سەرەکی » ئاراستە (پەڕە 38)

ئاراستە

ئه‌مازیغییه‌كانی‌ تونس چییان لێ ماوه‌ته‌وه‌؟

خه‌وله‌ ئه‌لعشی‌ و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید ئێوه‌ عه‌ره‌ب نین، ئێوه‌ ئه‌مازیغین، ئه‌مه‌ ئه‌و رسته‌یه‌ بوو كه‌ هه‌ندێك له‌ عه‌ره‌به‌كانی‌ ئیمارات به‌ هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكی‌ تونسیان ده‌وت، ده‌نگه‌ ده‌نگ له‌وێوه‌ سه‌ری‌ هه‌ڵدا كه‌ ئیمارات بڕیارێكی‌ نوێی‌ ده‌ركرد، كه‌ رێگه‌ نادات ژنانی‌ تونس بچنه‌ ناو وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، بوو به‌ هه‌را‌و عه‌ره‌به‌كان وشه‌ی‌ ئه‌مازیغییان وه‌ك جنێو‌و قسه‌ی‌ ناشیرین‌و به‌كه‌مزانین به‌كار ده‌هێنا. رووداوه‌كان پرسیارێك ده‌سه‌پێنن، ...

زیاتر »

دكتۆر هۆر جۆن،وێنه‌یه‌كی جوانی مێژووی مرۆڤایه‌تی

دكتۆر فه‌ره‌یدون عه‌بدولستار* گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی هه‌ن له‌ سه‌رده‌مه‌ جیاجیاكانی مێژوودا كاریگه‌ریی دیاریان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌كردن ‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تیایدا ژیاون به‌وه‌ی به‌ هه‌وڵ ‌و كۆششی خۆیان وێنه‌یه‌كی جوانیان به‌خشیوه‌ته‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ مێژووییه‌ی مرۆڤایه‌تی كه‌ تیایدا ژیانیان بردۆته‌ سه‌ر ‌و هه‌روه‌ها به‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كه‌ كاریش ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ...

زیاتر »

یانه‌ی کوردی میدیا له‌ هۆڵه‌ندا 28 ساڵ خزمه‌ت و خزمه‌تگوزاریی به‌رده‌وام

سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین ئه‌م مانگه‌ ته‌مه‌نی پڕخزمه‌تی یانەی کوردی «میدیا» لە هۆڵەندا، بیست و هه‌شته‌مین ساڵی تێپه‌راند، بۆ ئه‌و یاده‌ش ڕۆژی 4 ی فێبریوه‌ری 2018 مه‌راسیمێك له‌ هۆڵه‌ندا ساز كرا، كه‌ جگه‌ له‌ ستافی یانه‌كه‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كوردانی ره‌وه‌ندی كوردی له‌ هۆڵه‌نداو میوانانی تریش ئاماده‌یبوون. یانەی کوردی «میدیــــا» لە هۆڵەندا لە ساڵی 1989وە دامه‌زراوه‌ و له‌ چه‌ندین بواری جیادا ...

زیاتر »

کاڵێ ئەمین یەکەم کچە فۆتۆگرافەری باشووری کوردستان لە عەفرینە

ژنۆرناڵ کاڵێ ئه‌مینی فۆتۆگرافه‌ر شه‌وی 9ی ئەم مانگە، وه‌ک یه‌که‌م فۆتۆگرافه‌ر و په‌یامنێری کچی باشووری کوردستان بۆ رۆماڵکردنی رووداوه‌کان گه‌یشته‌ عه‌فرین. کاڵێ ئه‌مین یه‌که‌م فۆتۆگرافه‌ری کچی باشووری کوردستانه‌ که‌ بۆ رۆماڵی هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین خۆی گەیاندە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان و دەیەوێت ڕوداوەکانی ئەو ناوچەیە بە هاوێنەی کامێراکەی خۆی بگوازێتەوە. کاڵێ ماوه‌ی چوار رۆژه‌ له‌شاری سلێمانیه‌وه‌ به‌ڕێکه‌وتووه‌ بۆ ...

زیاتر »

ژن و کار:خواردنگە بچووکەکەی خاتوو ڤیان

ڤیان ئەردەوان لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٨ لەئامێدی سەرەڕای ئەرکی دایکایەتی کە خاوەنی دوو منداڵە لەدەرەش سەرقاڵی خواردنگە بچوکەکەیەتی پێش کۆچکردنی بۆ سلێمانی لە ناو ژنە چالاکەکانی پەکەکە بووە ، لەم خواردنگەیەدا ڕۆژانە لە کاتژمێر ٧:٣٠ بەیانی تا ٦:٠٠ ئێوارە کار دەکات . چۆن لە ئامێدی هاتیتە سلێمانی و ئەم شارەت هەڵبژارد؟ پێش ئەوەی بێمە سلێمانی یان هەمیشە ئەمووت ئەگەر لە ...

زیاتر »

ژنێکی ئەندازیار، وێنەکێش و دەستڕەنگینێکی لێهاتوو

تۆ منداڵێکی جیاوازبوویت کەواتە حەزی وێنەکێشانت و تێکەڵبونت بۆ هونەرچیرۆکێکی تایبەتی لە پشتە؟ – هەر لەمنداڵیمەوە حەزم بەجوڵەو زانینی شتەکانی چواردەورم بووە زیرەک و وریابووم بەڵام هەرگیز بەخەیاڵمدا نەهاتووە ببمە وێنەکێش سەرەتای کارەکانم بە وێنە کێشان دەستی پێکرد ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە منداڵی وپێش چوونە قوتابخانەم توشی نەخۆشی ( گرانەتا) بووم بەوهۆیەشەوە ساڵێک لە خوێندن دابڕام ، کەمیوان و هاوڕێکانی ...

زیاتر »

کتێب نامە

به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ ته‌نها بژارده‌یه‌كه‌وه‌ ئێمه‌ كه‌ وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكمان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان داده‌ڕشته‌وه‌، تیشكۆی‌ سه‌رنجمان له‌سه‌ر دوو داواكاری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ چڕكردبویه‌وه‌: سه‌رۆك ده‌یویست مه‌ترسیه‌كانی‌ سه‌دام‌و مێژوه‌ درێژه‌كه‌ی‌ له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ بۆچون‌و بڕیاره‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌بیری‌ گوێگران بهێنێته‌وه‌، بۆیه‌ وتاره‌كه‌ له‌ ده‌ربڕین‌و شێوازه‌كه‌یدا توندو هه‌ڵچوانه‌ بوو، وه‌لێ‌ هیچ ده‌ره‌نجامێكی‌ نوێ‌ یان جیاوازی‌ لێ‌ نه‌كه‌وته‌وه‌. داخوازی‌ دووه‌م له‌وتاره‌كه‌دا خۆی‌ له‌پێویستی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ جیهان ده‌بینیه‌وه‌ ...

زیاتر »

ئارام، هه‌ڵوێست و رووداوه‌كان،رۆژه‌ سه‌خته‌كانی‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵه‌

حسێن عزیز – گه‌رمیان ته‌مه‌نی سیاسی و هه‌ڵوێست و رووداوه‌كانی‌ ژیانی‌ شه‌هید شاسوار جلال** (ئارام) هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ روژه‌ سه‌خت و پڕ له‌ كێشمه‌كێش و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ماركسی لینینی كوردستان (كملك)، له‌ گه‌ڵ دابڕان و ده‌ستگیر كردن و له‌ سێداره‌داندا، یه‌كانگیره‌ له‌ گه‌ڵ دروشمی (كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان) دا. 10/7/ 1970 (كملك) له‌ به‌غداد دامه‌زرا، هه‌ر له‌ سه‌ر ...

زیاتر »

ئارام سومبلێك هه‌میشه‌ دره‌وشاوه‌

یوسف محه‌مه‌د به‌رزنجی‌ پێنجوێن- باشماخ هه‌موو زینده‌وه‌رێك مه‌حكوومه‌ له‌ به‌رمردندا، به‌ڵام چاره‌نووس و رۆژگار روون نییه‌ به‌ كام مه‌رگ و كام كاره‌سات مرۆڤ جیهان به‌جێ ده‌هێڵێت و له‌ ناو ده‌باو له‌ به‌ردیده‌و له‌نێو كایه‌كانی‌ ژیاندا ونی‌ ده‌كات و كۆتای‌ به‌ته‌مه‌نی‌ دێت و بارگه‌وبنه‌ ده‌پێچێته‌وه‌. گرنگ مردن نییه‌ كه‌ مرۆڤه‌كان له‌نێو ده‌بات. به‌ڵام قسه‌و گفت لێره‌دا چۆنێتی‌ مه‌رگ و مردنه‌كه‌یه‌، كه‌چۆن ...

زیاتر »

سیمپۆزیۆمی‌ (ئایندەی‌ میدیای‌ ئەهلی‌ و حیزبی لەهەرێمی‌ کوردستان) به‌ڕێوه‌چوو

تۆڕی ئەکادیمیا و دیالۆگی‌ میدیا، بەهاوبەشی‌ لەگەڵ زانکۆی‌ پۆلیتەکنیکی‌ سلێمانی‌/ پەیمانگای‌ تەکنیکی‌ دوکان، رۆژی (٢٠١٨/٢/٣) له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان، سیمپۆزیۆمی‌ (ئایندەی‌ میدیای‌ ئەهلی‌ و حیزبی لەهەرێمی‌ کوردستان) بەڕێوەبرد. دەستپێکی‌ بەرنامەی‌ کاری‌ سیمپۆزیۆمەکە به‌ ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان و ناوی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ سروودی ( خۆشم ئه‌وێ ی ووڵاته‌كه‌م) ده‌ستیپێكرد، دواتر ووتەی‌ پ.ی.د.ئالان فەرەیدون، سەرۆکی‌ زانکۆی‌ پۆلیتەکنیکی‌ ...

زیاتر »