سەرەکی » ئابووری (پەڕە 83)

ئابووری

كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان،خەزێنەی عیراقی بووژاندۆتەوە

لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا، خەزێنەی دەوڵەتی عیراق بەهۆی بڕیارێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بۆ كەمكردنەوەی مووچە و دەرماڵەی پەرلەمانتار و وەزیر و پلە تایبەتەكانی ئێستا و خولەكانی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرانەوە، بووژانەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بڕێكی زۆر پارەی بۆ گەڕاوەتەوە. بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا تەنها لەڕێگەی كەمكردنەوەی مووچە و دەرماڵەی پەرلەمانتارانی ئێستا و خولەكانی رابردوو ...

زیاتر »

35 تریلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخانكراوە

بەپێی ئەو ئامارە نا رەسمییانەی بڵاوكراونەتەوە، ژمارەی فەرمانبەرانی عیراق لە ساڵی ٢٠١٨، بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ كەمتر دەبێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەر خانەنشین دەكرێن. ٣٩ تریلیۆن دینار بەپێی ئامارەكە، ژمارەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی عیراق لە ساڵی ٢٠١٨ دا، دوو ملیۆن و ٨٩١ هەزارو ٧٥٦ فەرمانبەرە، ئەو پارەیەش كە لە بوجەی ساڵی ٢٠١٨ بۆ مووچەی ئەو فەرمانبەران تەرخانكراوە بڕەكەی ...

زیاتر »

دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كەركوك

دوو وەفدی باڵا لە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)و وەفدێكی وەزارەتی وزەی توركیا لە شاری بەغدا كۆبوونەوەو كۆبونەوكەشیان تایبەت بوو بە گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بواری نەوت و غازی سروشتی و چۆنێتی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوتی كێڵگەكانی كەركوك بۆ بەندرەی جەیهان كە لەئێستادا راگیراوە. لەوبارەیەشەوە، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا چەند مەلەفێكی پەیوەست ...

زیاتر »

هەنگاوی داهاتوو لە سیاسەتی نەوتی هەرێم

پ.ی.د. محەمەد حەسیب زەنگەنە* سێ ساڵ لەمەوپێش لە 2014 لە رۆژنامەی هاووڵاتی ژمارە (1436)، بابەتێكم بڵاوكرایەوە لەژێر ناونیشانی (هەڵسەنگاندنێك بۆ سیاسەتی نەوتی هەرێم)، ئەویش لە سەروبەندی راگەیاندنی ئابووریی سەربەخۆ و چۆن نەوت و غازی هەرێم خرایە سەر نەخشەی وزەی جیهان. دیاربوو هێشتان پاشكەوتی مووچە باسی لێ نەدكرا. لەسۆنگەی هەستكردنم بە بەرپرسیارێتی، لە زیاتر لە 2500 وشەداو لەچوارچێوەی كۆمەڵێك بنەمای زانستی ...

زیاتر »

مووچە و بودجە،كێشە گەورەكەی هەرێم و بەغدا

ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆربەی سەرچاوەكانی دەستكەوتنی داهاتی لەدەستچووە. ئەمە سەرباری ئەوەی چەند ساڵێكە قەیرانی دارایی بەرۆكی گرتۆتەوە، ئەوەش وایكردوە پیشكەوتنەكانی هەرێم رابگیرێت و وڵات بەرەو دواوە بچێت. بەوتەی شارەزایانی بواری ئابووریش، هۆكاری سەرەكی بۆ ئەو شكستە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە حكومەتی هەرێم تەنها پشتی بەو بودجەیە بەستوە كە ساڵانە لەعیراقەوە نێردراوە، دواتریش تاكە سەرچاوەی داهاتی بریتی بووە لەو نەوتەی ...

زیاتر »

بایۆمەتری 40 هەزار مووچەی نایاسایی ئاشكرا كردووە

سەمیر هەورامی وتەبێژی پڕۆژەی سیستمی بایۆمەتری لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، نزیكەی یەك ملیۆن‌ و 250 هەزار كەس لە سیستمی بایۆمەتریدا تۆماركراون‌ و 40 هەزار كەسیش ئاشكرابوون كە مووچەی نایاساییان هەبووە. سەمیر هەورامی راشگەیاندوە: قۆناغی یەكەمی سیستمی بایۆمەتری كۆتایی هاتووە كە بریتی بووە لە تۆماركردنی ناوی مووچەخۆران‌ و پاككردنەوەی لە ناوی دووبارە‌و دوو مووچەیی، لە داهاتووشدا قۆناغی دووەم دەستپێدەكات كە ...

زیاتر »

نەوت هەناردەی پاڵێوگەی بازیان دەكرێت

بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا ئاشكرای دەكات: لەئێستادا كۆمپانیای گازپرۆمی روسی كە ئەركی دەرهێنانی نەوتی لەبیری حەسیرە لە ئەستۆدایە، بەردەوامە لەدەرهێنانی نەوت‌ و رەوانەكردنی بۆ پاڵێوگەی بازیان. ژیلوان عادل شكور، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا راگەیاندوە: كۆمپانیای گازپرۆمی روسی كە ئەركی دەرهێنانی نەوتی حەسیرەی لەناوچەی گەرمیان لەئەستۆدایە، ئێستا رۆژانە نۆ هەزارو 500 بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و رەوانەی پاڵێوگەی بازیان لەپارێزگای سلێمانی دەكرێت و ...

زیاتر »

ناردنی بودجە بۆ پارێزگاكان رەتدەكرێتەوە

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: بیرۆكەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم راستەوخۆ بۆ پارێزگاكان رەتدەكەنەوە. رەنگین عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاندوە: ئەوان بیرۆكەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم راستەوخۆ بۆ پارێزگاكان لەبری رادەستكردنی بە حكومەتی هەرێم رەتدەكەنەوە و ئەوەش تەنها بۆچونی خۆی نییە، بەڵكو بۆچوونی حكومەتی هەرێم و سەرجەم ئەو پارت و حزبانەشە كە لە هەرێمدا ...

زیاتر »

روسیا پارەی نەوت بە هەرێم دەدات

حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەی ئەو نەوتە وەردەگرێت كە لەمساڵدا بەكۆمپانیا زەبەلاحەكەی روسیای دابوو، كۆمپانیاكەش لەڕاگەیەنراوێكدا بڕی ئەو پارەیەی ئاشكراكردوە كە بەحكومەتی هەرێمی كوردستانی دەدات. كۆمپانیای روسنەفت لەڕاگەیەنراوێكی فەرمیدا ئاشكرایكردوە، بڕی یەك ملیارو 300 ملیۆن دۆلار دەداتە حكومەتی هەرێم لەبەرامبەر وەرگرتنی نەوتی هەرێم لەمساڵدا 2017. كۆمپانیا روسیەكە ئەوەشی باسكردوە، ئەو پارەیەی دەیداتە حكومەتی هەرێم وەك شایستەی داراییە كە هەرێم و حكومەتی ...

زیاتر »

ناردنی نەوت لە بەغداوە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت

یەكەم كاروانی نەوتی سپی لەلایەن بەغداوە گەیشتە سلێمانی، لەبری پارێزگاری سلێمانیش ئاشكرایدەكات: هاتنی نەوت لەبەغداوە بۆ سلێمانی بەردەوامی دەبێت. محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكان لەسلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند: كاروانی یەكەمی نەوتی سپی لە بەغداوە گەیشتۆتە شاری سلێمانی. وتیشی: «لەئێستادا تەنها ئەوەندە دەڵێین كە یەكەم كاروانی نەوتەكە گەیشتووەو دواتر زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو». پێشتر وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندبوو، 30 ...

زیاتر »