سەرەکی » ئاراستە (پەڕە 100)

ئاراستە

یادی داستانی گرتنی بازگەی كەركوك- سلێمانی

ئاوات كۆكەیی داستانی گرتنی سەیتەرەكەی كەركوك كە 37 ساڵ لەمەوبەر تۆماركرا، بەیەكێك لە چالاكییە گرنگەكانی هێزی پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دادەنرێت، لەوكاتەدا رژێمی بەعسی عیراق بەهەمووتوانای سوپایی و تەكنەلۆژیای سەربازییەوە لەهەوڵی ئەوەدابوو چالاكاكییەكانی پێشمەرگە نەهێڵێت یاخود بەرتەسكی بكاتەوە و لە قاڵبی بدات، لەبەرامبەردا كوڕانی گەلیش برەوی زیاتریان دەدا بە دەستەوەشاندنەكانیان لە مۆڵگەو پێگەی رژێمی فاشیی بەعس، بۆیە جار لە دوای ...

زیاتر »

ئایشێ شان (1938-1996)

ئا: ساڵح بێچار لە نیوەی دووەمی سەدە بیستدا، ئایشێ شان دیارترین ژنە هونەرمەندی گۆرانبیژی كوردی باکووری کوردستانە، كە سەرباری كێشە‌ و ئاستەنگ ‌و ڕێگرییەكانی بنەماڵە، دابونەریتی كۆن، نامۆیی کاریی هونەریی بۆ ژنان؛ بەوپەڕی بوێرییەوە توانیویەتی بێتە نێو كایەی هونەر و سەر تەختەی شانۆ بكاتە مەیدانی كاركردنی هونەریی. بەوەش بووەتە ژنێكی ڕچەشکێنی ئەو بوارە و خزمەتێكی زۆری بە هونەری گۆرانی‌ و ...

زیاتر »

ئایشێ شان؛ لە کاتی خۆیدا نەهات

لە نێو دونیای ھونەری موزیک و گۆرانی کوردیدا، خاوەنی سەدان ھونەرمەندی گۆرانیبێژی پیاوین کە هەریەکەیان لە سەردەمەکەی خۆیدا کۆشش و هەوڵی داوە بۆ ھونەری نەتەوەکەی، بەڵام لەگەڵ ئەو ڕەوتە ھونەرییەدا، لە سەرەتای سەدەی پێشوو، کورد خاوەنی چەندین گۆرانیبێژ و دەنگخۆشی ژن بووە بەبێ گوێدانە ئەو کەلتوور و دابونەریتە کۆمەڵایەتییەی کە بۆ ئەوان قەدەغە بووە، بەڵام کاری ھونەرییان زۆر بوێرانە ئەنجامداوە، ...

زیاتر »

ئایشێ شان .. بوێر و وڵاتپەروەر

جەلال هانیسی باسکردن لە سەر بنەمای موزیک و گورانیی کوردی، ئەرکێکی سانا نییە و دەبێت شۆڕبینەوە بە قووڵایی مێژووی کۆنی خۆماندا و ئەوسا قۆناغ و سەردەمەکان پۆلین بکەین تا دەگەینە سەردەمی دەنگهەڵگرتنی گرامافۆن و ڕۆڵی موزیکژەن و گۆرانیبێژ دیاربکەین. ئەوەش کاری تاکەکەس نییە، بەڵکە ئەرکی زانکۆکانە لەو بوارەدا، بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیەکی زانستییانە و بەربڵاو نەک تەنها بۆ زمانی کوردی، ...

زیاتر »

مامۆستا رەسوڵ گەردی لە هۆش خۆی چوو

نازم دڵبەند شاعیر و ڕۆژنامەنووسی کورد مامۆستا نازم دڵبەند، سەبارەت بەم وێنەیە و لە یادەوەریی سەردانەکەی خاتوونی هونەرمەند ئایشێ شان بۆ هەولێر و شەوئاهەنگەکەی لە یانەی فەرمانبەرانی ھەولێری کۆن، ئەم یادەوەرییەی بۆ «یادگار» گێڕایەوە: «ئەم وێنەیە یادەوەریی شەوێکی خۆشی کۆتایی ساڵانی حەفتاکانە، لە یانەی فەرمانبەرانی ھەولێری کۆن، کە بەداخەوە ئەو کەنزە مێژووییەی ھەولێر بوو، ڕووخاندیان. لەو ئاهەنگەدا، ھونەرمەندان ڕەسووڵ بێزار ...

زیاتر »

ژنێک له‌ نێوان دوو یاخیبووندا

ئیسماعیل ئیسماعیل زاده‌ – ئۆسلۆ هەرکاتێ گۆرانی و ژن ئاوێته‌ی یه‌کتری ده‌بن، کاتێ باسی یاخیبوونی ژنه‌هونه‌رمه‌ندێک ده‌کرێ، له‌ ڕیزی یه‌که‌می ئه‌و ناوانه‌ی که‌ بسکه‌کانیان ڕاده‌خەن و هه‌ناسه‌کانیان وه‌کو شۆڕه‌بی به‌ سه‌ر ڕۆحی مرۆڤی کورددا شۆڕ دەکەنەوە، یه‌که‌م لێوێکی که‌ له‌ سه‌ر بانیژه‌ی ئه‌ویندا و پڕ به‌ باڵای نیشتمان ورینگه‌ی دێت، ناو و ده‌نگی «ئایشێ شان»ـه‌‌. ئه‌گه‌رچی که‌متر پیاوێک له‌ کۆمه‌ڵگەی ...

زیاتر »

دەنگێک لە رەگەزی لایلایەکانی دایکم

قادر وریا دەنگێک لە ڕەگەزی لایلایەکانی دایکم، لە تۆرەمەی فرمێسکی خوشکەکانم، لە ڕەچەڵەکی خەمەکانی ژنانی کوردستان. کە گوێم لە دەنگی ئایشێ شان دەبێ، فیلمی» ژیانی پڕ لە ناسۆری» ژنانی کوردم بە بەرچاودا ڕادەبرێ. ئەو کاتانەم بیردێنەوە هەر کە دەنگی ئایشێ شان لە ڕادیۆی ماڵمانەوە دەھات، دایکم دەیگوت «توخو لێی گەڕێن با بیڵێ، چەند بە غەریبی دەیڵێ!» گۆرانی و لاوک و ...

زیاتر »

ئایشێ شان لاوکێکی یاخی

ساڵح بێچار لە سەردەمێکدا کە کۆمەڵی کوردەواری بە دەست دابونەریتی داخراو و هەژموونی ئایینی و دەسەڵاتی پیاوسالارییەوە، بە تاریکترین ڕۆژگارەکاندا تێپەڕیوە، ئەگەر کارکردن لە بواری گۆرانی و موزیکدا بەگشتی لە خانەی کارە حەرامەکاندا بووبێت؛ ئەوا هەمان کار بۆ ژنان زۆر ئەستەمتر و پڕ کێشەتر بووە. ئایشێ شان بۆ یەکەم جار لە تەمەنی پازدە ساڵیدا وەک کچێکی گەنج لە خێزانێکی ئایینی ...

زیاتر »

مام جەلال

رەهبەر سەید برایم مام جەلال كوڕی شێخ حیسامەدینی كوڕی شێخ نوروڵڵای شێخ نووری شێخ غەفووری شێخ ئەحمەدی مەلا مەحمودی زەنگەنەی یوسف ئاغای رۆستەماغایە، بنەماڵەیەكی گەورەن ڕەگ و ڕەچەڵەكیان دیارە و بەڵگەش شیعرە مێژووییەكەی شێخ ڕەزایە، كە بۆتە سەرچاوەیەكی بەسوود: خودا وەختێ كە حەزكا بەندەیەكی خۆی بكا خۆشنوود لەڕێگەی دوورەوە بۆی دێ بەپێی خۆی شاهیدی مەقسوود لە هیندستانەوە شەش مانگە ڕێ ...

زیاتر »

لە یادی 34 ساڵەی شەهیدان ئارام و سەردار و هیوادا

ئەسعەد جەباری سێ بەهاری گەشاوەی رووحمان بوون بەچرای شەوەزەنگی رووناككەرەوەی رێگای كوردایەتیمان، لەو قوتابخانەیەوە فێری گیانی كوردایەتی و فێری رەوشتە جوانەكانی مرۆڤایەتی و فێری هەڵسانەوەمان دەكەن بەگژ دیكتاتۆری سەردەمدا دەچنەوەو وانەیەكمان پێ دەڵێن بەشانازییەوە نەوە لەدوای نەوە باس بكرێت. ئەم یادەكردنەوەیە بۆ شادكردنی رووحی بەرزەفڕی سێ شەهیدی گیانبازی رێگای كوردایەتیمانە، ئەو سێ هەڵۆیەی قوتابخانەكەمان لەو رۆژگارەدا لە بەر چاوی سەدان ...

زیاتر »