سەرەکی » وەرزش (پەڕە 159)

وەرزش

ره‌نگه‌ یوفا یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلان سزا بدات

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ره‌تی كرده‌وه‌ پێشنیاره‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلان قبوڵ بكات كه‌ دوایان كردبوو یاساكانی یاری خاوێن له‌سه‌ر یانه‌كه‌ جێ به‌جێ بكرێت، ئه‌مه‌ش تا ئه‌و كاته‌ی‌ یانه‌كه‌ قه‌رزه‌كانی ده‌داته‌وه‌. رۆژنامه‌ی‌ ماركا بڵاویكردۆته‌وه‌ ماركۆ فاسۆنی به‌ڕێوه‌به‌ری جێ به‌جێكاری یانه‌ی میلان 2 هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی جێ به‌جێكاری یوفا كۆبۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ رازیان بكات پڕۆژه‌ ئابوورییه‌كه‌ی‌ میلان بۆ ...

زیاتر »

سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو قورعه‌ی گروپه‌كان ده‌كرێت

له‌به‌شێكی تری گرنگترین رووداوه‌ وه‌رزشییه‌كانی ساڵی 2017-ه‌دا تیشكێك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر یارییه‌كانی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كان له‌سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كاندا به‌ره‌و مۆندیالی داهاتووی روسیا-2018. مۆندیالی روسیا-2018 روسیا 21-ه‌مین مۆندیالی تۆپی پێ له‌ئامێز ده‌گرێت، ئه‌م مۆندیاله‌ ده‌بێته‌ دوا مۆندیال به‌ سیستمه‌ كۆنه‌كه‌، چونكه‌ مۆندیالی داهاتوو 2022-قه‌ته‌ر له‌ زستاندا ده‌بێت و مۆندیالی دواتریش 2026 كه‌جارێ وڵاتی رێكخه‌ری دیار نییه‌و ره‌نگه‌ دوو وڵات زیاتر بێت، 48 هه‌ڵبژارده‌ به‌شداریی ...

زیاتر »

ریاڵ مه‌درید له‌ قه‌یران دایه‌؟ ئه‌ی چاره‌ سه‌ر چییه‌؟

زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی‌ پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد دوای تیپه‌ڕبوونی 12 هه‌فته‌ به‌سه‌ر یارییه‌كانی خولی ئیسپانیادا یانه‌ی‌ بارسێلۆنا به‌جیاواز 10 خاڵ له‌ پێش یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ بێت، به‌تایبه‌تی دوای ئاسته‌ به‌رزه‌که‌ی كوڕانی شاهانه‌ له‌ جامی سوپه‌ری ئیسپانیادا، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه‌ به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ بۆته‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ هانده‌رانی میرینگی ئاڵای سپیان هه‌ڵکردووه‌‌. ئه‌و ئاسته‌ خراپه‌شی ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ركابه‌ری له‌ دێربی ...

زیاتر »

ته‌مه‌نی ئه‌م وێنه‌یه‌ 50 ساڵی ڕه‌به‌قه‌

وێنه‌ كۆنه‌ وه‌رزشییه‌كان خۆیان بۆ خۆیان شایانی ئه‌وه‌ن زۆرترین كه‌س بیانبینێت و زۆرترین قسه‌و باسیان له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌و وێنانه‌ی ته‌مه‌نێكی زۆریان هه‌یه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ بهێنرێنه‌ به‌رچاوی نه‌وه‌ی نوێ و وه‌رزشكارانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نوێیه‌ تا ئه‌وانیش بزانن وه‌رزشكاره‌ ماندووه‌كانی پێش خۆیان كێ و كێ بوون و چ جۆره‌ خزمه‌تێكیان به‌وه‌رزش كردووه‌. ئه‌م وێنه‌یه،‌ ستادیۆم له‌ په‌یجی ره‌فیق زه‌رگه‌ته‌یی له‌ فه‌یسبوك وه‌ریگرتوه‌و ...

زیاتر »

ئایا وه‌رزشكردن به‌ته‌نیا سوود به‌خشه‌ یان به‌كۆمه‌ڵ؟

لێكۆڵه‌ره‌ پسپۆڕه‌كانی بواری لێكۆڵینه‌وه‌كانی ته‌ندروستی وه‌رزشیی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا وه‌رزش به‌كۆمه‌ڵ بكرێت باشتر و سود به‌خشتره‌ یان به‌ته‌نیا. زانكۆی (نیو ئینگله‌ند) له‌ ئوستورالیا لێكۆڵینه‌وه‌یەكی له‌و رووه‌وه‌ كردووه‌و ئه‌وانه‌شی كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌ خوێندكارانی زانكۆی ناوبراو بوون. له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا 69 خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه‌ به‌شدارییان كرد، سه‌رجه‌میشیان به‌سه‌ر سێ گروپدا دابه‌شكران: *گروپی یه‌كه‌م: توانای جه‌سته‌یی كه‌ هه‌فته‌ی جارێك یاریی و ...

زیاتر »

داواكاری زۆر له‌سه‌ر بلیته‌كانی مۆندیال هه‌یه‌

دوای ته‌نیا 24 سه‌عات له‌وه‌ی‌ فیفا ژماره‌یه‌ك بلیتی یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیای خسته‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ فرۆشتن، هانده‌ران به‌جۆشه‌وه‌ زۆرینه‌ی‌ بلیته‌كانیان كڕی، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ یاریگاكان له‌ كاتی مۆندیالدا پڕ ده‌بن له‌ هانده‌ران. فیفا له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا قۆناغی سێیه‌می فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیالی له‌ رێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ راگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و بلیتانه‌ی له‌م قۆناغه‌دا بۆ فرۆشتن دیاریكران 160 هه‌زار بلیت بوو، گرانی نرخی بلیته‌كانیش ...

زیاتر »

نه‌یمار ته‌حه‌دا ده‌كات

له‌ دوایین لێدوانیدا بۆ راگه‌یه‌ندنه‌كانی فه‌ره‌نسا، نه‌یماری به‌رازیلی كه‌ ئه‌مساڵ به‌بۆندێكی خه‌یاڵی له‌ بارسیلۆناوه‌ چووه‌ یانه‌ی پاریس سان جێرمان، رایگه‌یاند» دوو جامی گرنگ به‌رز ده‌كاته‌وه‌. ئه‌م یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌ ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی جامی چامپیۆنس لیگ به‌رز بكاته‌وه‌و له‌مۆندیالی داهاتووشدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی جامی مۆندیالی روسیا بۆ به‌رازیل ببنه‌وه‌. نه‌یمار ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌ك ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وه‌ره‌ وایه‌ بۆ یانه‌ ...

زیاتر »

هه‌واڵه‌كه‌ بوو به‌ڕاست

ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو بووبووه‌وه‌ كه‌ سیرینا ویلیامزی ئه‌مریكی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی درووستكردووه‌ و ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه‌ ناوه‌، به‌ڵام ئه‌م باسه‌ به‌نهێنی مابووه‌وه‌. دواجار ده‌ركه‌وت ئه‌م هه‌واڵه‌ راسته‌و له‌ساڵی 2015-ه‌وه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ دروستبووه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی ئاشكرابوو. هاوسه‌رو مێرده‌كه‌ی سیرینا ئه‌لیكسیس ئۆهانیانه‌، دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی (ریدیت)ه‌، پاش ئاشكرا بوونی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان دواتر ده‌ركه‌وت کە سیریاناو ئەلیکسیس مانگی دیسه‌مبه‌ری 2016 ئاهەنگی مارەبڕینیان ئەنجامداوە. پاش ...

زیاتر »

له‌ ماوه‌ی‌ 11 سانیه‌دا بووه‌ پاڵه‌وانی جیهان

زۆلانی تیتی ئه‌فریقای باشووری ته‌نیا پێویستی به‌ 11 سانیه‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی بۆكسێن بۆ كێشی كه‌ڵه‌شێر بباته‌وه‌. تیتی له‌سه‌ر پشتێنی پاڵه‌وانێتی جیهانی بۆكسێن بۆ كێشی كه‌ڵه‌شێر رووبه‌ڕووی سیبۆنیسۆ گۆنیای هاونیشتمانی بۆوه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ بلفاستی پایته‌ختی ئیرله‌ندای باكوور به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی زۆرینه‌ی‌ چاودێران پێشبینی ده‌كرا ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ زۆر بخایه‌نێت و له‌ كۆتایی به‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ خاڵه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ...

زیاتر »

ره‌تی كرده‌وه‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتالیا وه‌ربگرێت

جیۆڤانی برانكینی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری دیاری تۆپی پێ دوپاتی كرده‌وه‌ ئه‌نچیلۆتی ره‌تی كردۆته‌وه‌ ببێته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیاو ئه‌و بۆنده‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی‌ پێشكه‌شی كردووه‌ ره‌تی كردۆته‌وه‌. دوای شكسته‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا و سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال كارلۆ ئه‌نچیلۆتی له‌لایه‌ن هانده‌ران و ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ دیاری كرا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره‌ نایه‌وێت ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ. ...

زیاتر »