سەرەکی » ئابووری (پەڕە 87)

ئابووری

قوباد تاڵەبانی چەند بڕیارێكی گرنگ دەردەكات

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێكی گرنگی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی سنووری قەزای دوكان دەركردو فەرمانیكردووە بە جێبەجێكردنیان. لەو فەرمانەی قوباد تاڵەبانیدا كە رۆژی ١١/٦/٢٠١٨ دەركراوە‌و ژمارەیەك بڕیاری لەخۆگرتووە، جەختكراوەتەوە لەسەرئەوەی، كە خانووە بێ تاپۆكانی ناو نەخشەی بنەڕەتی سنووری شارەوانی دوكان تاپۆ دەكرێن، هەروەها ئەو دوكانانەی لەساڵانی رابردوودا دروستكرابوون‌و بەناوی شارەوانیەوە مابوون، تاپۆ دەكرێن. ئەمەی خوارەوە تەواوی بڕیارەكانە: یەكـــەم/ خانووە بێ ...

زیاتر »

باج لەسەر چەند كاڵایەك زیاد دەكرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری زیادكردنی رێژەی باجی لەسەر هاوردەكردنی هەندێك كەلوپەل دەركرد. دوێنێ سێشەممە 12ـی حوزەیران، لە راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق هاتووە، رێژەی باج لەسەر هاوردەكردنی كاڵاكان لە (20% بۆ 200%) زیاد دەكرێت بۆ ماوەی چوار ساڵ. لە راگەیەنراوەكەدا، زیادكردنی نرخی باج لەسەر كاڵاكان بەمشێوەیە روونكراوەتەوە: – (20%)ی بۆ كاڵای پیاوان كە لەدەرەوە هاوردە دەكرێت. – (30%)ی بۆ پاككەرەوەكانی تایبەت ...

زیاتر »

لەبارەی نرخەوە، دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدرێت

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێكی پشكنین‌و بەدواداچون بۆ ناو بازاڕی سەرەكی سلێمانی ئەنجامدەدات‌و سەرۆكی لیژنەكەش لەبارەی نرخەوە دڵنیایی دەدات‌و هاوكات پەیامێكیش ئاراستەی سەرتاشخانەكان دەكات. گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند: وەكو بەڵێنمان دابوو بە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی لەمانگی رەمەزاندا بەدواداچوون‌و گەڕان‌و پشكنینەكانمان زیاتر بكەین بەمەبەستی رێگریكردن لەگرانفرۆشی‌و سەلامەتی تەندروستیان، بۆ ئەو مەبەستە ئەمشەو هەڵمەتێكمان ...

زیاتر »

ئایا رێکخراوی ئۆپیك دەستبەرداری سنوورداركردنی بەرهەمهێنان دەبێت؟

فەیسەل عەلی* زۆربەی ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە كۆبوونەوەی ژمارە (174)ی رێكخراوی دەوڵەتانی هەناردەی نەوت (ئۆپیك) كە بڕیارە لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا لەڕۆژی ٢٢/٦/٢٠١٨ گرێبدرێت، كۆبوونەوەیەكی ئاسایی نەبێت، هەر ١٤ دەوڵەتەكەی ئەندامی ئۆپیك كە (٤٤%)ی كۆی بەرهەمی نەوتی جیهان دەخەنە بازاڕو خاوەنی (٧٣%)ی كۆی یەدەكی نەوتی جیهانیان لەلا كۆبۆتەوە، داخوازی زیادكردنی بڕی یەك ملیۆن بەرمیلیان لێكراوە لەلایەن هەریەك لە سعودیەو ...

زیاتر »

كار بۆ دابەزاندنی نرخی ئامێری پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان دەكرێت

كۆبوونەوەیەك لەنێوان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن‌و چاپ لەوەزارەتی رۆشنبیری لەسەر پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان ئەنجامدراو سەرۆكی ئەنجومەنیش بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان چەند داوایەكی ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری كرد. دوای كۆبوونەوەكە، ئازاد حەمەئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەنجومەنی پارێزگاكە بە بەشداری لیژنەی رۆشنبیری ئەنجومەن كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن‌و چاپ لەوەزارەتی رۆشنبیری ئەنجامدا، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پەخشی ...

زیاتر »

ئەمریكا برەو بە پڕۆژی بچووك لە هەرێم دەدات

سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشێك لەكارەكانمان گرنگیدانە بەپڕۆژی بچوك‌و مامناوەند، بەمەبەستی رەخساندی هەلی كاری زیاترو بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان. سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی، لە ئەمریكاوە رایگەیاندوە: وەك ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا سەردان‌و كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە بازرگانی‌و پیشەسازی‌و كشتوكاڵ بەردەوامی هەیە تا بتوانین پەیوەندیەكانی بەهێزكردنی پڕۆژەی بچوك‌و ...

زیاتر »

گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان

ئامادەكردنی: زانیار ئیبراهیم لەهەرێمی كوردستان دیاریكردنی رێژەی تێچوونی دەرهینانی نەوت لەسەر بنەمای سوودی ئابووریی لەپیشەسازی پەترۆڵدا دیاریكراوە كە بریتییە لەجیاوازی نێوان بەهای بەرهەم لەگەڵ نرخی تێچوونی دەرهێنانی، ئەو تێچوونانە نرخی دۆزینەوەی ئاسایی‌و دامەزراندن‌و نرخی خستنەكارو هەروەها نرخی پشكنینی گونجاو بۆ پیشەسازیی پەترۆڵا دەگرێتەوە. جۆری گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیەكان لەجۆری گرێبەستی بەشداری بەرهەمە، گرێبەستی بەشداری بەرهەم بریتییە لەو ...

زیاتر »

پرسی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

سەردار حەمەغەفور ئاغجەلەری سەرهەڵدان‌و باسكردنی قەیرانی ئاو لەم چەند رۆژەدا، زۆرتر گفتوگۆی لەسەردەكرێت‌و گرنگی زیاتری پێدەدرێت، ئەویش بەهۆی ئەو بۆمبە چێنراوەی كە ساڵانێكی زۆرە هەردوو وڵاتی ئێران‌و توركیا كاری بۆ دەكەن لەسەر زێی بچوك‌و رووباری دیجلە، كە بە سنوور و خاكی وڵاتەكانیاندا تێدەپەڕن‌و دەڕژێنە عیراقەوە، لەڕووی یاسای نێودەوڵەتییەوە ئەم پرسە بەهەند وەرگیراوەو چارەسەری یاسایی بۆ كراوە. بەڕووباری نێودەوڵەتی ئەژمار دەكرێن ...

زیاتر »

دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت

فراكسیۆنی‌ سەوز‌ لە پەرلەمانی‌ كوردستان دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات لەبارەی‌ هەڵگرتنی‌ سیستمی‌ پاشەكەوتی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی هەرێم بەهۆی جێبەجێكردنی‌ یاسای چاكسازیی‌و خانەنشینیەوە، سەرۆكی‌ فراكسیۆنەكەش تەئكید دەكاتەوە، چاوەڕواندەكرێت سبەینێ‌ یەكشەممە 10ی 6ی 2018 بڕیاری كۆتایی لەبارەی‌ یاساكە بدرێت‌و رێكەوتن‌و رەزامەندی لایەنەكان بەدەستبهێنێت. پێشتر ژمارەیەك پەرلەمانتار ئاماژەیان بەوەدابوو، بەهۆی گۆڕانكاری لەچەند بڕگەیەكی‌ یاسای چاكسازیی، مەترسی‌ ئەوە هەیە، نەتوانرێت داهات بۆ حكومەت بگەڕێتەوەو بەو ...

زیاتر »

ئاو وەکو سەرچاوەی ژیان کێشەی ئاو لە کوردستان و جیهاندا

ئەردەڵان عەبدوڵڵا ئاو یەکێکە لە سەرچاوە گەورەکانی ژیانی مرۆڤایەتیی و بە یەکێکیش لە پێداویستییە گرنگەکانی ژیان دادەنرێت، هەروەک چۆن مرۆڤ بەبێ نان و هەوا ناژیت، ئاواش ناتوانێت بەبێ ئاو بژیت. بەپێی سەرچاوە زانستییەکان بێت،مرۆڤ تەنها 4 رۆژ دەتوانێت بەرگەی بێ ئاوی بگرێت1. هەرلەبەرئەوەشە کە لە هەموو ئایینە پیرۆزەکاندا، گرنگییەکی زۆریان بە ئاو داوەو داوایان لە مرۆڤ کردووە، کە ئاو بپارێزێت ...

زیاتر »