سەرەکی » وەرزش (پەڕە 1)

وەرزش

خەڵاتێكی ناوازە بۆ مێسی

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بووە یەكەم یاریزانی تۆپی پێ لە مێژوودا خەڵاتی لۆریس بباتەوە كە ساڵانە دەدرێت بە باشترین وەرزشكاری جیهان. ئەم خەڵاتە لە ساڵی 1999ەوە دابەش دەكرێت و ساڵانە لەلایەن دامەزراوەی لۆریس باشترین وەرزشكاری جیهان دیاری دەكرێت و ئەمساڵیش لە میانی ئاهەنگێكی گەورە لە شاری بەرلین باشترینەكان دیاری كران. لەوەتەی ئەم خەڵاتە دابەش دەكرێت پێشتر هیچ یاریزانێكی تۆپی ...

زیاتر »

ئیكەر كاسیاس خۆكاندیدكردنی راگەیاند

ئیكەر كاسیاسی ئەستێرەی دیاری تۆپی پێی ئیسپانیا بە شێوەیەكی رەسمی خۆی كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا راگەیاند. لەماوەی رابردوو دەنگۆی زۆر لەسەر ئەوە بڵاوكرایەوە كە كەسیاس بیر لەوە دەكاتەوە ببێتە ركابەری رۆبالیس لەسەر پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دواجاریش كاسیاس لە رێگەی بەیاننامەیەكی رەسمی خۆكاندیدكردنی راگەیاند. كاسیاس لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوە داوە ئامانجی خزمەتكردنی تۆپی پێی ...

زیاتر »

پیپ گواردیۆلا لەگەڵ مان سیتی بەردەوام دەبێت

چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی بەریتانیا دوپاتیان كردەوە پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی وەرزی داهاتوو لە ریزی یانەكە بەردەوام دەبێت تەنانەت ئەگەر بەشداری چامپیۆنس لیگیش نەكەن. چەند رۆژێك بەر لە ئێستا یوفا سزای مان سیتی دا كە ئەو یانەیە بۆی نییە بەشداری چامپیۆنس لیگی 2 وەرزی داهاتوو بكات بەهۆی ئەمەش چەندین سەرچاوەی هەواڵ باسیان لەوە دەكرد ئەگەر ئەم سزایە جێ بەجێ ...

زیاتر »

NBA بەهۆی تویتێك سەدان ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات

ئادەم سیلڤەری بەرپرسی باڵای خولی باسكەی ئەمریكا رایگەیاند دەستەی خولەكە پێشبینی دەكات سەدان ملیۆن دۆلار زیانی پێ بگات ئەمەش بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ چین كە بەهۆی تویتی بەرپرسی یەكێك لە تیپەكە بەشدارەكانی ئێن بی ئەی سەری هەڵدا. ساڵی رابردوو داریل مۆری بەڕێوەبەری گشتی تیی هیوستن رۆكێتس لە پێگەی كۆمەڵایەتی تویتەر رەخنەی لە چین گرت بەهۆی ئەو ناڕەزاییەتیەكانی لە هۆنگ كۆنگ هەیە ...

زیاتر »

تیپەكەی لیبرۆن جیمس ئۆڵ ستارزی بردەوە

تیپی لیبرۆن جیمس بووە براوەی یاری ئۆڵ ستارزی ئەم وەرزەی ئێن بی ئەی كە لە شاری شیكاگۆ بەڕێوەچوو، ئەمەش دوای ئەوەی تیپی یانیسی دووچاری شكست كرد. یاری ئۆڵ ستارزی ئەم وەرزە زیاتر تایبەت بوو بە رێزلێنان بە كوبی براینتی ئەفسانەی كۆچ كردو كە چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا لەگەڵ كچەكەی و چەند كەسێكی تر لە رووداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە گیانیان ...

زیاتر »

هالاند بە باشترین یاریزانی بۆندس لیگا بۆ مانگی یەك دیاریكرا

ئیرلینگی هالاندی هێرشبەری نوێی یانەی بروسیا دۆرتمۆند بە باشترین یاریزانگی مانگی یەكی خولی ئەڵمانیا دیاریكرا، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی بە درێژایی ئەو مانگە تەنها 59 دەقیقە یاری كردوە. هالاند لەسەرتای ئەمساڵ بەرامبەر بە 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە كردو بە درێژایی مانگی یەكیش تەنها بەشێوەی یەدەك لە چەند یارییەك بەشداری كرد. هالاند لەیەكەم یاری دوای پەیوەندی كردن بە ...

زیاتر »

ئەلبا نەهامەتییەكانی بارسێلۆنا زیاد دەكات

جۆردی ئەلبا نەهامەتیەكانی یانەی بارسێلۆنای زیاد كرد كە بەدەست پێكانی یاریزانەكانی كێشەی گەورەی بۆ دروست بووە، ئەمەش دوای ئەوەی بەرامبەر بە خیتافی دووچاری پێكان هات. ئەلبا لە گێمی یەكەمی یاری بەرامبەر خیتافی دووچاری پێكان هات و یاریگای جێهێشت و دوای یارییەكەش یانەكە بەیاننامەیەكی لەسەر دۆخی ئەو یاریزانە بڵاوكردەوە. دوای پشكنینەكان بارسێلۆنا رایگەیاند پێكانی ئەلبا لە ماسولكەی رانی دایەو بەهۆی ئەمەش ...

زیاتر »

چامپیۆنس لیگ هەنگاوە گرنگەكە دەنێت

سبەی سێشەممە 18/2/2020 یارییەكانی قۆناغی 16 یانەی چامپیۆنس لیگ دەستپێدەكەن كە یەكەم قۆناغی یارییەكانی ئەم خولەیە پاش تەواو بوونی یارییەكانی قۆناغی گروپەكان. لەم قۆناغەی یارییەكاندا سەرجەم یەكەم و دووەمی هەر هەشت گروپەكەی قۆناغی گروپەكان بەشداریی دەكەن كە 16 یانەن. پاش ئەوەی لە قۆناغی گروپەكانەوە ئەم 16 یانەیە گەیشتنە ئەم قۆناغەی یارییەكان، قورعە بۆ یارییەكانی ئەم قۆناغە نوێیە كراو ئەنجامی قورعەكە ...

زیاتر »

بارسێلۆنا پێشەنگییەكی گرتووە

دواجار دوای هەوڵێكی زۆر و ئیمزاكردنی چەندین بۆندی ئابوری، یانەی بارسێلۆنا توانی یانەی ریاڵ مەدرید لە پێشەنگی ریزبەندی ئەو یانانە بهێنێتە خوارەوە كە ساڵانە زۆرترین داهاتیان دەست دەكەوێت و خۆی چووە شوێنی ئەو. یانەی بارسێلۆنا پێشەنگی ریزبەندی ئەو یانانەی گرتووە كە ساڵانە زۆرترین داهاتیان دەستدەكەوێت، ئەمەش بەپێی نوێترین راپۆرتی دامەرزاوەی دیلویت كە تایبەتمەندە بە بواری ئابووری. دامەزراوەكە ریزبەندی ئەو یانانەی ...

زیاتر »

شەڕەكەی نێوان سیتین و بۆردەلاس لە كەیەوە دەستیپێكردووە؟

لەناوەندی وەرزشیی تۆپی پێی ئیسپانیادا باسێك بووەتە بابەتی سەرەكی زۆربەی كەناڵە وەرزشییەكانی ئەو وڵاتەو قسەو باسی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. باسەكە ناكۆكی و لێدوانە دژ بەیەكەكانی نێوان دوو راهێنەری ئێستای خولی پلە یەكی یانەكانی ئەو وڵاتەیە، راهێنەری یەكەمیان كیكی سیتینی راهینەری یانەی بارسیلۆناو دووەمیشیان بۆردەلاسی راهێنەری ئێستای یانەی خیتافییە. ئەم دوو راهێنەر پێشتر و چەند ساڵێك بەرلە ئێستا بەریەككەوتنێك لە ...

زیاتر »