سەرەکی » ئابووری (پەڕە 110)

ئابووری

بۆ كردنەوەی دەروازە سنوورییەكان، وەفدێكی عیراق سەردانی سلێمانی دەكات

بەمەبەستی ئامادەكردنی دواهەمین راپۆرت سەبارەت بە كردنەوەی دەروازە سنورییەكان، وەفدێكی حكومەتی عیراق سەردانی سلێمانی دەكات. لەوبارەیەوە عەمید سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند: وەفدێكی حكومەتی عیراق كە لە نوێنەرایەتی 12 وەزارەت پێكهاتوون سەردانی سلێمانی دەكات، بۆ ئامادەكردنی دواهەمین راپۆرت سەبارەت بە كردنەوەی دەروازە سنوورییەكانی سەیرانبەن و پشتە و كێڵی و تەوێڵە. وتیشی: «وەفدەكە ماوەی هەفتەیەك دەمێننەوەو سەردانی دەەروازە سنورییەكان دەكەن ...

زیاتر »

به‌غدا كه‌وته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕوباری دیجله‌، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غدا كه‌وتنه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی مێدیا عیراقیه‌كانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ زیادكردنی به‌ردانه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. مێدیا عیراقیه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه‌و تێدا ئاماژه‌یان به‌به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕوباری دیجله‌ داوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ڕۆژی 6ی 4ی 2019 هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌غدا كه‌وتونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌و به‌وردی چاودێری به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕوباره‌كه‌ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ...

زیاتر »

رەحمان خانی: بە پلان ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەردەدەینەوە

یەکەی ئابووری بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، بەپێی پلانێكی تۆكمە هاوسەنگیمان دروستكردووە لەنێوان گلدانەوەی ئاو و بەردانەوەی لە بەنداوەكەدا، ئەویش بۆ سەلامەتی بەنداوەكەو پاراستنی ناوچەكانی سەر رووباری خوارووی بەنداوەكە. سەلامەتی بەنداوەكە رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، بە ماڵپەڕی (PUKmedia)ی راگەیاندوە: تائێستا بڕی دوو ملیار و 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دەربەندیخاندا هەیە، وەك ئیدارەی بەنداوەكەش دوای روودانی بومەلەرزەكە، كە ...

زیاتر »

مەرزی سەیرانبەن بەفەرمی دەناسێنرێ

عەبدوڵڵا حاجی سەعید ماوەیەكی زۆرە كۆماری ئیسلامی ئێران‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی ئەوەدان بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عیراق، مەرزەكانی (پشتە، تەوێڵە، شێنێ‌و سەیرانبەن) وەك دەروازەیەكی ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و گەشتیاریی نێودەوڵەتی بناسرێ، ئەم هەوڵانە بەردەوامە بەتایبەتی لەم هەلومەرجەی ئەمڕۆدا هەرسێ لایەنی ئێران‌و حكومەتی هەرێم و عیراق مەبەستیانە پەیوەندی ئابووری‌و بازرگانی زیاتر‌و باشتر لەجاران گەشە‌و برەوی پێبدرێ. بەسەدان خەڵكی بێكار سودمەند دەبن مەرزی ...

زیاتر »

لەکۆتا خولەکانی یاریەکە

ئه‌حمه‌د سه‌ید عومه‌ر له ئێستادا کە بەغدا بریاری پێدانی بەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠١٩ی داوە بەمەرجی رادەستکردنی 250هەزار بەرمیل نەوت، ناردنی بودجە لەکاتی خۆی و کەم کردنەوەی خەرجیەکان و داهاتی خاڵە گومرگیەکان و داهاتەکانی تری ناخۆ وبەرز بوونەوەی نرخی نەوت ئەبێتەفاکتەر گەلێک بەئاراستەی کۆتایی قەیرانەکان. ئەو سیاسەت و ستراتیژییەی كە قەیرانەكانی بەرهەم هێنا ئەبێتە كابوسێكی هەمیشەیی بۆ كابینەی نوێی ...

زیاتر »

قۆناغی دووه‌می به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی خوێندنی باڵا ده‌ستپێده‌كات

یەکەی ئابووری قۆناغی دووه‌می به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستیپێكرد. دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پڕۆسه‌ی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌ستپێكردو له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌و پڕۆسه‌یەدا‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان و چه‌ند زانكۆیه‌ك جێبه‌جێ كرا، له‌ قۆناخی دوه‌میشدا له‌چه‌ند زانكۆیه‌كی تر پڕۆسه‌ی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردن ده‌ستیپێكردوه‌. (هه‌ولێری پزیشكی و چه‌رموو و راپه‌ڕین و ده‌سته‌ی كوردستانی) به‌سه‌رپه‌رشتی ...

زیاتر »

ئه‌م گۆشت فرۆشانه‌ ده‌درێن به‌ دادگا

یەکەی ئابووری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت هۆشداریی به‌گۆشتفرۆشه‌كان ده‌دات، راشیده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یانده‌ن به‌دادگا، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا زانیاری‌ زیاتر خراوه‌ته‌ڕوو. به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ کوردستانی نوێ نێردراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌هاوكاری لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی، رۆژانه‌ ‌چاودێری شه‌قام و شاڕێكان ده‌كه‌ن و ده‌ستبه‌سه‌ر گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌دا ده‌گرن كه‌ به‌نایاسایی و به‌ده‌ر له‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤێته‌رنه‌ریه‌كان سه‌رده‌بڕدرێت و به‌هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن. له‌و ...

زیاتر »

لە هەڵگرتنی رسوماتی ڤیزا عیراق زیانی پێدەگات

بە لابردن و هەڵگرتنی رسوماتی سەر ڤیزا لەگەڵ ئێران حكومەتی عیراق بری (20) ملیۆن دۆلار زیانی بەردەكەوێت. لەوبارەیەشەوە ئەنعام خوزاعی ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرنامەو پلانە ستراتیژییەكانی حكومەت لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كە لابردن و هەڵوەشاندنەوەی رسوماتی سەر ڤیزای گەشەتكردنی هاوڵاتیانی عیراق بۆ ئێران زیان بە داهاتە نانەوتیەكانی حكومەت دەگەیەنێت و بەو هۆیەشەوە (20) ملیۆن دۆلار زەرەردەكات. وتیشی: «لایان سەیرە حكومەت ...

زیاتر »

نووسینگه‌ و كۆمپانیا كشتوكاڵییه‌كان رێنوێنی ده‌كرێن

به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ به‌ كاری نووسینگه‌ و كۆمپانیا كشتوكاڵییه‌كان و چاودێری ئه‌و ده‌رمان و ماده‌ قڕكه‌رانه‌ی ده‌فرۆشرێن، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رێوه‌چوو. به‌ڕێگای یاسایی هاورده‌ بكرێن له‌وباره‌یه‌وه،‌ رزگار حه‌مه‌د خدر جێگری به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاندوە: كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی و به‌شداری نوێنه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كشتوكاڵ و ڤێتێرنه‌ری و شاره‌وانی و باخچه‌كانی سلێمانی و لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوونی نووسینگه‌ كشتوكاڵییه‌كان ...

زیاتر »

قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتووان ده‌كرێته‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ئیداره‌ی قه‌زاو ناحیه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات، ده‌ڵێت ده‌توانن هه‌ر زیانێك به‌رهاوڵاتیان كه‌وتووه‌ تۆماری بكه‌ن و ئاڕاسته‌ی ئێمه‌ی بكه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه‌ راسته‌وخۆ به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و پشتیوانیان ده‌كه‌ین. ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندوە: پێموانییه‌ تائێستا زیانه‌كانی‌ ئه‌م شه‌پۆلی‌ باران بارینانه‌ تۆماركرابن، به‌ڵام هه‌ر قه‌زاو ناحیه‌ك ده‌توانێت راسته‌وخۆ لای خۆیه‌وه‌ لیژنه‌ دروست بكه‌ن و ...

زیاتر »