكیشیان نارەحەتكردن‌و دوورخستنەوەی كەسە نزیك‌و بەرامبەرەكانی پێوە بێت. ئێمە لە كرۆكی زنجیرەی ئەو نەخۆشیانە نادوێین كە مرۆڤ تووشی‌و گیرۆدەی ئێش‌و ئازاری ترسناك‌و درێژخایەن دەكات، ئەنجامەكەشی مەرگی بەدواوە بێت. چونكە ئەو بوارانە تایبەتمەندی كەسانی پسپۆر‌و پزیشكە شارەزا‌و خاوەن ...

زیاتر »

مافی لەبیرچووی كارمەندانی ڕادێو و تەلەفزیۆن

(65) لە مایسی 2004 دا بۆ یەكەم جار لەمێژووی ڕۆژنامەنووسیی كوردیدا سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان داوەتنامەی ڕەسمیی بۆ هات بۆ بەشداربوون لە كۆنگرەی بیست و پێنجەمینی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی لە ئەسینا، ئێمەش بە وەفدێكی چوار كەسی بەشداریمان كردو شەرەفی ئەوەمان پێ‌ بڕا بۆ یەكەمین جار ببینە نوێنەری ڕەسمیی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، ڕۆژێكیان بەپێی ڕێكەوتنێكی لەوەوبەر لەكاتی پشووی كۆنگرەدا سەردانی ڕۆژنامەنووسانی یونانمان كرد، نەقیب ...

زیاتر »

موسەلسەلەی دینی

+ دەموچاوت باش ناڵێ‌… خێر! هیچ بووە؟ ـ جا چی نەبووە بەگم؟.. پیاو نازانێ‌ خەفەت بۆ ئەو مناڵە بنێشتفرۆش‌و عەلـلاگەفرۆشانە بخوات یان بۆ ئەو هەموو خریج‌و پیاوە زلە بێ‌ ئیشانە؟ + راست ئەكەی بەخوا… وەزعەكە زۆر قۆڕە.. دە راكە بڕۆ فیڕنەگولە بانگ كە. ـ با لە زەوقی نەدەین ئوستاز… مەشغولی مۆبایلە تازەكەیەتی. + بەینی خۆمان بێ‌ ئەویش كابرایەكی سەیرە ها… ...

زیاتر »

ئەم هەفتەیە

لەسەر ئاستی ناوخۆیی كوردستان هیچ پێشڤەچوونێك بەدیی ناكرێت، حزبەكان بە حەق ‌و ناحەقەوە سازش لەسەر هیچ بەرژەوەندییەكی حزبی ناكەن بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانی‌و نەتەوەییەكان‌و سەروەركردنی یاسا. ئەو هەشت مانگەی تەمەنی پەرلەمان كە درێژكراوەتەوە، ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە دوای ئەو وادەیە هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت، بۆیە پێدەچێت لەئێستاوە حزبەكان «بێ هەڵاوێركردن» بەرە بەرە تای هەڵبژاردن گرتبێتنی ‌و پێیان وابێت ...

زیاتر »

ئەمریکا هەرێمێکی بەهێزی دەوێت

هه‌فته‌ی پێشوو دوو رووداوی گرنگ له‌بواری په‌یوه‌ندی هه‌رێم و جیهان روویدا ئه‌وانیش هاتنی بێرت ماکگۆرک نوێنەری ئەمریکا بۆ جەنگی دژ بەداعش و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ریکس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریکا به‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت. ئه‌م دوو رووداوه‌ش ده‌کرێت هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی خێرای لەسەر بکەین، ئەوەش لەبەر چەند هۆکارێک. یه‌که‌م: کاتێکی گرنگ ئه‌و دوو په‌یوه‌ندییه‌ له‌کاتێکی گرنگ ‌وپڕ بایه‌خ بۆ هه‌رێم دا کران، له‌پاش پرۆسه‌ی ...

زیاتر »

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان

رووبەرووبوونەوەی «گەندەڵی» دەبێتە قۆناغێكی دیكە بەتایبەت لەو وڵاتانەی پشتیوانی ئابووریی و داراییان لەسەرچاوەی ئاڵتونی رەشەوەیە، بۆیە ئەم جەنگە لە سعودیەی عەرەبییەوە دەستیپێكردووە و سەرەتاكانیشی لە عیراقەوە دەركەوتووە، كە پێدەچێت ریسكەكەی لە كۆبووەنەوە سێقۆڵییەكەی (واشنتۆن، ریاز، بەغدا) چنرابێت، كەرۆژی 22/10 لە نێوان سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەرزیرانی عیراق و رێكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ریاز ...

زیاتر »

رۆژی یادكردنەوەی بیست هەزار شەهید

لە رۆژژمێری ساڵ‌و لەناو پەڕەكانی مێژووی شۆڕش‌و كوردایەتیدا، لە جوگرافیای جیاجیای كوردستاندا، خوێنی شەهیدانی یەكێتی‌و قارەمانێتیی پێشمەرگە‌و جوامێریی تێكۆشەرانی یەكێتی؛ بەدرەوشاوەیی دەبینرێ، كە چۆن هەمیشە پێشەنگی قوربانیدان‌و تێكۆشان بوونە بۆ ئازادی‌و سەرفرازیی كوردو كوردستان‌و خەباتی بێووچان بۆ مافی چارەی خۆنووسین. كە ئاوڕ لەمێژووی (41) ساڵەی شۆڕشی نوێ دەدەیتەوە، كاروانێكی دوورو درێژی سەروەرانی نیشتمان دەبینی، كە یەكێتی بۆ هێنانەدی مافەكانی گەلەكەمان‌و ...

زیاتر »

ماوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ مام جەلال له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ حوكم

له‌وكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ حوكمی‌ عیراق له‌ 13ی‌ ته‌موزی‌ 2004 له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ پێك هێنرا، به‌رپرسیارێتیه‌كی‌ نیشتمانی‌ كه‌وته‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ كه‌ نه‌یاره‌كان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نێكی‌ رواڵه‌ت ئامێز‌و بێگیانی‌ ده‌سكه‌لای‌ ئه‌مه‌ریكا ناویان ده‌برد، خاڵه‌ لاوازه‌كانی‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ بوون : 1.ئه‌نجومه‌نی‌ حوكم هاتبوه‌ نێو گۆره‌پانی‌ رێكخستنه‌وه‌ی‌ عیراقێك كه‌ گه‌وره‌ترین دیكتاتۆری‌ ئه‌م دنیایه‌ وێرانی‌ كردبوو، به‌سه‌دان گۆری‌ ...

زیاتر »