سەرەکی » ئابووری (پەڕە 2)

ئابووری

یاسای چاكسازی كێ ده‌گرێته‌وه‌و چی له‌ دۆخه‌كه‌ ده‌گۆڕێت؟

مافپه‌روه‌ر كامۆ خدر هه‌روه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه‌، یاسای ژماره‌(2)ی ساڵی (2020) تایبه‌ت به‌ چاكسازی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوێنرا و دواتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كارئاسانی یاساكانی جێبه‌جێكرد و وه‌زاره‌تی داراییش رێنمایی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ی ده‌ركرد. رێنمای ژماره‌ (12) و(13)ی ساڵی 2020 له‌ رێكه‌وتی (29/6/2020) داوای له‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كان به‌ وه‌زاره‌ت كردوه‌. یاساكه‌ له‌ چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه‌ تایبه‌ت به‌ مووچه‌خۆران: ...

زیاتر »

پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت ده‌كرێت

یه‌كه‌ی ئابووری وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی زۆری تێچوون له‌ ژماره‌یه‌ك كێڵگه‌ی نه‌وت، وڵاته‌كه‌ی چاو به‌ گرێبه‌ستی نه‌وتیی ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیاكان ده‌خشێنێته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی‌و به‌رهه‌مهێنان. ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عیراق راشیگه‌یاند، تێڕوانینی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌رگای دانوستاندن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا بكاته‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت بكرێت، وه‌زاره‌تیش هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌نێت چاوخشاندنه‌وه‌ به‌و كێڵگه‌ نه‌وتیانه‌دا بكات كه‌ تێچوونی به‌رهه‌مهێنان تیایاندا ...

زیاتر »

كێ سودمه‌ندی قه‌یرانی ئابوورییه‌؟

د. رزگارعه‌بدولكه‌ریم عه‌بدولعه‌زیز* باڕۆنه‌كانی دزی Robber baron بارۆنه‌كانی دزی تێرمێكی ئابووریی سیاسیه‌ له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا بۆ ئه‌و سه‌رمایه‌دار و خاوه‌نكار و كارخانه‌ی پیشه‌سازی‌و خاوه‌ن بانكانه‌ به‌كارده‌هات كه‌ له‌ڕێگای قۆرخكردنی بازاڕ، په‌یوه‌ندیی نایاسایی‌و چه‌وسانه‌وه‌ی كرێكار، مامه‌ڵه‌كردنی نا ئه‌خلاقی‌و به‌ كۆیله‌كردنی خه‌ڵكییه‌وه‌ سه‌ره‌وت سامانی زۆریان به‌ده‌ستهێنابوو، خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌مانه‌ ته‌نها سه‌ركه‌وتن‌و گه‌شه‌كردنی سه‌روه‌ت‌و سامانی خۆیان بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌هیچ رێگایه‌كی نادروست ...

زیاتر »

كانی بڵ، سروشتی جوانی كوردستان

یه‌كه‌ی ئابووری كانی بڵ، كانییه‌كی سازگاری سروشتییه‌، شوێنه‌كه‌ی له‌ نزیكی گوندی هه‌جیجه‌ و له‌كێوه‌كانی (شاهۆ)وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ، یه‌كێك له‌ پڕ ئاوترین كانییه‌كانی كوردستان ‌و رۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌. كانی بڵ له‌ چركه‌یه‌كدا سێ تا چوار هه‌زار لیتر ئاوی هه‌یه‌ و ده‌توانێت ئاوی خواردنه‌وه‌ی دوو ملیۆن كه‌س دابین بكات. ئه‌م كانییه‌ بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌ی هه‌ورامان گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ و به‌گوێره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ زانستییه‌كان، خاوه‌نی ...

زیاتر »

له‌ ساڵێكدا زیاتر له‌ 158 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ی هه‌رێم كراوه‌

فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی – هه‌ولێر ساڵی 2019 له‌ڕێگه‌ی 285 كۆمپانیای بازرگانیی ئۆتۆمبێله‌وه‌، 158 هه‌زار و 342 ئۆتۆمبێل له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ سنووریه‌كانی (ئیبراهیم خه‌لیل، حاجی ئۆمه‌ران، باشماخ و په‌روێزخان)ه‌وه‌ هاورده‌ی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان كراون، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان بۆته‌ سه‌نته‌رێكی فراوانی جموجۆڵی بازرگانیی ئۆتۆمبێل بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست ‌و باشووری عیراق، به‌جۆرێك رێژه‌ی (80%)ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هاورده‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ...

زیاتر »

دەیڤد ریکاردۆ

دەیڤد ریکاردۆ (١٧٧٢ – ١٨٢٣)، سەر بە قوتابخانەی هزری کلاسیکە، کە ئادەم سمیس و مالتۆس و سای لە ئابووریناسە دیارەکانی بوون. لەگەڵ ئەوەی ریکاردۆ خۆی بۆ نوسین و وتنەوەی وانەی ئابووری تەرخان نەکرد بوو، وەک مامۆستاکەی ئادەم سمیس و مالتۆس کردیان، بەڵام کتێبەکەی کە بەناوی “پرنسیپەکانی ئابووریی سیاسی و باج”، بوو، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر زانستی ئابووری بەجێهێشت. لەم بوارەدا کە ...

زیاتر »

دیارنەمانی 300 ملیار دۆلار و 6 هەزار پڕۆژە دەبێتە جێی مشتومڕ

راپۆرتی: ئیدریس جەبار دەستكردن بە لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران و گێڕانەوەی پارە دزراوەكان، بە گرنگترین هەنگاو بۆ چاكسازیی دادەنرێت و هەمووانیش چاویان بڕیووەتە راستكردنەوەی ئەو دزی و گەندەڵییە كەڵەكە بووە لەلایەن كابینە راگوزەرەكەی مستەفا كازمییەوە. داهاتی بەرزی نەوت هەموو جووڵەیەكی لەگەڕخست دۆسێی ئابووریی تەحەددای هەرە گەورەی بەردەم كابینەی نوێی عیراقە كە لەلایەن مستەفا كازمییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، وەك چۆن پێشتر رووبەڕووی كابینەكانی ...

زیاتر »

رووتاندنه‌وه‌ له‌ په‌نای یاسادا (كاتێك حكومه‌ت خزمه‌تكاری كۆمپانیاكانه‌)

د. رزگار عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدولعه‌زیز* رۆحی یاسا ئه‌مڕۆ هه‌مووان باسی سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ن، سه‌روه‌ری یاسا داواكارییه‌كی رۆژانه‌ی زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌كانه‌، به‌ڵام كه‌متر بیرمان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌، ئاخۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ هه‌ن چه‌نده‌ مرۆیین؟ چه‌نده‌ ده‌سته‌به‌ری دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن؟ یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌، یاساكان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌مینه‌یه‌كی سیاسی‌و بازرگان داڕێژراون (كه‌ زۆرجار هه‌ردووكیان ده‌ستیان تێكه‌ڵكردوه‌ )! سه‌رنج بده‌ن به‌ ته‌نها بوونی یاسا بۆ خۆی ئامانج ...

زیاتر »

ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و كۆرۆنا و ئاینده‌

فه‌یسه‌ڵ عه‌لی كاتێك نرخی نه‌وت شكا، یه‌كسه‌ر به‌ره‌و ئاسانترین رێگه‌ چاره‌كان رۆیشتین، ئه‌ویش قه‌رزكردن بوو. ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئاسانه‌ به‌ڵام به‌ درێژه‌كێشانی ده‌بێته‌ كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز، به‌تایبه‌تی كاتێك ئه‌و قه‌رزه‌ بۆ خه‌رجی به‌كاربردن بێت (پێدانی مووچه‌)، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیدارترین كێشه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكه‌، كاتێك حكومه‌ته‌كه‌ی قه‌رز بۆ پێدانی مووچه‌ی كه‌رتی گشتی‌و خه‌رجییه‌ دووباره‌بووه‌كان ده‌كات. ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا رووبه‌ڕووی هه‌رێم بۆته‌وه‌، له‌ قه‌یرانه‌كانی ...

زیاتر »

عیراق بۆ ئه‌مساڵ بێ بودجه‌ ده‌بێت

عیراق پلانێك بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داده‌ڕێژێت ئا: ئه‌ركان جه‌بار هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو له‌م مانگەدا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت، به‌ڵام ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی پێیڕاگه‌یاندووین، كه‌ بۆ ئه‌مساڵ بودجه‌مان نابێت‌‌و حكومه‌ت كار به‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ده‌وڵه‌ت ده‌كات له‌ دیاریكردنی خه‌رجییه‌كانیدا. كار به‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ...

زیاتر »