سەرەکی » وتار (پەڕە 8)

وتار

ئاوارەکان لە هەرێم بە ژمارە

2-2 ئەم ژمارە زۆرەی ئاوارە و بیانیی لە هەرێم، پێویستیان بە خزمەتگوزارییە گشتییەكانی دیكەی وەك: نەخۆشخانە، خوێندنگە، زانكۆ، ئاسایش، رێگەوبان و هاتوچۆ..تد دەبێت. ئەگەر سەردانێكی نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان بكەیت، بەڕێژە ئەوانەی وەربگریت کە سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن بۆ چارەسەریی، بێگومان رێژەیەكی ئێجگار زۆری ئەوانەی چارەسەر لە نەخۆشخانە گشتییەكان وەردەگرن، بیانی و ئاوارەی عەرەب و غەیری عەرەبن. لەلایەك قەرەباڵغییەكی زۆریان دروستكردووە، لەلایەكی ...

زیاتر »

دیموكراسیی‌ كفنكراو

رەنگین عەبدوڵڵا نەریتێكی دێرینی پەیڕەوكارانی مەزهەبی شیعە و لەناویشیاندا شوێنكەوتووانی خانەوادەی (سەدر) پۆشینی كفنە، بە واتای سیمبولێك بۆ ئامادەیی مردن لەپێناوی باوەڕ ‌و هەڵوێستەكانی رابەر و رێنوماكەیان، ئەوەش دووبارە پرۆسیسی موتوربەكردنەوەی سروتێكی ئاینیی (محەمەد باقر ئەلسەدر)ە كە لە وتاری هەینی ‌و بەجێگەیاندنی ئەركە ئاینییەكان دەیپۆشی‌ و دوێنێش جارێكی تر لەناو كایەی پۆلێتیك‌ و كاری پەرلەمانیی بۆ ئامانجێكی تر بەكارهێنرایەوە، جگە ...

زیاتر »

پۆست یاخود بەرژەوەندی نیشتمانیی؟

پێشڕەو مەلاوەیسی لەدوای پڕۆسەی ئازادی عیراقەوە، كورد وەك كارەكتەرێكی سەرەكی و دووەم نەتەوەی عیراق بەشداربووە لە بنیاتنانەوەی عیراقی نوێدا، بێگومان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش وەك هێزێكی كاریگەر و خاوەن پێگەیەكی ناوخۆیی و دەرەكی رۆڵی گرنگی بینیوە لە پڕۆسەی سیاسی عیراقدا. ئەگەر ئاوڕێك لە مێژووی نزیكی ئەم دوو دەیەیەی دوای پڕۆسەی ئازادی بدەینەوە، دەبینین یەكێتی لە مەجلیسی حوکمەوە تا ئێستا باجی بە ...

زیاتر »

میدیای كوردی و كاروباری ده‌ره‌وه‌

ئه‌و پێشهات و رووداوانه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له ‌كازاخستان روویاندا و هێشتا به‌رده‌وامیش لێكه‌وته‌ و كاردانه‌وه‌ی به‌دوادا دێت، ده‌ریخست كه‌ میدیای كوردی چه‌ند كه‌مته‌رخه‌مه‌ له ‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌ جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. ئه‌وه‌ی له‌ كازاخستان روویدا و هێشتا رووده‌دات، هۆكار و پاڵنه‌ری ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و جیهانیی هه‌یه‌، هه‌ر په‌یوه‌ست نییه‌ به ‌دۆخی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌ و ناڕە‌زاییه‌كانی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر باری ...

زیاتر »

ئاوارەکان لە هەرێم بە ژمارە

1-2 هەر كە لە فڕۆكەخانەی هەولێر دادەبەزیت، بەرزبوونەوەی دەیان باڵەخانە و دروستكردنی هەزاران شوققە و یەكەی نیشتەجێبوون دەبینیت، سەدان ئامێری جیاواز و هەزاران كرێكار دەبینیت كاردەکەن بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون كە لەلایەن كاربەدەستانی حكومەتەوە مۆڵەت بە كۆمپانیاکان دراوە بۆ دروستکردنیان. كۆمپانیاكان لە دروستكردنی باڵەخانە و یەكەكانی نیشتەجێبووندا هێندە پەلەیانە، شەویان خستۆتە سەر رۆژ بۆ ئەوەی بە خێرایی پڕۆژەكان لە وادەی ...

زیاتر »

ململانێی شیعه‌- شیعه‌ لە عیراق

شیعه‌ وه‌كو یه‌كێك له ‌مه‌زهه‌به‌كانی ئیسلام، كه‌ په‌یڕه‌وكارانی له ‌چه‌ندین وڵاتدا هه‌ن و چڕی بوونیان زیاتر له‌ ئێران و عیراقدایه‌، له‌ناو خودی خۆیاندا جیاوازیی زۆریان هه‌یه‌ و چه‌ندین به‌ش و لقیان لێ كه‌وتۆته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ باسێكی دوورودرێژه‌ و جێگه‌ی‌ ئێره‌ نییه‌، ئه‌وه‌ی‌ مه‌به‌ستمه‌ باسی بكه‌م ململانێی و كێشمه‌كێشی شیعه‌یه‌ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراق، كه‌ كاریگه‌ریی زۆری وڵاتانی هه‌رێمیشی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌. شیعه‌ی‌ ...

زیاتر »

ئۆکرانیا لە حیساباتی روسیا و خۆرئاوادا

ھەوراز شوانی لە رۆژە بەراییەکانی سەربەخۆیی ئۆکرانیا لە دوای هەرەسی یەکێتیی سۆڤێت لە ساڵی 1991 دا، دوو بۆچوونی جیاواز لەناو دەستەبژێری سیاسی ئەو وڵاتە سەریان هەڵدا، یەکەمیان پێیوابوو ئایندەی ئۆکرانیا بەندە بە نزیکبوونەوە و پەیوەندیی ستراتیژی لەگەڵ روسیادا، ئەوی دووەمیان ئەندامێتی لە یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ بە فاکتەری گەشەکردنی وڵاتەکەیان دەزانی. رووداوەکانی ساڵی 2013 کە بە شۆڕشی پرتەقاڵی ناسرابوو، ڤیکتۆر ...

زیاتر »

لە نێوان دەرچوون و کەوتندا

مەحمود عەبدولکەریم باجەڵان* دوو وشە، بەڵام ناوەڕۆکێکی پێچەوانە لە رووی چەمک و واتاوە، لە هزری قوتابیان و خوێندکاراندا هەر لە بنەڕەتی دەستپێکی خوێندنیانەوە دەچەسپێن، کاریگەری دەروونی و بیرکردنەوەی زۆر نادرووست جێدەهێڵن، هەموو توانست و لێهاتووییەکی منداڵ دەبسترێتەوە بەو دوو وشەیەوە، کە لەدەرئەنجامی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانەوە دێنە بوون و بڕیار لە چارەنووسی قوتابیان و خوێندکاران دەدەن، بەڵام ئایا کەوتن کۆتاییە؟ یان ...

زیاتر »

ماڵی شیعە لە نێوان تەوافوق و زۆرینە

زۆربەی هاوكێشە سیاسییەكان لە عیراق لە دوای ساڵی 2003وە لەلایەن ماڵی شیعەوە یەكلایی دەكرێنەوە، پرسە چارەنوسساز و پۆستە باڵاكانی وڵات لە دوای هەڵبژاردنەكانەوە، بەبێ‌ رازیبوونی لایەنە شیعەكان ناكرێت بڕیاریان لەسەر بدرێت و دیاریی بكرێن. ماڵی شیعە لەئێستادا لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی دابەش بووە، دابەشبوون لەسەر چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەت، تەوافوقی بێت، یان حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی و چوونە قۆناغێكی تری ...

زیاتر »

كورد لە بەغدا

لەگەڵ گەڕانەوەی كورد بۆ بەغدا لە دوای ساڵی 2003وە، بە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیشەوە، تائێستا لە هیچ لایەن و هێزێكی سیاسی كوردستانیمان نەبیستووە كە بڵێن ئێمە لە بەغدا سیاسەت دەكەین نەك كوردایەتی، ئەگەر هەر لایەنێك پێیوابێت لە بەغدا بە تیۆری سیاسی مامەڵە دەكات، ئەوا چەمكی «نیشتمانی و كوردایەتی و یەكڕیزیی هێزە كوردستانییەكان» هیچ مانایەكی نامێنێنت، چونكە سیاسەت شتێكە و ...

زیاتر »