سەرەکی » وتار (پەڕە 7)

وتار

هونەر و سروشت

فەرهاد چۆمانی هونەر لەم سەردەمەدا وەک ئاو، وەک جیوەی خۆبەجێنەگر چووەتە نێو هەموو پنتێکەوە، خانە بە خانەی هەموو ئۆبژەیەک هونەری تێزاوە، ئەوەی لەم سەردەمەدا و بەهۆی هونەرتێزانەوە گۆڕاوە تەنیا ئۆبژەکان نین، خودی هونەر و بگرە پێناسە و ماهیەتی هونەریشە گۆڕاوە. ئەمە بەو مانایەیە لە سەردەم و جیهانێکی پڕ هونەردا دەژین؟ بێگومان ئەمە پرسیارە جەوهەرییەکەیە، کە ناکرێ نە بە «بەڵێ» نە ...

زیاتر »

مەترسیی گۆڕانكاریی ئاو و هەوا

سەردار عەبدولڕەحمان   دیاردەی گەرمبوونی گۆی زەوی و كاریگەریی لە سە ر ژینگە بەشێوەیەكی گشتی هەریەك لە سەرچاوە سروشتیی و مرۆییەكان كاریگەریەكی بەرچاویان لە دیاردەی جیهانیی گەرمبوونی گۆی زەوی (global warning) هەیە، ئەم دیاردەیەش بریتییە لە زیادبوونی تێكڕای پلەی گەرمی رووی زەوی یان لە ئەنجامی گلدانەوەی یان زیندانیكردنی گەرمی روو دەدات. ئەم دیاردەیەش دیاردەیەكی سروشتییە و پێویستە بۆ بەردەوام بوونی ...

زیاتر »

لە ماوەی سێ سەدەدا، شانشینی داهومی دەوڵەتێکی بەهێز بووە لە رۆژئاوای ئەفریقادا

ئا: رۆزا دڵشاد مەریوانی ژنانی دەوڵەتی بەنین کە پێش زیاتر لە یەک سەدە لەسەر ئەرزەکەی شانشینی داهومی هەبووە، زۆر ئەفسانە لەبارەی ئەو هۆزە ئەفریقییانە گێڕدراونەتەوە هەر لە سەرەتای داگیرکاریی هێزی ئیستیعماری ئەوروپیدا هەوڵیانداوە ئەو گەلانە وەکو گەلی دواکەوتوو کە گۆشتی مرۆڤ دەخۆن و هیچ شتێک لە بارەی یاساوە نازانن وەسف بکەن، بەڵام هەندێ چیرۆک هەیە راستییەکانیان سەلمێندراوە و لەلایەن کۆمەڵێک ...

زیاتر »

ئەوەی لەبارەی (كاك ئەحمەدی شێخ)ەوە نایزانیت!

مەریوان مەسعود دڵنیام ئەگەر جیلیی ئەم سەردەمەو ئەوەی پێشووش بابەتی گۆشەی ئەمجارەی من بخوێننەوە، تێدەگەن ئەو زاتە مەزنە كێیە كە خەڵك بەردەوام بە چاكەو پیرۆز لە سلێمانی ناوی دێنن، و هەموو چوارشەممەیەك و رۆژانی تریش زیارەتكارانی سەر ئارامگەكەی لە زۆربووندایە، كە ئەویش (كاك ئەحمەدی شێخ)ە. شێخ مەعروفی نۆدێی باوكی كاك ئەحمەدی شێخ، تەمەنی گەیشتووەتە نزیكی (60)ساڵ و دایكی كاك ئەحمەدیش ...

زیاتر »

هاوپەیمانیی کوردستان بانگەشەی فراوان دەستپێدەکات

گەیلان دڵشاد دوای ناساندنی کاندیدانی هاوپەیمانیی کوردستان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە هاوپەیمانیی کوردستان کە خۆی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەبینێتەوە، بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان دەست بە هەڵمەتی بانگەشەی فراوان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات. هاوپەیمانیی کوردستان لەسەر ئاستی باڵادا، لەم هەفتەیەوە بەشێوەیەکی فراوان، لەژێر دروشمی «بەیەوەکەوە بە‌هێزترین» دەست بەهەڵمەتی هەڵبژاردن دەکات، ...

زیاتر »

بافڵ تاڵەبانی چی وت؟

دوو تەوەری گرنگ لە دیداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک کەناڵی ئاسمانیدا بە خێرایی ئاماژەیان پێدرا. لێرەدا ئەوەندەی بکرێت شەن و کەوی ئەو دوو تەوەرە دەکەین، کە دەکرێت وەک سیاسەتی راستکردنەوەی رێڕەو لێی بڕوانین، بەو پێیەی هەردوو تەوەرەکە تەعبیر لە سیاسەت و دیدگای دووری یەکێتی بۆ خەباتی حزبایەتی دەکات. یەکەم: رەهەندی نیشتمانی بافڵ تاڵەبانی، لەمیانی ئەو پرسیارانەی ...

زیاتر »

گوزەرێك بە نێو هزر و ئایدیا و كەلتوری ئێزدییەکاندا

ئامادەكردنی: مامۆستا پێشڕەو (پێشڕەو ئیسماعیل) ئێزدی وشەیەكی كوردی رەسەنە، لە یەزدان و خودا پەرستییەوە هاتووە، پاشماوەی ئایینی زەردەشتین، ئێزدی لە وشەی (ئێزدین)ەوە هاتووە، واتە دینی یەزدان. رایەكی تر دەڵێت: وشەی ئێزدی واتە خوداپەرست، ئەمەش لە وشەی (ئیزەت)ی ئاڤێستاوە نزیكە كە بە مانای گیانە ئاسمانییەكان دێت. ئێزدییەکان بڕوایان بە خوای تاك و تەنیا هەیە، پێشەواكەیان ناوی(شێخ ئادی یان هادی كوڕی موجاور ...

زیاتر »

مێرکل كورسی دەسەڵات بەجێدەهێڵێت

بورهان شێخ رەئوف ئەم هاوینە دوای خاوبوونەوەی ترس لە ڤایرۆسی نەگریسی كۆرۆنا، دوای ئەوەی ئەوروپییەكان دەستیان بەكارو گەشتوگوزاریش كردەوە، سەردەمی حوكمڕانی(ئەنگێلا مێركل) یش كۆتایی دێت كە 16 ساڵی خایاند وەكو راوێژكاری ئەڵمانیا. مێركل شایستەی سەرسامی و رێزلێنانە لەبەر چەند هۆكارێك لەوانە : – 1. یەكەم ژن بوو لە مێژووی ئەڵمانیادا هەڵببژێرێت بە راوێژکاری ئەڵمانیا لە ساڵی 2005. 2. رێژەی بێكاریی ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی گەرەنتی دروستبوونی متمانەیە

رێبین عومەر خەونەکە بووە راستی، ئەو سەردەمە هات کە پێکەوەیی باشتر بێت لە پەرت بوون، دوو هێز خەونەکەیان کردە راستی، بەتایبەت بۆ مەسەلەی کاری هاوبەش و جێبەجێکردنی ستراتیژی نەتەوەیی لە عێراقدا کە خەریکە دەچنەوە بۆ عەهدی دژایەتی کورد و سڕینەوەی شوناسی سەربەخۆیی. ئەم قۆناغە پڕیەتی لە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی لەو سۆنگەیەوە هاوپەیمانی بووە واقیع. بەكردەیی خەونی سەرۆك مام جەلال و كاك ...

زیاتر »

قەدی دارەکە شەرتە نەک لقەکانی

یەکێتی راستەقینە ئەوە نییە هەرچی هەستێ و بە پێی بیرکردنەوەی خۆی و بەرژەوەندییەکانی خۆی ناوی بۆ دابنێت و لە قاڵبی بدات، یەکێتی راستەقینە ئەو یەکێتیەیە کە هەیکەلی حزبێک لە خۆدەگرێت و نوێنەرایەتی زۆرینەی زۆری ئەندامان و لایەنگرانییەتی. حزبیش ئەو بناغەیەیە کە وەک قەدی دارێک وایە چەند لق و پۆپی لێببڕیتەوە ئەو هەر تیرەی قەدی گەورەتر و توندتر و باڵای بەرز ...

زیاتر »