سەرەکی » ئابووری (پەڕە 131)

ئابووری

پڕۆژەکەی سلێمانی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

یەکەی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی سلێمانی پڕۆژەی پاسی شەوانە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوەو بڕیاریشە لەئایندەیەکی نزیکدا جێبەجێبکرێت، بەڕێوەبەری گواستنەوەی پارێزگاکەش وردەکاریی زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات. سدیق محەمەد بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی بەماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند، «پێش سەری ساڵ لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیای جێبەجێکار کە کۆمپانیایەکی ناوخۆییەو رەزامەندی سەرەتایی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ھەیە کۆبوینەوەو کۆمەڵێک خاڵمان نووسی بۆ ئەوەی بکرێت بەبنەمای ڕێککەوتنێک». وتیشی:»ئەو خاڵانە زیاتر پەیوەندیی ...

زیاتر »

هەڵەبجە.. وەزیری شەهیدان و پارێزگار دابەشكردنی زەوی تاوتوێ دەكەن

یەكەی ئابووری وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان هەرێم، لەپارێزگای هەڵەبجە پرسی چارەسەری دابەشكردنی زەوی بەكەسوكاری شەهیدان و خانووی یەك شەهیدەكان و منداڵە ونبوەكان و چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لەگەڵ یەكە ئیدارییەكان تاوتووێ كرد. مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم و وەفدێكی هاوڕێی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردو لەلایەن ئازاد توفیق پارێزگاری هەڵەبجەو جێگری پارێزگارو ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری گشتی ...

زیاتر »

دانە غاز شایستەكانی لە هەرێم وەرگرت

یەكەی ئابووری دانە غاز رایدەگەیەنێت كە دەیانەوێت لە میانی سێ ساڵی داهاتوو قەبارەی بەرهەمهێنانی غاز بۆ ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا لەڕۆژێكداو قەبارەی بەرهەمهێنانی لە شلە نەوتییەكان بۆ ١٠ بۆ ١٢ هەزار بەرمیل نەوتی هاوتا لە میانی سێ ساڵی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان، زیادبكەن. كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی رایگەیاند، بڕی ٣٢٤ ملیۆن دۆلاری لە بری كارەكانیان لە میسر و هەرێمی كوردستان ...

زیاتر »

ئابووری نیشتمانیی

ن: زانیار ئیبراهیم ئابووری نیشتیمانی، بریتییە لە سەرچاوە داراییەكانی وڵات چ لەڕووی بەرهەمهێنانەوە بێت وەك بەرهەمی كشتوكاڵ و پیشەسازی و سامانە سروشتیەكان، چ لە رووی سامانی مرۆییەوە بێت، كە سەرمایەی مرۆیی بریتییە لە دەستی كاری شارەزاو پسپۆڕ لە وڵاتدا. لە رووی سامانی مرۆییەوە هەژارن هەمیشە سامانی مرۆیی لە بواری زانست و شارەزاییدا رۆڵی هەبووە لە گەشەپێدانی ئابووری نیشتمانی و ئیدارەكردنی. ...

زیاتر »

دۆخی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكرێت

یەکەی ئابووری وتەبێژی‌ یەكێتی وەبەرهێنانی كوردستان ئاشكرای دەكات، پڕۆژەكانی‌ وەبەرهێنان لە سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەڕێژەیەكی‌ مەترسیدار كەمیكردوە، راشیدەگەیەنێت، «لەماوەی‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردوودا سلێمانی‌ لە پاشەكشەیەكی‌ گەورەی‌ وەبەرهێناندایە»، جەختیشدەكاتەوە، «ئەوە وایكردوە گەیشتۆتە ئاستی‌ هەرەسهێنان»، دەشڵێت: «ژمارەیەك لەوەبەرهێنەران روویان لەهەولێر كردوە». بە بەهای 47 ملیار دۆلار یاسین مەحمود وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی‌ كوردستان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە تایبەت بوو بەواقیعی وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان ...

زیاتر »

شارەوانی:دابەشكردنی‌ زەوی‌ دەستپێدەكاتەوە

یەکەی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەكانی سلێمانی ئاشكرایدەكات، دەست بە جێبەجێكردنەوەی پڕۆژەكانی‌ ساڵانی‌ رابردوو كراوە، دەشڵێت:»بۆ ساڵی داهاتوو زەوی بۆ دابەشكردن دابین دەكەین». كەمال مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیەكانی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، «بەراورد بەساڵی رابردوو 2017، جموجۆڵ لە پڕۆژەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین دەستیپێكردۆتەوەو بەڵێندەرانیش بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان دەستبكاربوونەتەوە». وتیشی:»لە سنورەكەدا بەڕێوەبەرایەتییەكەو وەكو پڕۆژەی بەردەوام، 28 پڕۆژەی ...

زیاتر »

داوای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاورده‌ی‌ مریشكی‌ به‌ستوو ده‌كرێت

یەکەی ئابووری كێڵگه‌ په‌لەوه‌رییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیانه‌كانیان ئاشكراده‌كه‌ن و چه‌ند داواكارییه‌كیش ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن، وته‌بێژی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، «زۆربه‌ی‌ خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان 15 ده‌فته‌ر دۆلار قه‌رزاری‌ بازاڕن»، هاوكات داوای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاورده‌ی‌ مریشكی‌ به‌ستوو بۆ هه‌رێم ده‌كرێت. نازم عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، «داوا له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ین هاورده‌ی‌ مریشكی‌ به‌ستوی‌ توركی‌ و وڵاتانی‌ دیكه‌ بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ ...

زیاتر »

پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم خەرج بكرێت

دادگای‌ رەسافەی‌ بەغدا لەبەرژەوەندیی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا‌و حكومەتی عیراقیشی پابەندكرد كە پارەی گەنمی ساڵانی (2014‌، 2015، 2016) بۆ جووتیارانی هەرێم خەرج بكات‌و قەرەبووشیان بكاتەوە. بەشدار حەسەن پارێزەری‌ خۆبەخشی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بەكەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاندووە: نۆ مانگ پێش ئێستا لەدادگای‌ كارگێڕی بەغدا سكاڵامان تۆماركرد، سەبارەت بەخەرجكردنی‌ پارەی‌ گەنمی جووتیارانی‌ هەرێم بۆ ساڵانی‌ 2014‌، 2015، 2016، كە سكاڵاكەش بۆ هەڵوەشانەوەی‌ ...

زیاتر »

دیداری بازرگانی نێوان سلـێمانی و كرماشان بەڕێوەچوو

یەکەی ئابووری ژمارەیەك بازرگان‌و خاوەنكاری سلێمانی سەردانی پارێزگاری كرماشانیان كردو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كیشەو گرفتی بازرگانان‌و شۆفێرانی مەرزی پەروێزخانیان تاوتوێكرد. دواتر وەفدەكە بەشدارییان لە دیداری بازرگانی نێوان خاوەنكارانی سلێمانی و كرماشان كرد. رێنمایی بە بەرپرسانی مەرزەكە دەدرێت یاسین رەحیم، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی‌و سەرۆكی وەفدەكە، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی مەرزی پەروێزخان‌و سەرۆكی ژووری بازرگانی‌‌و پیشەسازیی كرماشان‌و پارێزگار و ...

زیاتر »

مووچەی خاوەن پـێداویستییە تایبەتەكان چارەسەر دەکرێت

یەکەی ئابووری بڕیاری راگرتن و بڕینی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان هەڵوەشێنرایەوەو رێژەی خاوەن پێداویستی تایبەتیش دیاریكرا، مووچەی مانگەكانی رابردووش بۆ ئەوانە دەگەڕێنرێتەوە كە بەهۆی بڕیارەكەوە مووچەكانیان راگیرا بوو. 12 بۆ 16 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت نوێنەری سەرجەم رێكخراوە خاوەن پێداویستییەكانی پارێزگاكانی (سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر، دهۆك) كە خۆی لە 27 رێكخراوی خاوەن تایبەتی ناوچەكانی هەرێم دەبینێتەوە لەهەولێر لەگەڵ د.رێكەوت حەمە رەشید ...

زیاتر »