سەرەکی » کەلتوور (پەڕە 70)

کەلتوور

مردن ئاشكرای كردم

رۆژی 25/1/2018 لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، یەكێتی نووسەرانی كورد لقی هەولێر كۆڕێكی ئەدەبی بۆ چیرۆكنووس (جەلیل كاكەوەیس) سازكرد بە ناونیشانی (هەڵسانگاندنی چیرۆكی «مردن ئاشكرای كردم«. لەكۆڕەکەدا جەلیل كاكەوەیس چیرۆكەكەی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە، دوای ئەوە هەریەك لە (ئەدیب نادر و سابیر رەشید) هەڵسانگاندیان بۆ دەق و ناوەڕۆك و كارە هونەرییەكانی چیرۆكەكە كرد. سەباح شوكر  128 جار بینراوە

زیاتر »

شانامه‌ی فیرده‌وسی دەکرێت بەکوردی

سه‌ید ئیسماعیل شاهۆیی ناسراو بە(شاهۆ موكریانی) کە مامۆستایه‌كی دانیشتوی شاری بۆكان-ە سه‌رقاڵى وه‌رگێڕانى شانامه‌ی فیرده‌وسی-یه‌ له‌ فارسیه‌وه‌ بۆ سەر زمانی كوردی و تائێستا 10 هه‌زار به‌یتی لێ وه‌رگێڕاوه‌. لەمبارەیەوە شاهۆ موكریانی رایگەیاندووە کە ئه‌ده‌بیات سنوور ناناسێت و وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یش جێگه‌ى خۆى له‌ كتێبخانه‌ی كوردیدا ده‌كاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت یارمه‌تیی ئه‌ده‌بی كوردى-یش ده‌دات. شانامه‌ی فیرده‌وسی داستانێكى قاره‌مانیی حه‌ماسیى جیهانییه‌و بریتییه‌ له‌ 60 ...

زیاتر »

سه‌رنجێكی خێرا بۆ رۆمانی فه‌قێكانی تاریكی سه‌لیم به‌ره‌كات

رێباز محه‌مه‌د جه‌زا فه‌قێكانی تاریكی یه‌كه‌م رۆمانی سه‌لیم به‌ره‌كات نووسه‌ری گه‌وره‌ و داهێنه‌ری خۆرئاوای كوردستانه‌، پێم خۆشبوو به‌ خێرایی شتێكی له‌سه‌ر بڵێم، چونكه‌ ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌م رۆمانه‌دا خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنه‌ له‌ چه‌مكی (شوێن) كه‌ باكووری كوردستان و هاوسنووری توركیایه‌ و ده‌بێته‌ سه‌ر زه‌وی ڕووداوه‌كانی ناو ئه‌م رۆمانه‌. «قامیشلی» كه‌ زۆر دوور نییه‌ له‌ سنووری توركیاوه‌، ئه‌و سنووره‌ی كه‌ ته‌لبه‌ند كراوه‌ و ...

زیاتر »

خوێندنه‌وه‌ی تاراوگه‌ و گوڵه‌ ژاكاوه‌كانی‌ به‌هه‌شت

له‌ دنیای‌ ئێمه‌دا و هه‌میشه‌ شه‌ڕ و شۆڕش و به‌رخودان هه‌بووه‌، شۆڕش له‌ دوای‌ شۆڕش گه‌لی‌ كورد خه‌باتی كردووه‌ و هێشتاش سه‌رباری‌ ئاڵۆزییه‌كانی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ هه‌موو پارچه‌كانی‌ كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌ باشوور و رۆژئاوادا شۆڕش به‌رده‌وامه‌، له‌ حه‌فتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوودا له‌گه‌ڵ زایه‌ڵه‌ی‌ شۆڕشی‌ نوێی‌ كوردی‌ باشووردا گه‌لێك نووسه‌ر و رۆشنبیر هه‌بوون و له‌پێناوی‌ ئازادی‌ و سه‌ربه‌خۆیی چه‌كی‌ شۆڕشیان كرده‌ ...

زیاتر »

من به‌دكارم

نوال الشریف له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: ئاری بابان من به‌دكارم، خۆشت نه‌وێم له‌ دوای هه‌ناسه‌كانی گه‌یشتن به‌جێت دێڵم من به‌دكارم، بیرم لێ مه‌كه‌ره‌وه‌ دوایی ئه‌تكوژم و خوێنت هه‌ڕاج ئه‌كه‌م له‌و شووشه‌ شه‌رابانه‌ دایئه‌نێم كه‌ خاوه‌نه‌كانی به‌جێیان هێشتووه‌ خاكی دڵت له‌ گۆڕستانی بێهووده‌یی مندا مه‌نێژه‌ ئیمپراتۆریه‌تی خه‌ونه‌كانت دەبێتە کەلاوە نزیك مه‌به‌ره‌وه‌ لە مێینه‌یه‌ك هه‌موو ئه‌ندێشه‌کانی سه‌رابه‌ ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی تێپه‌ڕئه‌بیت؟ ئه‌زانی هه‌موو ره‌فه‌ ...

زیاتر »

به‌فر

عومه‌ر كه‌سان هه‌موو ساڵێك سینه‌ی خاكتان سپی ده‌كه‌م وه‌لێ ئێوه‌ش ته‌نیا جارێ سینه‌ی خۆتان سپی بكه‌ن *** به‌فر گه‌ڕایه‌وه‌ جاری پێشوو له‌ ئاوێزانی خاك مل پێچه‌كه‌ی جێمابوو ئه‌مشه‌و ده‌مێنێته‌وه‌ ئامێزی ئه‌وین گه‌رمه‌ ئه‌مشه‌و *** تاچووم قاوه‌یه‌كی بۆ بێنم به‌ كێوه‌كه‌دا هه‌ڵزنا له‌ دونده‌كه‌دا لێی پاڵكه‌وت شه‌كه‌ت بوو خه‌وی لێ كه‌وت! به‌فر *** چه‌ند دوور بیت سپی سپی له‌ ناخما قه‌تیس ...

زیاتر »

کەشێکی سارد و گفتوگۆیەکی گەرم

لەڕۆژانی رابردوودا لەئۆفیسی ڕێکخراوی تەژنە بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەگەنجان و ڕۆشنبیران کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی «باخی باڵندە مەستەکان» کە لە نووسینی ھێمن بەرزنجیی و دیوانە شیعری «بەخۆکوشتنەوە سەرقاڵم» لە نووسینی عەبدولقادر سەعید بوو بەڕێوەچوو. لەکۆڕەکەدا هەردوو نوسەر وتەو تێڕوانینی خۆیان سەبارەت بە کتێبەکان خستەڕوو، ئامادەبوانیش بە پرسیارو گفتوگۆکانیان کۆڕەکەیان دەوڵەمەندتر کرد. هەروەها لەبارەی ناساندن و بڵاکردنەوەی کتێبەکەیەوە هێمن بەرزنجی ...

زیاتر »

دەستی ژنێکم خۆشدەوێت

لەڕۆژانی رابردوودا دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان کۆڕێکی شیعریی لەژێر ناوی (دەستی ژنێکم خۆشدەوێت) بۆ شاعیر قوبادی جەلیزادە ڕێکخست. لەکۆڕەکەدا کە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەشاعیران و ئەدەب دۆستان بەڕێوەچوو، قوبادی جەلیزادە لەگەڵ چەندین پارچە موزیکی پیانۆژەن شەهرام جەسیم-دا شیعرکانی خوێندەوە. پاشان بەواژۆی خۆی نوێترین بەرهەمی شیعری بەناوی (هایکۆکانی قوباد) بەخشییە ئامادەبووانی کۆڕەکەی.  176 جار بینراوە

زیاتر »

12 كتێب به‌ كه‌ڵكی‌ سه‌ركرده‌كان دێت!

هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك كاتێك تووشی‌ كێشه‌یه‌ك ده‌بێت له‌ هونه‌ری‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و رایی كردنی‌ كاروباره‌كانی له‌ هه‌ر بوارێكی‌ ژیاندا بێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی‌ یارمه‌تی‌ ده‌دات بۆ تێپه‌ڕاندن‌و زاڵ بوون به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌میدا، به‌ڵام هه‌ندێكیان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ نادۆزنه‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ بۆب ساتۆن، پرۆفیسۆر له‌ زانكۆی‌ ستانفۆرد گرنگترین ئه‌و كتێب‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌خاته‌ روو كه‌ باشتر وایه‌ هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌، ...

زیاتر »

به‌یتی‌ شۆڕەسوار

هه‌موو باشمان دیته‌وه‌ بــــیر رێكه‌وتنه‌ شومه‌كه‌ی‌ جه‌زائیر محمد ڕه‌زا و صدام و بۆمێدیان له‌گه‌لی‌ كورد بوون به‌ شه‌یــتان تاوانی‌ گه‌وره‌یان مۆر كــــــــرد هیوای‌ كوردیان شین و مۆر كرد شۆرشی‌ كوردیان تـــــوانده‌وه‌ چرای‌ كوردیان كوژانـــــــده‌وه‌ قاره‌مانانی‌ ناو سه‌نــــــــــگه‌ر ریگای‌ نادیاریان گرته‌ بــــــــه‌ر هه‌موویان به‌رگه‌یان نه‌گــــــــرت هه‌بوو له‌داخان ده‌مــــــــــــــــــرد وه‌ك مه‌ڕی‌ بێ شوان بــــــــــــوون هه‌ر هه‌موویان سه‌رگه‌ردان بـــــوون خوێن و فرمێسكی‌ چوارده‌ ...

زیاتر »