سەرەکی » وەرزش (پەڕە 148)

وەرزش

گواردیۆلا ده‌یه‌وێت ببێته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كان

پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی دانی به‌وه‌ دانا كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ داهاتوو ببێته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كان و هۆكاری ئه‌مه‌شی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كاتی زیاترت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاتی زیاتر له‌ گه‌ڵ خێزانت به‌سه‌ر به‌ری و یاری گۆڵف بكه‌ی. پیپ بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ مان سیتی تا هاوینی 2021 درێژكردۆته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ونی بوون به‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كان بكات ...

زیاتر »

میكایلا شیفرین یه‌كه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتی جیهانی خلیسكانی سه‌ر به‌فری برده‌وه‌

میكایلا شیفرینی پاڵه‌وانی جیهان یه‌كه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتی جیهانی خلیسكانی سه‌ر به‌فری له‌ جۆری پێچاوپێچ برده‌وه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی لیڤی فینله‌ندا به‌ڕێوه‌چوو. فینله‌ندا میوانداری یه‌كه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتی جیهانی خلیسكانی سه‌ر به‌فری كرد و هه‌روه‌ك پێشبینیش ده‌كرا شیفرینی پاڵه‌وانی جیهان سه‌رنجی هه‌مووانی به‌لای خۆی دا راكێشا. شیفرین یه‌كه‌م كه‌س بوو ده‌ستی كرد به‌ ركابه‌ریه‌كه‌و توانیشی له‌ یه‌كه‌م هه‌وڵی ماوه‌كه‌ به‌ 45 سانیه‌و ...

زیاتر »

پاریس 2 لێدانی به‌هێزی به‌ركه‌وت

یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان له‌ دوای رۆژی یارییه‌ دۆستانه‌كان و كۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی فیفا 2 لێدانی به‌هێزی به‌ركه‌وت كه‌ 2 ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ دووچاری پێكان بوو مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌ له‌ چاره‌نووسسازترین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ یانه‌كه‌ به‌شداری نه‌كه‌ن. هه‌ریه‌ك له‌ نێیمار دا سیلڤا و كیلیان مباپی ئه‌ستێره‌كانی یانه‌ پاریسیه‌كه‌ له‌ یاری هه‌ڵبژارده‌كانیان توشی پێكان بوون و ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌ یاری به‌رامبه‌ر به‌ لیڤه‌رپوڵ ...

زیاتر »

فیفا ده‌یه‌وێت پاڵه‌وانێتییه‌كی جیهانی هاوشێوه‌ی نه‌یشن لیگ رێكبخات

ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ پێكهێنراوه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گه‌وره‌كردنی مۆندیالی یانه‌كان و رێكسختنی پاڵه‌وانێتیه‌كی جیهانی هاوشێوه‌ی نه‌یشن لیگی ئه‌وروپا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆی به‌ به‌شداری ئه‌ندامانی كیشوه‌ره‌كان ئه‌نجامداوه‌. فیفا نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ مۆندیالی یانه‌كان گه‌وره‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ خاوه‌نی پاڵه‌وانێتی تایبه‌ت به‌خۆی بێت له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان كه‌ ركابه‌ری چامپیۆنس لیگ بكات كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ بری به‌شداری كردنی 7 ...

زیاتر »

پرتوگال میوانداری قۆناغی كۆتایی نه‌یشن لیگ ده‌كات

به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا رایگه‌یاند پرتوگال میوانداری قۆناغی كۆتایی نه‌یشن لیگ ده‌كات كه‌ وابڕیاره‌ رۆژانی 5 بۆ 9ی مانگی 6ی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت. یوفا وابڕیاربوو رۆژی 3ی 12 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ لینه‌ی‌ جێبه‌جێكاری یه‌كێتییه‌كه‌ ناوی ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرا بكات میوانداری قۆناغی كۆتایی ده‌كات، به‌ڵام دوای سه‌ركه‌وتنی پرتوگال بۆ دوا قۆناغ بڕیاری داو ئه‌و وڵاته‌ میوانداری یارییه‌كان بكات. ئه‌و ...

زیاتر »

مارتین سۆنكا پاڵه‌وانێتی جیهانی نمایشی فڕۆكه‌ی‌ برده‌وه‌

مارتن سۆنكای چیكی توانی قۆناغی ئه‌مریكای پاڵه‌وانێتی جیهانی نمایشی فڕۆكه‌ بباته‌وه‌ كه‌ هه‌شته‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه‌. قۆناغی هه‌شته‌می پاڵه‌وانێتی جیهان دوا قۆناغی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و له‌ ناوچه‌ی فۆرت وۆرزی ویلایه‌تی ته‌كساس به‌ڕێوه‌چوو كه‌ پێش به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م قۆناغه‌ مایكل گولیانی ئه‌مریكی به‌جیاوازی 5 خاڵ له‌ ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهان له‌گه‌ڵ مارتین له‌ پێشه‌نگی دابوو، مات ...

زیاتر »

منداڵێكی 5 ساڵی چیچانی زیاتر له‌ 4 هه‌زار شناو ده‌كات

منداڵێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵانی چیچانی سه‌رنجی هه‌موو جیهانی به‌لای خۆی دا راكێشاوه‌ به‌ جۆرێك كه‌ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ئۆتۆمبێڵێكی جۆری مارسیدسی پێ به‌خشیوه‌. ئه‌و منداڵه‌ ناوی ره‌حیم كوریه‌ڤه‌و هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نی ته‌نها 5 ساڵه‌ به‌ڵام 4105 شناو ده‌كات له‌سه‌ریه‌كتری به‌بێ ئه‌وه‌ی بوه‌ستێت، به‌هۆی ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی چیچان خه‌ڵاتی پێ به‌خشیوه‌. ئه‌و منداڵه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 2 سه‌عات 25 ده‌قیقه‌ شناوی كرد به‌بێ وه‌ستان ...

زیاتر »

خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی وه‌رزی مۆتۆ جی پی كرا

دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانێتی جیهانی مۆتۆ جی پی له‌ شاری ڤالانسیای ئیسپانیا ئاهه‌نگی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ پاڵه‌وانیتیه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ مارك ماركیز بۆ پێنجه‌م جار خه‌ڵاتی پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی جیهانی پێدرا. دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌ كۆتایی هاتنی ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جیهانی مۆتۆ جی پی دیارترین ئه‌ستێره‌و به‌رپرسانی یارییه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌ی‌ دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان بن. له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌شدا خۆرخی مارتین خه‌ڵاتی پله‌ی ...

زیاتر »

مه‌كسیك له‌ كوڕان و كچان مۆندیالی بێ لانه‌كانی برده‌وه‌

مه‌كسیك به‌ باشترین شێوه‌ ئاهه‌نگی رێكخستنی مۆندیالی بێ لانه‌كانی گێڕا كه‌ له‌سه‌ر ئاستی كچان و كوڕانیش ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت. 16یه‌مین مۆندیالی تۆپی پێ بێ لانه‌كان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌و كه‌سانه‌ی‌ بێ ماڵ و حاڵن و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ژین له‌ مه‌كسیك به‌ڕێوه‌چوو كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ مه‌كسیك له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان گه‌یشته‌ یاری كۆتایی. له‌ یه‌كه‌م یاری كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ...

زیاتر »

سیباستیان ئۆجیه‌ پاڵه‌وانێتی جیهانی رالی برده‌وه‌

سیباستیان ئۆجیه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ جار شه‌شه‌م له‌ ژیانی وه‌رزشی پاڵه‌وانێتی جیهانی رالی برده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی ئوسترالیا كه‌ دوا قۆناغ بوو پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێنا. قۆناغی ئوسترالیای پاڵه‌وانێتی جیهانی رالی كۆتایی هات و یاری ماتی لاتفالا توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ له‌ رۆژی كۆتایی توانی سوود له‌و رووداوه‌ وه‌ربگرێت دوچاری ئۆت تاناكی هاوڕێی بوو. قۆناغی كۆتایی رالی ئوسترالیا ...

زیاتر »