سەرەکی » ئابووری (پەڕە 141)

ئابووری

لیستی گوڤاره‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان و ساخته‌كان ئاماده‌ ده‌كه‌ین

راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە مەراسیمێكدا بەچاودێری‌و ئامادەبوونی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بۆ یەكەمین جار توێژەری ساڵی دیاریكراو (22) توێژەری لە زانكۆكی كوردستان خەڵات‌و رێزلێنانی وەزارەتیان پێشكەش كرا. لەو رێوڕەسمەدا، كە راوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵاو سەرۆكی زانكۆ حكومی‌و تایبەتەكان‌و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی فەرمانگەكانی دیوانی وەزارەت‌و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆكان بۆ كاروباری زانستی ئامادەی بوون، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو ...

زیاتر »

مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 پاشەكەوت ناكرێت

وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مووچەی مانگەكانی (10 و 11 و 12)ی ئەمساڵ پاشكەوت ناكرێت. دەشڵێت: «ئەگەر یاسای چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان تێپەڕێنرێت، ئەوە دوو كاری گرنگی تێدا جێبەجێ دەبێت، یەكەمیان مەسەلەی پاشەكەوتی مووچەیە، دووەمیشیان بۆ چۆنێتی پێدانی مووچە پاشەكەوتكراوەكان. ئەو سێ مانگەش پاشەكەوت ناكرێت رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ...

زیاتر »

پارەی ڤیزا بۆ ئێران لەم كەسانە وەرناگیرێت

یەکەی ئابووری لێكتێگەیشتنێكی نوێ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و وەفدێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران واژۆ دەكرێت و پارێزگاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت: لەمەودوا ئەو تیمانەی بۆ چالاكی وەرزشی و كلتوری و رۆشنبیری لەهەرێمەوە سەردانی ئێران دەكەن، لە پێدانی پارەی ڤیزا دەبەخشرێن. پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ وەفدێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئامادەبوونی پاریزگاری كوردستان (سنە) و چەند پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی شورای ئەو وڵاتەو چەند بەڕێوەبەرێكی ...

زیاتر »

پلانی ستراتیژی بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان‌و چارەسه‌رکردن

یەکەی ئابووری كۆنفرانسی ئابووری نێوان شاری سلێمانی‌و شاری سنە دەستیپێکرد بەمەبەستی ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان‌و کۆتاییپێهێنانیان. ھەوڵ بۆ چارەسەرکردنیان بدرێت بەسپۆنسەری ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی‌و لەژێر دروشمی «ئێمە پلان بەستراتیژیانە بۆ روبەڕوبونەوەی قەیرانە ھاوچەرخەکان دادەڕێژین»، دووھەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ھاوبەشی پارێزگای سنەو سلێمانی بەڕێوەچوو کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رێکیخستبوو. یاسین رەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی کە بەشداری لەپانێڵی ...

زیاتر »

كۆنگرەی بیست لە نێوان خۆپارێزیی‌ و كەشوهەوادا

فەیسەل عەلی* دەشێ رێككەوتن لەسەر هێوركردنەوەی جەنگی بازرگانیی نێوان دوو جەمسەرە گەورەكەی جیهان دیارترین رووداوی كۆنگرەی بیست بێت، كە لەهەفتەی رابردوو لە ئەرجەنتین بەسترا، بێگومان ئەو هێوركردنە كاتییە بۆ ئابووریی نێودەوڵەتی زۆر پێویست بوو، ئەگەرنا جەنگی سەپاندنی رەسمی گومرگی زیاتر و پەرچەكرداری رەسمی گومرگی كاریگەریی گەورەی لەسەر ئابووریی هەردوو ئەو دوو دەوڵەتە كە ئەمێركا و چینە قورستر دەبوو، لەوانیشەوە كاریگەریی ...

زیاتر »

ئاستی ئاوی بەنداوەكانی‌ دوكان‌و دەربەندیخان ئاشكرا دەكرێت

رێژەی بارانبارین لەماوەی ئەم هەفتەیەداو كۆی گشتیی بارانی ئەمساڵیش ئاشكرادەكرێت، هاوكات بەڕێوەبەری‌ هەردوو بەنداوی‌ دوكان و دەربەندیخانیش چەند زانیاریەكی‌ گرنگ لەوبارەیەوە دەخەنەڕوو، ئەوەش راگەیەنرا لە دەربەندیخان مەترێك و 75سم ئاو بەرزبۆتەوەو لەدوكانیش لەسێ‌ رۆژدا نیو مەتر ئاو بەشێوەی‌ عەمودی‌ ئاو زیادیكردوە. رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند، لەماوەی سێ رۆژی رابردودا، بڕی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان (مەترێك ...

زیاتر »

راسپاردەكانی لیژنەی یەكخستنی رێكارە گومرگییەكان لەنێوان هەرێم و بەغدا

راسپاردەكانی كۆبوونەوەی لیژنەی تایبەتی‌ یەكخستنی رێكارە گومرگییەكان كە لیژنەیەكی هاوبەشی نێوان گومرگی ئیتیحادی‌و گومرگی هەرێمە بۆ چارەسەركردنی كێشە گومرگییەكان، ئاشكرا دەكرێن. بەپێی دەقی كۆنووسی كۆبوونەوەكە كە لەلایەن پەرلەمانتاری گۆڕان، غالب محەمەد بڵاوكراوەتەوە، لەسەر بنەمای دو فەرمانی كارگێڕی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەژمارەكانی (38078)ی لە 31/10/2018 و (38469)ی لە 4/11/2018، لیژنەكە تایبەتەكەی یەكخستنی رێكارە گومرگییەكان كۆبۆتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ...

زیاتر »

دوایین وادە بۆ ئەو گوندنشینانە دادەنرێت كە دەكەونە ماستەرپلانەوە

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دوایین وادە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی زانیاری بۆ ئەو گوندانە دادەنێت كە دەكەونە ناو ماستەرپلانی شارەوانییەوە، بەرپرسێكی شارەوانیش دەڵێت، دوای ئەو وادەیە هیچ مامەڵەیەك وەرناگیرێت. ماوەی دوو مانگە شارەوانی سلێمانی ئاگاداری دانیشتوانی هەریەك لەگوندەكانی (مەلا داود، خێوەتە، كانی بەردینە، كەڵەكن، قولەرەیسی خواروو، قولەرەیسی سەروو، خەلیفاوا، باوەگێڵدی، ئاوبارە، كانی گۆمە، كەنەسورە، قڕگە، ژاڵەی خواروو، ژاڵەی سەروو، رازیانەی نوێ، رازیانەی ...

زیاتر »

هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ عیراق

ماڵپەڕی زانیاریەكانی وەزارەتی نەوتی ئێران ناسراو بە (شانا) بەیاننامەیەكی كۆمپانیای غازی نیشتمانی ئێرانی بڵاوكردۆتەوە‌و تیایدا ئاماژەی بەوەكردوە، دوای چاككردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی بومەلەرزەكەی مانگی رابردوەوە كە بەر بۆرییەكانی گواستنەوەی غاز كەوتبوون، لەڕۆژی 5ی ئەم مانگەوە دەستیان كردۆتەوە بە هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ عیراق. پێشتریش وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندبوو، بەهۆی بومەلەرزەوە بۆریەكانی گواستنەوەی غاز زیانیان پێگەیشتووە‌و بەو هۆیەشەوە ئێران لە 27ی ...

زیاتر »

مووچەی وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان‌ و زیندانیان زیاد دەكرێت

پێش نیوەڕۆی دوێنێ 8ی 12ی 2018، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بە هەوڵەكانی وەزارەت كرد بۆ هاوتاكردنی مووچەی شەهیدان لەگەڵ شەهیدانی عیراق‌و ئاماژەی بەكاری ئەو لێژنەیە كرد كە بۆ بەدواداچوونی جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ژمارە ٢٦ی ساڵی ٢٠١٨ سەردانی بەغدای كردبوو و رایگەیاند: «داوامان كردووە لەساڵی نوێدا یەكبخرێتەوەو بەو شێوەیەش مووچەكەیان رێكدەخری دوای ئەوەی یاساو ...

زیاتر »