سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 40)

دۆسێ

رایس نامەیەك بۆ ئیدارەكەی ترەمپ رەوانە دەكات

سۆزان رایس راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە سەردەمی باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، نامەیەك بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رەوانە دەكات و نامەكە پەیوەندی بەو رێوشوێنانەوە هەیە كە شازادە محەمەد بن سەلمان جێنشینی شاهانەی سعودیە دەیانگرێتەبەر. رایس لە وتارێكیدا كە لە رۆژنامەی «نیویۆرك تایمز»ی ئەمریكایی بڵاویكردۆتەوە، دەڵێت»گەر سعودیە كێشەیەكی لەگەڵ كەنەدا هەیە سەبارەت بە ئازادییەكان و مافی رەخنەگرتنی ئاشتیانە، مانای ئەوەیە ...

زیاتر »

بیری‌ نه‌ته‌وه‌یی له‌ هۆنراوه‌كانی‌ (برایم ئه‌حمه‌د )دا

ئه‌م باسه‌ به‌شێكه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌كادیمی‌،كه‌ له‌لایه‌ن (سامان سه‌لاح له‌تیف)، وه‌كو به‌شێك له‌ پێداویستییه‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ پله‌ی‌ به‌كالۆریۆس له‌ زمان و ئه‌ده‌بی‌ كوردییدا، له‌ به‌شی‌ كوردیی – كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ زانكۆی‌ كه‌ركوك، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ (پ.ی‌. ئازاد عه‌بدولواحد كه‌ریم) ئه‌نجام دراوه‌. كوردستانی‌ نوێ‌-ی‌ هه‌فته‌ی بە ئه‌ڵقه‌ چه‌ند به‌شێكی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌. سامان سه‌لاح له‌تیف به‌شی‌ شەشەم برایم ئه‌حمه‌د شاره‌زاییه‌كی‌ قووڵی‌ له‌ مێژووی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یدا هه‌بووه‌، ...

زیاتر »

جیاوازیی ئیتنۆ- ئاینی و دامەزراندنی عێراق لە لایەن بەریتانیاوە (١٩١٩ – ١٩٢٣)

لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق لێکۆڵینەوەی: گیدیتا فۆنتانا ئەم دەوڵەتی عێراقەی ئێستا، کە لە لایەن بەریتانیاوە لە هەر سێ ویلایەتی عوسمانیی بەسرە و بەغدا و مووسڵ دروستکرا، لە ساڵانی نێوان ١٩١٩ – ١٩٢٣پەیدابوو کاتێ کە رژێمیکی مەلەکیی دامەزراند و سنوورەکانی بۆ دیاریکرا١. بەڵام هاتنەسەر عێراقی ویلایەتی مووسڵ بە رەسمی لە ساڵی ١٩٢٥دا لە لایەن کۆمەڵەی گەلانەوە دانی پێدانرا و جێگیر ...

زیاتر »

شاری‌ پێنجوێن و موفتی‌ پێنجوێنی‌

ئامادەکردنی دۆسێیە :د. ئاراس محەمەد ساڵح پێنجوێن یەکێکە شارۆچکە جوان و دڵگیرەکانی‌ کوردستان، کەوتووەتە ناوچەیەکی‌ شاخاوی‌ و کوێستانەوە، ئەمەیش وایکردووە هەمووکات سەوزبێت و لە بەهاری‌ تەمەنی‌ خۆیدا بێت، پێنجوێن لە پێنج وێنەی‌ جوانەوە هاتووە، وەرزی‌ بەهاری‌ سەزوەو هاوینی‌ زەردو پایزی‌ ئاڵتونی‌ و زستانی‌ سپی‌ سپیە وەک بەفری‌ کوێستانەکانی‌، لەکاتی‌ چوونەوەی‌ بەفرەکەیدا ڕەشکەنەک دەردەکەوێت و هەر پێنج وێنەی‌ تابلۆکە تەواو دەکات. ...

زیاتر »

ڕەنگدانەوەی ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتی لە شیعرەکانی موفتی پێنجوێنی دا

موفتی پێنجوێنی ناوی (عبدالله) كوڕی مەلا (كەریم) لە ساڵی 1881ز لە گوندی (بێستان) كە گوندێكی دوورەدەستی قەزای پێنجوێنە لە دایك بووە، سەرەتای خوێندنی لای مەلا ئەحمەدی برای دەستی پێكردووە، لەبەر ئەوەی هەر بە مناڵی باوكی كۆچی دوایی كردووە، پاشان بۆ خوێندن ڕوو دەكاتە شارەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات و لە شاری سەقز لای موفتی ئەو شارە درێژە بەخوێندن دەدات و دواتر ڕودەكاتە ...

زیاتر »

موفتی‌ پێنجوێنی‌ دژه‌ شه‌ڕ

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج موفتی‌ پێنجوێنی‌ وه‌ك حاجی‌ قادرو قانع و بێكه‌س و ئه‌سیری‌ شاعیرێكی‌ نیشتمانپه‌روه‌رو نه‌ته‌وه‌ییه‌ ، لێ‌ ئه‌و پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وان بیر له‌ رێگه‌یه‌كی‌ تر ده‌كاته‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن ، ئه‌و دووژمن له‌ شه‌ڕدا په‌ت ناكا وه‌كو سه‌گ ، داوای‌ تۆپ و تفه‌نگ و هاوه‌ن ناكات ، ناڵێ‌ ببنه‌ پێشمه‌رگه‌و چه‌ك هه‌ڵگرن ، ئه‌و ده‌ڵێت له‌ شه‌ڕ دوور كه‌ونه‌وه‌ تا سه‌ركه‌وین ...

زیاتر »

میرەكانی میرنشینی بابان

مەحموود پاشای یەكەم (دوازدەیەم و کۆتایی)(1778-1782) عومەر ئیسماعیل مارف مەحموود بەگ، چوارەم كوڕی (خالد پاشای یەكەم1723-1743ز)ی كوڕی (تەیموور خان بەگ1698-1703ز)ی كوڕی (فەقێ‌ ئەحمەدی دارەشمانە1610-1660ز) بووە. ئەگەرچی بە روونی ساڵەكەی دیار نیە، بەڵام لە قەڵا چوالان لەدایك بووە و هەر لەوێش گەورەبووە و فێری خوێندن و سوارچاكی كراوە. سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1774ز)، دوای لادانی محەمەد پاشای برای ...

زیاتر »

ناكۆكییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، فەرمانی بە بلۆككردنی هەموو رەسیدە داراییەكانی وەزیرەكانی ناوخۆ و دادی ئەمریكایی كردبوو لە وڵاتەكەی، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ ئەو سزا هاوشێوانەی كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەسەر دوو وەزیری توركدا سەپاندنی، بەهۆی درێژەدان بە زیندانیكردنی قەشە ئەمریكاییەكە كە لەلایەن ئەنقەرەوە بە پشتیوانی لە بزوتنەوە قەدەغەكراوەكەی فەتحوڵڵا گیولەن، تۆمەتباركراوە. ئەردۆغان رایگەیاندبوو، ئەو رێوشوێنانەی ولایەتە یەكگرتووەكان سەبارەت ...

زیاتر »

رۆحانی لە بەرانبەر رووبەڕبوونەوەكاندا دەستەوستانە

حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران، زۆرێك لە كارتە براوەكانی لەدەستدا نەماوە، دوای بەسەربردنی پێنج ساڵ لە سەرۆكایەتی كە گرەوی تەواوەتی لەسەر رێكەوتنی ئەتۆمی دەكرد و هەموو خاڵە ئەرێنییەكانی لەنێو سەبەتەی ئەو رێكەوتنەدا دانابوو، بەڵام دەرەنجام خەریكە رێكەوتنەكە لە لێواری داڕمان نزیك دەبێتەوە، ئەمەش وایكردووە ئاستی جەماوەری ئەو سەرۆكە روو لە پاشەكشەكردن بكات. پێنج ساڵ بەسەر دەستنیشانكردنی رۆحانی بە سەرۆكی ئێران تێپەڕی، ...

زیاتر »

نووسەرێكی تورك بەمشێوەیە باسی دۆخی ئێستای وڵاتەكەی دەكات

ئەسڵی ئەردۆغان نوسەری تورك كە ئێستا لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەوەش لەپاش ئازادكردنی لە گرتوخانەكانی توركیا لە كانوونی یەكەمی 2016، دۆخی ئێستای وڵاتەكەی بە هاوشێوەی ئەڵمانیای پێش گەیشتنی نازییەكان بە دەسەڵات دەشوبهێنێت. ئەم نوسەرە كە تۆمەتی «پڕەپاگەندەی تیرۆریستی» رووبەڕووكرابۆوە، هیچ پەیوەندییەكی خزمایەتی لەگەڵ سەرۆكی توركیا نییە. ئەسڵی ئەردۆغان كە ئێستا لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە، بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە ئایندەی وڵاتەكەی لە سایەی حوكمڕانی ...

زیاتر »