سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 122)

هەمەڕەنگ

7 رەنگە و گەلەری دیار پیشانگەی هاوبەشی شێوەکارانی باشورو سنە دەکەنەوە

بریارە رۆژی ١/٨/٢٠١٨ ناوەندی 7 رەنگە پیشانگەیەکی شێوەکارانی کوردستانی باشوور بباتە شاری سنەو لە گەلەری دیار بە هاوبەشی لەگەڵ شێوەکارانی شاری سنە پیشانگەیەکی هاوبەش بکەنەوە، پیشانگەکەش چەند رۆژێک بەردەوامدەبێت. شێوەكارە بەشداربووەكانیش پێكهاتوون لە (عەلی جۆڵا، عەلی كەریم، رێبوار سەعید، چیمەن ئیسماعیل، خۆشی شەوقی، نەعیمە محەمەد، ستار عەلی، كاروان كابان، نەسرین فەتاح، محەمەد فەتاح، مەریوان جەلال، ئاری بابان، خەسرەو محەمەد، سەردار ...

زیاتر »

چلەی ماتەمینی شێخ لەتیف قەرەداغی بەڕێوەدەچێت

سەعات 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ 19/7/2018 لەهۆڵی تەوار چلەی ماتەمینی شاعیرو رووناکبیر (شێخ لەتیف قەرەداغی) بەڕێوەدەچێت. هەر لەم چلەی ماتەمینییەدا کتێبی (تەمەنێک لەوشەچنین) کە لەنووسینی شێخ لەتیف قەرەداغی-یە بڵاودەکرێتەوە. لەم کتێبەدا شێخ لەتیف تیشکی خستۆتەسەر ئەو چاپخانانەی کە وەک پیتچنین و رێکخەری پیت کادری بواری چاپەمەنی کاری تێدا کردوون، لەو چوارچێوەیەدا باسی 10 چاپخانەی کردووەو زانیاری وردو بەنرخی لەسەریان نووسیووە.  510 جار ...

زیاتر »

جۆرج کلۆنی زۆرترین داهاتی بەدەستهێناوە

جۆرج کلۆنی ئەکتەرو دەرهێنەری سینەمای جیهانیی ساڵی پار بە یەکێک لەو هونەرمەندانە دانرا کە توانیویەتی داهاتێکی زۆر بەدەستبهێنێت کە هیچ ئەکتەرێکی تر لەو ساڵەدا بەدەستینەهێناوە. ئەمەش دوای ئەوە هات کە گۆڤاری (فۆریس) بڵاویکردەوە کە جۆرج کلۆنی تەمەن 57ساڵ ساڵی 2017 بڕی 239 ملیۆن دۆلار داهاتی بەدەستهێناوەو بەمەش دوای فلۆید مایویدز بۆتە دووەمین کەس کە ئەم داهاتەی بەدەستهینابێت.  16 جار بینراوە

زیاتر »

فیلمە چینییەکە نمایش نەکرا

فیلمی (ئیسورا) کە بەرهەمێکی نوێی وڵاتی چینییە بەهۆی ئەوەی لەسەرەتای نمایشیدا کەمترین داهاتی بەدەستهێناو نەبووە جێی سەرنجی بینەران، لەسینەماکانی چین لەنمایشکردن راگیرا.  28 جار بینراوە

زیاتر »

ناوەندی 7 رەنگە و پڕۆژەیەکی نوێ

دوای کردنەوەی پرۆژەی ئیشی دەست، ئێستا ناوەندی هونەریی 7رەنگە کە وەك ناوەنديكی هونەری و كلتوريی لەسليمانی دامەزراوە، لەهەوڵی ئەوەدایە کە كارو چالاكييەكانی بباتە شارەكانی تری كوردستان، ئەویش لەپێناوی بەرفراوانتركردنی هەوڵەكانی درووستكردنی بازاڕيكی تايبەت بەهونەر. لەمسۆنگەیەوە ئەم ناوەندە لەئێستادا ئامادەكاریی بۆ کردنەوەی پرۆژەيەكی نوێ دەكات كە تايبەتە بە هونەری سيراميك و پەيكەر، بۆ ئەوەی ئەم پرۆژەيەش هاوشانبيت لەگەڵ پرۆژەی تابلۆو پرۆژەی ...

زیاتر »

دیکاپریۆ لە فیلمێکی نوێدا

لیۆناردۆ دی کاپریۆ، ئەکتەری دیاری سینەمای جیهان، نوێترین بەشداریی و رۆڵبینینی لەفیلمێکی نوێدایە بەناوی «Once Upon a Time in Hollywood». کە لەئێستادا لەقۆناغی وێنەگرتندایە. فیلمەکە دەرهێنانی کوینتین تارانتینۆ-یەو جگە لەدیکاپریۆ چەندین ئەستێرەی دیاری هۆلیود رۆڵی تێدا دەبینن، لەوانە: براد بیت، ئەلپاچینۆ، مارکوت روبی، تیم رۆس، کۆرت راسیل.  40 جار بینراوە

زیاتر »

16/3 خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی لە ئەمریکا بەدەستهێنا

لەبەردەوامی نمایشکردن و بەشدارییەکانی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکانداو بەدەستهێنانی خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی بواری فیلم و سینەما، فیلمی ١٦/٣ لەئەمریکا ٢٠مین خەڵاتی نێودەوڵەتی وەک باشترین فیلمی درێژ وەرگرت. فیلمەکە دەرهێنان و نواندنی (دانی دارین)ە کە گەنجێکی کوردەو خەڵکی قەڵادزێیە. لەوبارەیەوە دانی دارین-ی دەرهێنەر و ئەکتەری فیلمەکە رایگەیاندووە: لەدوایین نمایشیدا کە رۆژی ١٥ی تەمموز بوو فیلمی ١٦/٣ وەک باشترین فیلمی درێژی نێودەوڵەتی دەستنیشانکراو خەڵاتەکەی ...

زیاتر »

تۆم کروز لە سەرکێشییەکانی بەردەوامە

رەخنەگرانی بواری سینەما پێیانوایە فیلمی (Mission: Impossible – Fallout) کە فیلمێکی نوێی سەرکێشییەو تۆم کروز رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، لەیەکەم رۆژی نمایشیدا کە رۆژی 26ی ئەم مانگەیە، بڕی 60 ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنێت. ئەم فیلمە کۆمپانیای پارامێنت بەرهەمهێناوەو پێنج بەشی تری کە ساڵی 1996 تا ساڵی 2015 نمایشکراوە سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوەو زۆرێک لەشارەزایانی سینەما پێیانوابوو داهاتی ئەم فیلمانە دەگاتە ملیارێک دۆلار. ...

زیاتر »

ئەوەی لە بارەی پیكاسۆوە نەتزانیوە

پابلۆ پیكاسۆ یەكێكە لەبەناوبانگترین نیگاركێشان لەسەرتاسەری جیهاندا، ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەكی سەرنجڕاكێشن سەبارەت بەو كەسایەتییە. 1- هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر، بەبڕی 100 ملیۆن دۆلاریش، زیانی هونەرییان لێكەوتەوە. لەناو ئەو كارە هونەرییانەی بەهۆی ئەم هێرشانەوە تیاچون، كاری پابلۆ پیكاسۆشی تێدا بوو. 2- كاتێك پیكاسۆ لەسەر تابلۆی گەرنیكا لەلایەن ئەفسەرێكی هێزە نازییەكانی ئەڵمانیاوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كراو پرسیاری لێكرا: ئەمە تۆ كردوتە؟. پیكاسۆ لەوەڵامێكی ...

زیاتر »

بەشێکی تری داستانی ئۆدیسە دۆزرایەوە

وەزیری رۆشنبیری یۆنان رایگەیاندووە کە لەیەکێک لەشوێنەوارە دێرینەکاندا پارچەیەکی قوڕینیان دۆزیوەتەوە کە بەکۆنترین دەستنووس دادەنرێت دەربارەی داستانی (هۆمیرۆس.. ئۆدیسە). لەسەر ئەم پارچە قوڕینە 13 کۆپلەی شیعری نووسراوە کە باس لەسەرکێشییەکانی ئۆدیسیۆس دەکات دوای رووخان تەروادە. شایانی باسە، ئۆدیسە داستانێکی شیعرییەو پێکهاتووە لە 12.109 دێڕو هۆمیرۆسی شاعیری گریکی بەخاوەنی دادەنرێت.  54 جار بینراوە

زیاتر »