شەهید جەمالی عەلی باپیر لە نامه‌یه‌كدا لە شاخەوە بۆ كاك نزار عه‌بدولقادر دەنووسێت: برای خۆشه‌وستم كاكه نزار پێشه‌كی ڕێز و سڵاوم هه‌یه بۆت، هه‌واڵت پرسیار ئه‌كه‌م به خۆشی و كامه‌رانیت به‌ختیارم، ئاواته‌خوازم كه زۆر باش بیت. دووربیت له هه‌موو ناخۆشیه‌كی ژیان، منیش زۆر باشم، هیچ ناخۆشیهكم نیه ئیللا دووریی ئێوه نه‌بێت . كاكه نزار سه‌لامم بگه‌یه‌نه به هه‌موو براده‌رانی تیپه ...
زیاتر »وەرزش
كاسلین بیكه‌ر ریكۆردی جیهانی 100 مه‌تر پشته مه‌له‌ی شكاند
كاسلین بیكه‌ری ئه‌مریكی ریكۆردی جیهانی پێشبڕكێی 100 مه‌تر پشته مه‌له‌ی له پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكا شكاند، به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی پاڵهوانێتنی جیهانی مه‌له مسۆگه‌ر كرد. بیكه‌ری خاوه‌ن میدالی ئاڵتونی ئۆڵۆمپیادی 2016 ماوه‌ی پێشبڕكێكهی به 58 سانیه بڕی و ریكۆردی پێشووی جیهانی شكاند كه به‌ناوی كایلی ماسی كه‌نه‌دی بوو ساڵی رابردوو تۆماری كردبوو. بیكه‌ر كه له پاڵاوتنیش به هاوڕێیه‌تی ریگان سمیس پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنابوو له ...
زیاتر »چێڵسی بێزراوترین یانه‌ی خولی ئینگلته‌رایه
یانه‌ی چێڵسی له‌سه‌روی ریزبه‌ندی ئه‌و یانانه‌ی خولی ئینگلته‌را دێت كه هانده‌ران خۆشیان ناوێن و رقیان لێیانه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه رۆژنامه‌ی ده‌یلی میرۆری به‌ریتانی ئه‌نجامی داوه بۆ دیاری كردنی بێزراوترین ریانه‌ی پریمه‌رلیگ كه پرسیاری ئه‌وه‌ی له هانده‌ران كردوه رقیان له چ یانه‌یه‌كه یانه‌ی چێڵسی پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌سه‌دا 68 پۆینت 7ی هانده‌رانی پریمه‌رلیگ رقیان له یانه‌ی چێڵسیهو ئه‌مه‌ش بۆ ...
زیاتر »بارسێلۆنا خاوه‌نی گرانترین پێكهاته‌یه له جیهاندا
پێگه‌ی ترانسفێر ماركێت كه تایبه‌ت به میركاتۆی یاریزانان نرخی پێكهاته‌ی یانه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه داوه یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی خاوه‌نی گرانترین پێكهاته‌یه‌و ریاڵ مه‌دریدیش له پله‌ی یه‌كه‌مه‌وه چووه پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی. پێگه‌ی ترانسفێر ماركێت ساڵانه گرانترین پێكهاته‌ی یانه‌كان بڵاودهكاتهوهو ساڵی رابردووش ریاڵ مه‌درید خاوه‌نی گرانترین پێكهاتهبوو، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی شاهانه چووه‌ته پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی. پێگه‌كه‌ی ...
زیاتر »گیرانت تۆماس یه‌كه‌م پاسكیلسواری وێڵزییە نازناوی تۆر دۆ فرانس ده‌باته‌وه
گیرانت تۆماسی وێڵزی و پاسكیلسواری تیپی سكای بووه یه‌كه‌م پاسكیلسواری وڵاته‌كه‌ی له‌مێژوودا نازناوی پاڵه‌وانێتی تۆر دۆ فرانس ده‌باته‌وه كه به‌ناوبانگترین پاڵه‌وانێتی پاسكیله له جیهاندا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی 21یشدا پارێزگاری له درێسی زه‌رد كرد. قۆناغی 21ی تۆر دۆ فرانس قۆناغێكی نمایشكاریه و له شه‌قامه‌كانی شاری پاریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێش ئه‌و قۆناغه‌ش ركابه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو درێسه‌كان كۆتایی پێهاتووه، ماوه‌ی قۆناغی ...
زیاتر »بایرن مونشن بڕیاری دا به‌شێوه‌ی كۆتایی جه‌یمس رۆدریگێز بباته ریزه‌كانی
یانه‌ی بایرن مونشن به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داهاتووی جه‌یمس رۆدریگێزی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی یه‌كلایی كرده‌وه كه وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌كه كرد‌و بڕیاری دا به‌شێوه‌ی كۆتایی بیباته ریزه‌كانی. جه‌یمس وه‌رزی رابردوو به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ زیدانی راهێنه‌ر به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به بایرن مونشنهوه كرد كه بۆنده‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رزه به‌رامبه‌ر 20 ملیۆن یۆرۆ، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی بۆنده‌كه‌شی ئه‌وه‌یه بایرن ...
زیاتر »لویس هامیڵتۆن قۆناغی هه‌نگاریای برده‌وه‌و پێشه‌نگییه‌كه‌ی به‌هێزتر كرد
لویس هامیڵتۆنی به‌ریتانی و پاڵه‌وانی جیهان قۆناغی هه‌نگاریای پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆرمۆلا وه‌نی برده‌وه كه قۆناغی 12ی پاڵهوانێتیهكهیهو له رێگه‌یه‌وه پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌هێزتر كرد. قۆناغی 12ی پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن له هه‌نگاریا به‌ڕێوه‌چوو كه دوان قۆناغه پێش پشووی مانگی ئاب و هامیڵتۆنیش دوای ئه‌وه‌ی له پاڵاوتنی كۆتایی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنابوو له پێشبڕكێی كۆتایی له پله‌ی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستی پێكرد. ...
زیاتر »كلاودیۆ پیزارۆ له ریزی ڤێرده‌ربرێمه‌ن كۆتایی به ژیانی وه‌رزشی ده‌هێنێت
كلاودیۆ پیزارۆی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی رایگه‌یاند گه‌ڕاوه‌ته‌وه ریزی یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی داهاتوو له ریزی ئه‌و یانه‌یه كۆتایی به ژیانی وه‌رزشی بهێنێت. پیزارۆ كه مانگی 10ی ئه‌مساڵ ده‌بێته 40 ساڵ بۆندێكی له‌گه‌ڵ یانه‌كه ئیمزاكردوه كه پشت ده‌به‌ستێت به‌و ئاسته‌ی پێشكه‌شی ده‌كات و له رێگه‌یه‌وه جارێكی تر وه‌كو هێرشبه‌ری له‌و یانه‌یه یاری ده‌كاته‌وه. پیزارۆ له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو ئه‌مه ...
زیاتر »ئۆت تاناك رالی فینله‌ندای برده‌وه
ئۆت تاناكی ئیستۆنی بۆ یه‌كه‌م جار له ژیانی وه‌رزشیدا رالی فینله‌ندای برده‌وه كه قۆناغی هه‌شته‌می پاڵه‌وانێتی جیهانی رالیه. ئۆت تاناك له‌ماوه‌ی به‌یانی رۆژی سێیه‌م به‌دیاری كراوی له قۆناغی بیسته‌م و بیست و یه‌كه‌م به وریایی زۆره‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێخوڕی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری رووداو نه‌بێت بۆیه له قۆناغێكیان سێیه‌م بوو له‌وی تریش پێنجه‌م بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له بردنه‌وه‌ی قۆناغه‌كه نزیكتر بۆوه. ...
زیاتر »سیانیان كوردن و كچانی یاریزانی یانه‌ی سیروانی نوێن
له‌كۆی پێنج كچی عیراق كه به‌شداریی دوو پاڵه‌وانێتیی گرنگی ئاستی كیشوه‌ری ئاسیا ده‌كه‌ن، سیانیان كوردن و كچانی یاریزانی یانه‌ی سیروانی نوێن. د.سیروان حامید راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ له ئه‌كاونتی خۆی له‌فه‌یسبوك ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌و ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه خۆیشی وه‌ك راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له‌گه‌ڵیاندا به‌شدار ده‌بێت، ئه‌و كچه یاریزانانه‌ش بریتین له: 1-دڵسۆز عوبێد-پێشكه‌وتووان. 2-كوردستان به‌مۆ-تازه‌پێگه‌یشتووان. 3-بان‌و ته‌ها- تازه‌پێگه‌یشتووان. هه‌رسێ كچه ...
زیاتر »