سەرەکی » وەرزش (پەڕە 200)

وەرزش

یۆرۆی تۆپی ده‌ست گەیشتە قۆناغی سەرەکی

له‌ سەرەتای ئەم مانگەوە یارییه‌كانی سیانزه‌یه‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی ده‌ستی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێكردوه‌و كرواتیا بۆ جاری دووه‌مە میوانداری ده‌كات و پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش تا رۆژی 28ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. یۆرۆی تۆپی ده‌ستی كوڕان هاوشێوه‌ی مۆندیالی تۆپی ده‌ست به‌هێزه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌ به‌هێزه‌كانی جیهان له‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپان و له‌وه‌ته‌ی‌ پاڵه‌وانێتی جیهانیش هه‌یه‌ جگه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ قه‌ته‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ هیچ كیشوه‌رێكی تر ...

زیاتر »

عه‌بۆل گیان خوات له‌گه‌ڵ

ئیسماعیل مەحمود ماوه‌یه‌كه‌ زریانی مه‌رگی له‌ناكاو بێڕه‌حمانه‌ به‌رۆكی كه‌سایه‌تییه‌ وه‌رزشییه‌كانی گرتووه‌و هه‌رجاره‌و جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت و ماندووی وه‌رزشكارێك سارد ده‌كاته‌وه‌و بۆ ئه‌به‌د له‌ناوماندا ونی ده‌كات. زۆر سه‌خته‌ ئه‌وان جێمان بهێڵن و دوا ماڵئاوایمان لێبكه‌ن و ئێمه‌ش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكمان نه‌بێت جگه‌ له‌وه‌ی ئاهی سا‌ردو هه‌ناسه‌ی پڕ به‌سینه‌مانیان بۆ هه‌ڵبكێشین. زۆر سه‌خته‌ سه‌رمه‌ستی خه‌رمانی ته‌مه‌نێكی دوورو درێژی جوانی پڕ له‌ یادگاری پێكه‌وه‌یی و ...

زیاتر »

فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان

یارییه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه‌و پێیان نایه‌ قۆناغێكی نوێوه‌. تیپی كچانی هه‌شت یانه‌ی كوردستان به‌شداریی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌میان كردو به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شكرابوون و یارییه‌كانیش به‌سیستمی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌نجامدران. سه‌ره‌نجام له‌گروپی یه‌كه‌مدا كه‌ تیپی یانه‌كانی (ئافره‌تانی هه‌ولێرو ئه‌فرۆدێت و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و گارا) به‌شدار بوون، ئافره‌تانی هه‌ولێر به‌ 18 خاڵ یه‌كه‌م و ئه‌فرۆدێتیش به‌ 12 خاڵ ...

زیاتر »

رۆناڵدینهۆی جادوگه‌ر ماڵئاوایی كرد

رۆناڵدینهۆی ئه‌فسانه‌ و یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی تۆپی پێ و به‌ چێژترینیان دواجار ماڵئاوایی كردنی خۆی له‌ یاریكردن راگه‌یاند و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بڕیاری دا یاری بۆ هیچ یانه‌یه‌كی تر نه‌كات. ئه‌سیس مۆریرای براو به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی رۆناڵدینهۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی كه‌ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ‌ له‌ رێگه‌ی‌ پێگه‌ی‌ ره‌سمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌ رایگه‌یاند رۆناڵدینهۆ بڕیاری وازهێنانی له‌ یاریكردن داوه‌و دوای مۆندیالیش بڕیاره‌كه‌ ...

زیاتر »

نهێنی به‌هێزی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كات

فرانك ریبیری ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ بایرن مونشن له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ پله‌ی فه‌ره‌نسی یادگارییه‌كانی منداڵی خۆی باس كردو رایگه‌یاند به‌هۆی بوونی ئاسه‌واری سوتان له‌سه‌ر ده‌م و چاوی ئازاری زۆری چه‌شتوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و ئاسه‌واره‌ به‌هۆی روداوی ئۆتۆمبێل دروست بووه‌و دوپاتیشی كرده‌وه‌ هه‌رگیز ئاماده‌ نییه‌ نه‌شته‌گه‌ری جوانكاری ئه‌نجام بدات. له‌و باره‌یه‌وه‌ ریبیری وتی: ئه‌و ئاسه‌واره‌ی سه‌ر ده‌م و چاوم ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ و ...

زیاتر »

واده‌ی‌ یه‌كه‌م یاری كۆتینیۆ ئاشكرا كرا

فیلیپ كۆتینیۆی ئه‌ستێره‌ی نوێی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا له‌ راهێنه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پێكانه‌كه‌ی‌ چاكبێته‌وه‌ كه‌ دوای په‌یوه‌ندی كردنی به‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆنا له‌ پشكنینی پزیشكی ده‌ركه‌وت ئه‌و یاریزانه‌ پێكانی هه‌یه‌و 20 رۆژ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌. رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه‌ كۆتینیۆ راهێنه‌كانی چڕكردۆته‌وه‌ و ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ له‌ یاری به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئه‌لاڤێس به‌شداری بكات كه‌ رۆژی 28ی ئه‌م مانگه‌ له‌ هه‌فته‌ی 21ی خولی ئیسپانیا ...

زیاتر »

ماوه‌ی‌ یاریكردنی له‌ چین به‌ پشوو ناو ده‌بات

كارلۆی تێڤێزی ئه‌ستێره‌ی دیاری تۆپی پێ ماوه‌ی‌ یاری كردنی له‌ یانه‌ی‌ شه‌نگهای شینوای چینی به‌ پشوو ناوده‌بات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ بۆ جاری چواره‌م په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ بۆكا جۆرنیۆرز كرد. تێڤێز سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ چینیه‌كه‌ كردو بووه‌ خاوه‌نی زۆرترین موچه‌ به‌ڵام به‌هۆی نه‌گونجان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ دوای كه‌متر له‌ ساڵێك جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه‌ ریزی بۆكاجۆرنیۆرز. له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: ...

زیاتر »

خاوه‌نی زۆرترین میدال به‌شداری ئۆڵۆمپیاد ناكات

ئۆلی ئینار بیۆرندالنی نه‌رویژی و پاڵه‌وانی بیاتلۆن كه‌ خاوه‌نی زۆرترین میداله‌ له‌مێژووی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ به‌شداری ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ ناكات كه‌ مانگی داهاتوو بۆ یه‌كه‌م جار له‌ شاری پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی نه‌رویژ رایگه‌یاند ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ ئۆلی ئینار له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان به‌ده‌ستی هێناون هێنده‌ باش نین كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ بتوانێت به‌شداری ئۆڵۆمپیاد بكات بۆیه‌ له‌ ریزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ دوور خراوه‌ته‌وه‌. ...

زیاتر »

بۆندس لیگا له‌ رووی هانده‌رانه‌وه‌ پێشه‌نگه‌

راپۆرته‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ خولی ئه‌ڵمانیا وه‌رزی رابردوو خاوه‌نی زۆرترین رێژه‌ی ئاماده‌بوونی هانده‌ران بووه‌ له‌ یارییه‌كانی خوله‌كه‌دا، به‌مه‌ش جارێكی تر بۆندس لیگا له‌و رووه‌وه‌ پێش خولی ئینگلته‌را كه‌وت. ده‌سته‌ی خوله‌كانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند رێژه‌ی ئاماده‌بوونی هانده‌ران له‌ یارییه‌كانی وه‌رزی رابردووی بۆندس لیگا 40 هه‌زار و 693 هانده‌ر بووه‌، به‌مه‌ش پێش پریمه‌رلیگ كه‌وتووه‌ كه‌ له‌ هه‌ر یارییه‌كدا به‌ رێژه‌یی 38 هه‌زار و 838 ...

زیاتر »

دیمبلی جارێكیتر داده‌بڕێت

دوای ماوه‌یه‌كی كورت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ یاریكردن دوای پێكانه‌ ماوه‌ درێژه‌كه‌ی‌ جارێكی تر عوسمان دیمبلی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا دووچاری پێكان هاته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ نزیكه‌ی‌ مانگێك له‌ یاریكردن داده‌بڕێت. خۆشی هانده‌رانی برسا به‌ كردنه‌وه‌ی‌ گرێ كوێره‌ی یاریگای ئه‌نوێتای تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ ریاڵ سۆسیداد زۆری نه‌خایاند و یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ رایگه‌یاند له‌و یارییه‌دا دیمبلی دووچاری پێكان هاتووه‌. بارسا رایگه‌یاندوه‌ دیمبلی دووچاری گرژبوونی ...

زیاتر »