سەرەکی » ئابووری (پەڕە 60)

ئابووری

نرخی نەوت و ئەگەرەكانی دووبارە دابەزینی لە كۆتاییەكانی 2020دا

پێویستە وڵاتانی هەناردەی نەوت لە نێویاندا عیراق‌و هەرێمی كوردستان، وردتر خوێندنەوەی زانستی‌و واقیعی بۆ نرخی نەوتی خاو بكەن. هاوكات خۆیان بۆ ئەگەرەكانی بەردەم داڕوخانێكی دیكەی نرخی نەوتدا ئامادە بكەن د.كامەران قادر دووبارە دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە مانگەكانی تشرینی یەكەم‌و دووەم‌و كانوونی یەكەمی 2020دا؛ ئەگەرێكی بەهێزە. لەپاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو ئیفلیجبوونی بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانی وڵاتانی جیهان بەگشتی‌و وڵاتانی پیشەسازیی ...

زیاتر »

ئێران:لاریمان لە پێكەوەبەستنی كارەبای عیراق و كەنداو نییە

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا دەڵێت: «وڵاتەكەی هیچ لاریەكی نییە بۆ پێكەوە بەستنی كارەبای عیراق و وڵاتانی كەنداو، ئێرانیش باشترین وزە پێشكەش بە عیراق دەكات». باڵیۆزی ئێران لە بەغدا رایگەیاندوە، وڵاتەكەی نیەتی نییە هیچ دەستوەردانێك لەكاروباری ناوخۆی عیراق بكات‌و عیراق وڵاتێكی هاوڕێ‌‌و برامانە‌و سەركردەكانیشمان لە هەموولایەك زیاتر ئاگاداری بەرژەوەندی نیشتمانین. ئیرەج مەسجدی ئاماژەی بەوەشكردوە، ماوەی چەندین ساڵە كۆماری ئیسلامی ...

زیاتر »

عیراق بەرهەمی برنج دابین دەكات

وەزارەتی بازرگانیی عیراق دەڵێت: «بەپێی رێكەوتنێك كە لەگەڵ ئەمریكا ئیمزایان كردووە، تەواوی پێداویستی ناوخۆ لە بەرهەمی برنج دەكڕن، تا لەڕێگەی پسوڵەی خۆراكی مانگانەوە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشی بكەن». رێكەوتنێك لەگەڵ ئەمریكا وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ناوخۆیی ژمارەیەك گرێبەست ئیمزا دەكەن بۆ دابینكردنی چوار ماددەی نێو پسوڵەی كە بریتین لە ئارد‌و برنج‌و شەكرو زەیتی روەكی، ...

زیاتر »

دۆخی ئابووریی عیراق

بانكی نێودەوڵەتی ئاشكرایكردوە: ئابووری عیراق لەنێو ریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە، كە داهاتی تاكیان لەنێوان مامناوەندو داهات بەرزتردایە. لەو چوارچێوەیەشدا، بانكی نێودەوڵەتی لە هەڵسەنگاندن‌و ریزبەندیەكیدا بۆ دۆخی ئابووریی وڵاتان‌و ئاستی داهاتی ساڵانەی تاك، ئەوەی خستۆتەروو: كە عیراق ئابوورییەكەی لەنێو ریزبەندی ئەو 56 وڵاتەدایە، كە داهاتی تاك تێیاندا لەنێوان مامەناوەندو سەرو مامناوەندایە. ئاماژەی بەوەشداوە: داهاتی ساڵانەی تاك لە كۆبەرهەمی ناوخۆیی لە عیراق، لەنێوان ...

زیاتر »

زەرورەتی هـەمەڕەنگكردنی سەرچاوەكانی داهات

فەیسەل عەلی* پرسی داشكانی نەوت‌و دابەزینی بۆ ئاستی تێچوونی دەرهێنان‌و هەناردەكردنی، بێگومان ئاستەنگی گەورە بۆ هەموو ئەو ئابوورییانە دروست دەكات كە پشت بە سەرچاوەی نەوت دەبەستن، واتە كە بەشی زۆری داهاتی بودجەی گشتییان پێكدەهێنێت، هەرێمی كوردستانیش یەك لەوانە. لەبەر ئەوە دەبوو بە وردی حساب بۆ ئەو راستییە بكرابایەو بكرێت، تا خۆی لەم رەوشەی تێی كەوتووە بەدوور بگرتبایە، كاتێك لای هەمووان ...

زیاتر »

عیراق بودجەی سێ مانگ ئامادە دەكات

ئەحمەد مەلا تەلال وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند:پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتووی عیراق بە نزیكەیی لە تەواوبوندایەو پاش پێداچوونەوەو ئەنجامدانی گۆڕانكاریی نوێ‌ ئەگەر پێویستبێت، رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەكرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت. وتیشی: «لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی نوێدا دامەزراندنی نوێ‌ و كەمكردنەوەیان تەنها پەیوەست دەبێت بە پلەباڵاكان و فەرمانبەرانی گرێبەست و بەكرێ‌ كاركردن‌و لەنێو دامەزاوەكانی دەوڵەتدا. ئاشكراشیكرد: حكومەتی عیراق ئێستا ...

زیاتر »

قەیرانی دارایی دروستكردنی بەنداوی دەڵگە رادەگرێت

راپۆرتی: جێگر خدر بەنداوی دەڵگە لە سنووری قەزای پشدەر ئەو پڕۆژە ستراتیژیەیە كە زیاتر لە 10 ساڵە دانیشتووانی ناوچەكە چاوەڕێی تەواوكردنی دەكەن، وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمیش رایدەگەیەنێت، «بە تەواوبوونی پڕۆژەكە، نزیكەی 100 هەزار دۆنم زەوی ناوچەكە بەراو دەبێت‌و كێشەی كەم ئاوی قەزاكەش چارەسەر دەكات». ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت، لە هەوڵی بەردەوامداین لەگەڵ حكومەتی عیراق بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ...

زیاتر »

هەناردەو داهاتی نەوتی عیراق ئاشكرا دەكرێت

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، مانگی رابردوو بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار نەوت هەناردە كراوە. وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایدەكات، مانگی رابردوو بڕی 85 ملیۆن‌و 663 هەزار و 291 بەرمیل نەوت بە بڕی سێ ملیار و 491 ملیۆن‌و 767 هەزار دۆلار فرۆشراوە. لەو بڕەش دوو ملیۆن‌و 701 هەزار و 15 بەرمیل نەوتی كەركوك لە بەندەری (جەیهان)ەوە هەناردە كراوە. لەو مانگەشدا ...

زیاتر »

ئەمریكا و چین رێكەوتنی بازرگانیی جێبەجێ دەكەن

رۆبیرت لایتهایزر نوێنەری بازرگانیی ئەمریكاو ستیڤن منوچین وەزیری خەزێنەی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ لیو هو سەرۆك وەزیرانی چین تەئكیدیان لە جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی رێكەوتنی بازرگانی نێوان واشنتۆن‌و پەكین كردەوە. نوێنەری بازرگانیی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، واشنتۆن‌و پەكین تاووتوێی ئەو هەنگاوانەیان كردووە كە چین لە چوارچێوەی رێكەوتنی بازرگانی هەردوولا ئەنجامیداوە. ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەمریكاو چین تەئكیدیان كردۆتەوە كە پێویستە هەردوولا پابەندی ...

زیاتر »

هاوردەکردنی تەماتە قەدەغە دەكرێت

یەکەی ئابووری وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، بڕیاریدا لەپێناوی پاراستنی بەروبوومی خۆماڵی، هێنانی تەماتە بۆ كاتێكی نادیار قەدەغە بكرێت‌و ئەو بەروبوومەشی هاوردە دەكرێت باجی لەسەر زیاد بكرێت. ناوەڕۆكی بڕیارەكە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاندوە: لەپێناوی پاراستنی بەرهەمی جووتیارانی پێنجوێن‌و حاجی ئۆمەران‌و سەرجەم جووتیارانی كوردستان كە ئێستا بەرهەمەكانیان پێگەیشتووە، سەرەڕای زیادكردنی باج بە 600 دینار بۆ هەر كیلۆیەك ...

زیاتر »