سەرەکی » وەرزش (پەڕە 181)

وەرزش

خۆرخی لۆرینزۆ په‌یوه‌ندی به‌ تیپی هۆنداوه‌ كرد

خۆرخی لۆرینزۆی ئیسپانی و پاڵه‌وانی پێشووی پاڵه‌وانێتی جیهانی مۆتۆ جی پی گه‌یشته‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تیپی هۆندا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ساڵی داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌و تیپه‌وه‌ بكات و بۆ ماوه‌ی‌ 2 وه‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه‌ به‌شداری پاڵه‌وانێتی جیهان بكات. لۆرینزۆ ساڵانی 2010 و 2012 و 2015 بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی جیهان له‌گه‌ڵ تیپی یاماهاو ئێستاش له‌ تیپی دۆكاتی ركابه‌ری ده‌كات، به‌ڵام دوایی كۆتایی هاتنی بۆنده‌كه‌ی‌ ...

زیاتر »

فلۆید مایوێزه‌ر زۆرترین داهاتی كۆكردۆته‌وه‌

بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك فلۆید مایوێزه‌ری ئه‌مریكی پارێزگاری له‌ ریزبه‌ندی ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین داهات له‌ ماوه‌ی‌ ساڵێكدا كرد و له‌ ریزبه‌ندی 100 وه‌رزشكاریش كه‌ زۆرترین داهاتیان ده‌ستكه‌وتووه‌ ناوی هیچ كچه‌ یاریزانێك بوونی نییه‌. پێگه‌ی‌ فۆربیس ریزبه‌ندی ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ 1/6 /2017 تا سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ زۆرترین داهاتیان ده‌ستكه‌وتووه‌ و مایوێزه‌ریش كه‌ ته‌نها له‌ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ كۆنۆر ماكریگۆر 275 ملیۆن دۆلاری ...

زیاتر »

به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی مانچسته‌ر یونایتد فرێدی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی

فرێدی یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی‌ شاختار بووه‌ یه‌كه‌م بۆندی میركاتۆی هاوینه‌ی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ شه‌یتانه‌ سوره‌كان گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵیدا. یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد له‌ پێگه‌ی‌ ره‌سمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی فریدریكۆ رۆدریگێز دی پاولا سانتۆسی گواستۆته‌وه‌ ریزه‌كانی كه‌ به‌ فرێدا ناسراوه‌. ئه‌م یاریزانه‌ به‌یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی هێڵی ناوه‌ند داده‌نرێت و به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ ...

زیاتر »

یوفا بۆفۆنی بۆ سێ یاری راگرت

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا رایگه‌یاند جیانلویجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس به‌ 3 یاری راگرتن سزا داوه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی كرانه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌ یاری به‌رامبه‌ر به‌ ریاڵ مه‌درید. بۆفۆن له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنس لیگ به‌رامبه‌ر به‌ ریاڵ مه‌ردید به‌ توندی هێرشی كرده‌ سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌ گیانی وه‌رزشی ره‌خنه‌ی‌ لێگرت و ئه‌ویش كارتی سووری به‌ڕوودا به‌رز ...

زیاتر »

زه‌ریای هێمن به‌ مه‌له‌ ده‌بڕێت

بۆنوا لۆكۆنتی فه‌ره‌نسی له‌ دوورگه‌یه‌كی بچوكی ژاپۆن ده‌ستی به‌ گه‌شته‌ سه‌ركێشیه‌كه‌ی‌ كرد كه‌ نیازی ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ زه‌ریای هێمن به‌ مه‌له‌ ببڕێت، به‌ جۆرێك ده‌یه‌وێت ماوه‌ی‌ 9 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ماوه‌ی‌ 6 بۆ 8 مانگ له‌نێوان ژاپۆن و سان فرانسیسكۆ ببڕێت. دوای 20 ساڵ له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ ماسی قرش و زریانه‌كانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بۆنوای ته‌مه‌ن 52 ساڵ بڕیاری دا بچێته‌ ناو ركابه‌ریه‌كی نوێوه‌ ...

زیاتر »

هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر گواردیۆلا

یایا تۆرێی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و پێی وایه‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ‌ یاریزانانی ئه‌فریقا هه‌یه‌. یایا تۆرێ 2 جار له‌ یانه‌كانی بارسێلۆنا و مانچسته‌ر سیتی له‌ژێر راهێنه‌رایه‌تی پیپ یاری كردوه‌و له‌ هه‌ردو یانه‌ش ئه‌و راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌ ده‌ستبه‌رداری بووه‌، به‌هۆی ئه‌مه‌ش پێی وایه‌ پیپ ره‌گه‌زپه‌رسته‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: به‌ ئاشكرا دیاره‌ ...

زیاتر »

ئینفانتینۆ باسی زیاكردنی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیالی 2022 ده‌كات

جیانی ئینفانتینۆی سه‌رۆكی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ پێی وایه‌ پێشنیاری زیاد كردنی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر له‌ 32 هه‌ڵبژارده‌وه‌ بۆ 48 هه‌ڵبژارده‌یه‌ پێشنیارێكی سه‌رنجڕاكێشه‌، به‌ڵام پێویستی به‌ ره‌زامه‌ندی قه‌ته‌ر هه‌یه‌. وابڕیاره‌ مۆندیالی 2026 كه‌ مه‌غریب و مه‌له‌فی ئه‌مریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دا ركابه‌ری له‌سه‌ر رێكخستنی ده‌كه‌ن 48 هه‌ڵبژارده‌ به‌شداری بكه‌ن و پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌، به‌ڵام یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای ...

زیاتر »

پێكان سیرینا ولیامزی له‌ یارییه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ بێ به‌ش كرد

سیرینا ولیامزی ئه‌فسانه‌ی‌ تێنسی سه‌رزه‌وی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ بێ به‌ش بوو له‌وه‌ی‌ به‌شداری یارییه‌كانی قۆناغی 16ی پاڵه‌وانێتی گراندسلامی رۆلان گارۆس بكات كه‌ وابڕیاربوو رووبه‌ڕووی ماریا شاراپۆڤای روسی بێته‌وه‌. یاری نێوان ئه‌و 2 یاریزانه‌ یه‌كێك ده‌بوو له‌ سه‌نجڕاكێشترین یارییه‌كانی قۆناغی 16 ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و 2 یاریزانه‌ پێشتر 2 جار بوونه‌ته‌ پاڵه‌وان و هه‌ردووكیشیان دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان گه‌ڕابوونه‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ ...

زیاتر »

كچانی بارسێلۆنا نازناوی جامی شای ئیسپانیایان برده‌وه‌

تیپی كچانی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا بووه‌ شه‌شه‌م تیپی یانه‌ی‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه‌دا نازناوی جامی شای ئیسپانیا بباته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای تیپه‌كانی تۆپی پێی كوڕان و باسكه‌و تۆپی ده‌ست و هۆكی و فوتساڵ. له‌ یاری كۆتایی كۆپا دیل رێ یانه‌ی‌ بارسێلۆنا رووبه‌ڕوی یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌. یارییه‌كه‌ ركابه‌ری به‌هێزی له‌نێوان یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌خۆیه‌وه‌ بینی ...

زیاتر »

تۆتنهام نرخی ده‌ستبه‌رداربوون له‌ پۆچیتینۆ ئاشكرا ده‌كات

یانه‌ی‌ تۆتنهامی ئینگلیزی مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنه‌ری له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ئیمزا كرد كه‌ ده‌یه‌وێت بیكات به‌ جێگره‌وه‌ی‌ زینه‌دین زێدان. دوای رۆیشتنی زیدان ناوی پۆچیتینۆ له‌سه‌رو ناوی ئه‌و راهێنه‌رانه‌ دێت كه‌ ریاڵ مه‌درید گرنگی پێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی راهێنه‌ره‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ بگرێته‌وه‌، به‌ڵام تۆتنهام هه‌روا به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری نابێت. پۆچیتینۆ به‌م دواییه‌ بۆنده‌كه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 5 وه‌رز له‌گه‌ڵ‌ تۆتنهام ...

زیاتر »