سەرەکی » ئابووری (پەڕە 79)

ئابووری

د.یوسف گۆران: بڵاوكردنەوەی توێژینەوە زانستیەكان (٣٣٥%) زیادی كردووە

رۆژانی 25-26/4/20189 سەنتەری بێشكچی بۆ لێكۆڵینەوەی مرۆڤایەتی زانكۆی دهۆك بە بەشداری وەفدی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی كوردستان، كۆڕبەندی زانستی یەكەمی سەنتەرەكانی لێكۆلینەوەی مرۆڤایەتی لەژێر ناونیشانی (سەنتەرێن ڤەكۆلینین مرۆڤایەتی لەهەرێما كوردستان عیراقێ‌ دناڤبەرا كەتوارو هێڤیاندا) بەڕێوەچوو. لە سەرەتای كۆربەندەكەدا، د.نەشوان شوكری سەرۆكی سەنتەر لەوتارێكدا باسی لە ئامادەكاریەكانی كۆربەندەكە كرد كە ماوەی زیاتر لە دوو مانگی خایاندووە تیایدا سەردانی نزیكەی 100 سەنتەری توێژینەوەیان ...

زیاتر »

فراكسیۆنی سەوز داكۆكیكاری بەشە بودجەی هەرێم بووە

ساڵانە لەگەڵ گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجە بە پەرلەمانی عیراق، فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەران نەك قسە بەڵكو لەنێو هۆڵی پەرلەماندا شەڕی لەسەر پشكی هەرێم‌و شایستە داراییەكانی فەرمانبەران، هێزی پێشمەرگە، كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان، زیندانیانی سیاسی‌و جووتیاران كردووە‌و ئەمەشی بە ئەركی خۆی زانیووە‌و توانیویەتی بەشێك لەو مافانە بەدەستبهێنێت. 105 تریلیۆن‌و 895 ملیار دینار ئەوە پەرلەمانتارانی یەكێتی بوون كە توانیان حكومەت‌و پەرلەمانی عیراق ناچار ...

زیاتر »

سەربەرزی بۆ یەكی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران

سەید عەتا لەڕۆژی یەكی ئایاردا، كرێكارانی هەرێمی كوردستان شان بەشانی كرێكارانی جیهان، یادی ئەو بۆنە پیرۆزە دەكەنەوە، لەو رۆژەدا لەزۆرترین وڵاتانی دنیادا پشووی كرێكارانە‌و بەشێوازی جۆراوجۆر دەچنەوە سەر شەقامەكان‌و داوای مافی هێز بازووی ماندویان دەكەن‌و یەكڕیزیان پێشانی دەسەڵاتە چەوسێنەوەكان دەدەن، یادی شەهیدان‌و كەمئەندامانی كارەساتی شاری شیكاگۆ دەكەنەوە، لەئەنجامی ستەم‌و زوڵم لێكردن‌و زیاتر كار كردن بەرامبەر بژێوی ژیانی كرێكاران. لەم رۆژەدا ...

زیاتر »

عیراق ٢٥ ملیار دۆلار قازانج دەكات

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهاندا، بەهۆی پابەندبوونی وڵاتانی ئەندامی ناو ئۆپیك‌و دەرەوەی ئۆپیك، كاریگەری لەسەر بوژاندنەوەی ئابووریی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت، بەتایبەت عیراق دەبێت كە بەوتەی شارەزایان عیراق بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە ٢٥ ملیار دۆلار قازانجی كردووەو دەتوانێت لەو رێگەیەوە قەرزە دەرەكییەكانی بداتەوە. بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهاندا بۆ ٧٥ دۆلارو ٤٧ سەنت كە بە بەرزترین نرخ دادەنرێت لەمانگی ...

زیاتر »

كتێبی (ئابووریی دارایی گشتی)

لەچواچێوەی هەوڵەكان بۆ دەوڵەمەندكردنی زیاتری كتێبخانەی كوردی بواری زانستی ئابووری و دارایی و گرنگی بەتوێژینەوەكانی ئەو بوارە، كتێبی (ئابووریی دارایی گشتی) كەوتە بەر دیدی خوێنەران كە لەلایەن فەیسەڵ عەلی سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان و راوێژكاری ئابووریی رۆژنامەی كوردستانی نوێوە نووسراوە. كتێبی (ئابووریی دارایی گشتی)، كارێكی زانستی تری نووسەرە لەبواری زانستی ئابووری‌و دارایی‌و وەك خۆی لەپێشەكەی كتێبەكەدا نووسیویەتی: ((ئامانجی ئەم كتێبە، ...

زیاتر »

كارگەیەكی زەیتی زەیتوون لە سلێمانی دادەنرێت

عیسمەت نامق شەریف زەیتی زەیتوون، یەكێكە لەخۆراكە ناسراوەكانی تەواوی گەلانی جیهان، بەهۆی ئەو سوودە تەندروستییەی كە هەیەتی، بەڵام هەمیشە كڕیاران كێشەی دەستكەوتنی زەیتی زەیتوونی سروشتیان هەیەو بەناچاری بەرهەمی هاوردەكراوی وڵاتانی دەروبەر بەكاردەهێنن، كە لەڕووی كواڵێتییەوە نزمەو سروشتی نییە. بەشێك لەداهات و بودجەی گشتی ئێستا لەهەرێمی كوردستان گرنگی بە دروستكردنی كارگەی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوونی دەردرێت و سوود لەو زەیتوونە خۆماڵییانە وەردەگیرێتو ...

زیاتر »

20 بۆ 40 ملیۆن دینار قەرز بە فەرمانبەران دەدرێت

بە پێی راگەیاندراوێكی بانكی رافیدەین، بۆ هەر فەرمانبەرێك بڕی 20 بۆ 40 ملیۆن دینار وەردەگرێت‌و دەتوانن بەو بڕە پارە قەرزە ئۆتۆمبێل بكڕن‌و لەدوای پێنج ساڵ زیاتر ئەو بڕە پارەیە بگەڕێننەوە. بانكی رافیدەین لەڕێی نووسینگەی راگەیاندنەكەیەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوەو ئاماژەی بەوەكردووە «پێدانی قەرز بەفەرمانبەران و هاوڵاتیان بەمەبەستی كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێیە كە نرخەكانیان لە 20 ملیۆن تاوەكو 40 ملیۆن دینار دەبێت». سەبارەت بەوردەكاری ...

زیاتر »

نه‌وت له‌ به‌رانبه‌ر خاكدا: به‌ره‌و سه‌ودا و مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ هــه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌باره‌ی‌ عێراق و كورده‌كان

وه‌رگێڕانی‌ له‌ ئینگلیزییه‌وه‌:محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح تۆفیق 3 – په‌ره‌سه‌ندنی‌ ململانێ‌ له‌ سه‌ر نه‌وت نه‌وت وگاز وه‌ك تاقه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ داهاتی‌ عێراق ڕۆڵێكی‌ هێجگار گه‌وره‌ ده‌بینێ‌ له‌ كاروباری‌ سیاسیدا، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و پرسیارانه‌ی‌ به‌ده‌وروبه‌ری‌ ئه‌وانه‌دا ده‌خولێنه‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ خاوه‌نی‌ و به‌ڕێوه‌ی‌ ده‌به‌ن و كۆنترۆڵی‌ هه‌نارده‌ی‌ ده‌كه‌ن و پشكداری‌ داهاته‌كه‌ین(83). له‌ نیسانی‌ 2003ه‌وه‌ ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ كێشه‌ به‌رپا ده‌كه‌ن و ده‌یورووژێنن، له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستكردنی‌ وڵاته‌كه‌ به‌ ناسێنتراڵی‌ ...

زیاتر »

پڕۆژەی بە نێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستان جێبەجێدەكرێت

لەچەند رۆژی رابردوودا، لەڕێوڕەسمێكدا لەدەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی‌و توێژینەوەی زانستی، ئۆفیسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی زانكۆی گوتنگنی ئەڵمانی لەهەرێمی كوردستان كرایەوە، هەروەها پڕۆژەی بە نێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستان بەبڕی یەك ملیۆن یۆرۆ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە. هەر لەڕێوڕەسمەكەدا ئۆفیسی ئەكادیمی ئینتەرناشناڵی دەستەی كوردستانی كرایەوە. هەنگاوێكی گرنگە لەڕێوڕەسمەكەدا كە بەچاودێری د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم‌و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لەسەرۆكی زانكۆكان‌و مامۆستایانی ...

زیاتر »

كۆنفرانسێكی ئابووریی گرنگ لەهەرێم بەڕێوەدەچێت

پەسەندكردنی دوو یاسای گرنگ لەكۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، هەردوو یاسای فیدراڵی تایبەت بە وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ هەردوو كەرتی تایبەت‌و تێكەڵاوی ساڵی 1998 و یاسای فیدراڵی پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكانی ساڵی 2010 پەسەندكرد. ئەنجومەنی وەزیران لەدوا بڕگەی كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی، پێشنیاری وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی پەسەند كرد بۆ ئینفازكردنی هەردوو یاسای فیدراڵی تایبەت بە وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ هەردوو كەرتی تایبەت‌و تێكەڵاوی ...

زیاتر »