سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 144)

هەمەڕەنگ

سه‌نته‌ری گه‌نجان پیشانگەیه‌کی شێوه‌کاریی کرده‌وه

لەڕۆژانی رابردوودا به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیریی و لاوان و ژماره‌یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندان و هونەردۆستان، سه‌نته‌ری گه‌نجانی سه‌ر به‌ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لەناحیه‌ی شۆڕش پیشانگەیه‌کی شێوه‌کاریی کرده‌وه‌. له‌م پیشانگەیەدا کە بۆ خوێندکارانی په‌یمانگەی هونه‌ره‌جوانه‌کان کرابۆ‌وە نزیکەی20 بەرهەمی هونەریی نمایشکرابوون کە‌ بریتیبوون لەتابلۆو کاری سیرامیک.  74 جار بینراوە

زیاتر »

دەزگای ئایدیا بیۆگرافیای پارت و رێکخراوەکانی کوردستان بڵاودەکاتەوە

لەبەردەوامی کارو چالاکییەکانیدا، دەزگای ئایدیا بۆ فکرو لێکۆڵینەوە بیۆگرافیای پارت و رێکخراوەکانی کوردستانی (باکور، باشور، رۆژئاوا، رۆژهەڵات)ی چاپ و بڵاوکردەوە. ئەم بیۆگرافیایە ناوو ساڵی دامەزراندن و لۆگۆی سەرجەم پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان و ئەو گروپ و رێکخراوانەی لەخۆگرتووە کە لەقۆناغێک لەقۆناغەکاندا لەکورستاندا خەباتیان کردووە.  130 جار بینراوە

زیاتر »

33 ملیۆن هەوادارو هاوڕێی هەیە

شاروخ خان ئەستێرەی دیاری سینەمای هندستان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی دوای ئەوەی توانی دوای هونەرمەندی بەناوبانگ ئەمیتا باجان ببێتە دووەمین هونەرمەندی بۆلیوود کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر 33ملیۆن هەوادارو هاوڕێی هەبێت. شاروخ خان لەماوەی تەمەنی 25ساڵەی هونەریدا توانیویەتی سەرنجی زۆرێک لەبینەرانی بەلای خۆیدا رابکێشێت و خاوەنی چەندین فیلمی سینەمایی بەناوبانگە.  92 جار بینراوە

زیاتر »

دەمرم بەبێ تۆ، نوێترین کلیپی شەھرام سەرداری

شەھرام سەرداری گۆرانیبێژ ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بە ناوی «دەمرم بەبێ تۆ» بڵاوکردەوە. لەمبارەیەوە ئەم گۆرانیبێژە ڕایگەیاندووە: ئەم بەرهەمە نوێیەم تێکست و میلۆدییەکەی وەرگیراوە، میوزیکی ئارش عوسمانەو کاری ماسترینگی لەلایەن ئارام سەردارەوە بۆ کراوەو لە ستۆدیۆی ڤینۆ پڕۆدەکشن کاری بەرھەمهێنانی بۆ کراوە. لە SNNەوە  84 جار بینراوە

زیاتر »

ئه‌مستردام، به‌چالاكیی هونه‌ریی پشتگیریی عه‌فرین ده‌كرێت

بۆ پشتگیریی و هاوده‌نگی و دژی په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری و شیعر خوێندنه‌وه‌ له‌یانه‌ی كوردی »میدیــــــا»ی ئه‌مستردام پێشكه‌شكرا. رۆژی 11/2/2018 به‌ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی كورد له‌ هۆڵه‌ندا، له‌هۆڵی یانه‌ی كوردی «میدیــــا»ی ئه‌مستردام، چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ریی و ئه‌ده‌بی بۆ پشتوانی كوردانی رۆژئاوا بەڕێوەچوو. لەسه‌ره‌تای چالاکییەکاندا ئالان حه‌مه‌ ئه‌مین ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی «میدیـــا» سوپاسی هونه‌رمه‌ندانی كرا بۆ ...

زیاتر »

ڤالانتاین و عەفرینتان باش لە هەولێر و سلێمانی

ڕۆژانی چوارشەممەو پێنجشەمە دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان لە سلێمانی و یەکێتیی نووسەرانی کورد – لقی هەولێر، دوو کۆڕ بۆ (ساڵح بێچار) سازدەکەن. جێی ئاماژەیە کۆڕەکان بەبۆنەی ڕۆژی ڤالانتاینەوەیەو هاوکات هەڵوێستەکردنە لە بەرامبەر خۆڕاگریی و بەرگریی (عەفرین)ی کوردان. کۆڕی سلێمانی؛ سەعات (٣)ی دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە14/2/2018 لەکتێبخانەو کافیتریای (جەمال عیرفان) لەناو بینای یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی. کۆڕی هەولێر: سەعات (٤)ی ئێوارەی ...

زیاتر »

سەوزە هەی سەوزە، نوێترین بەرهەمی خاک tv

بەشی بەرهەمهێنانی خاك لەنوێترین بەرهەمیدا، كلیپێكی ناوازەی بۆ هونەرمەند بۆكان هەورامی بەرهەمهێناوە. لەلێدوانێكی تایبەت بەدوالاپەڕەدا شادمان محەمەد دەرهێنەری كلیپەکە رایگەیاند: کەناڵی خاك بۆ ساڵی 2018 پلانی بەرەوپێشچوونی بەشی بەرهەمهێنانی داناوەو بەنیازین لەمساڵدا كۆمەڵێك بەرنامەی دیكۆمینتەریی و كلیپی مۆزیك و گۆرانی تۆمار بكەین. ڤیدیۆ كلیپی « سەوزە هەی سەوزە « ئاوازو تێکستی: عەباس كەمەندی-یەو وتنی: بۆكان هەورامی-یە، موزیكی ڕێبین سالار-ەو تۆماركردنی ...

زیاتر »

من و تۆ خاوه‌نى نیشتیمانین

له‌ڕۆژانی رابردوودا لەهه‌ولێر سه‌نته‌ری ئاڵاو گروپی ڕه‌نج به‌ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ که‌نیسه‌ی مارگۆرگیس دیاناو که‌نیسه‌ی ماریۆ حه‌نا پیشا‌نگەیه‌کى شێوه‌کارییان له‌ژێر ناوى «من و تۆ خاوه‌نى نیشتیمانین» کردە‌وه‌. لەم پیشانگەیەدا کە له‌په‌یمانگەی ته‌کنیکی ھه‌ولێر کرایه‌وه نزیکەی 105 تابلۆی شێوه‌کاریی نمایشکرابوو کە گوزارشتیان له‌ پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرد، تابلۆکانیش بەرهەمی 30 شێوەکار بوون.  46 جار بینراوە

زیاتر »

لەماوەی دوو رۆژی نمایشیدا 70 ملیۆن دۆلار داهاتی بەدەستهێنا

فیلمی Fifty Shades Freed کە بە بەشی سێیەمی فیلمی Fifty Shades دادەنرێت و لەنواندنی (داکوتا جۆنسۆن)و دەرهێنانی (سام تایلۆر جۆنسۆن)ە، لەماوەی دوو رۆژی نمایشیدا توانی بڕی 70ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت.  40 جار بینراوە

زیاتر »

بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی کورد فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «یۆتۆبۆری» بەڕێوەچوو

لەڕۆژانی رابردوودا بەنمایشی بەرهەمی سینەماکارانی کوردو 78 وڵاتی جیهان چل و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «یۆتۆبۆری» لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو. بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی کورد، لەوانە: فیلمی دۆکیۆمێنتاریی لەسەر ژیانی سینەماکار «یەڵماز گۆنای» بەناونیشانی «ئەفسانەی پاشا ناشیرینەکە» لەدەرهێنانی «حوسێن تەباک» سینەماکاری کوردی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا و لە بەرهەمهێنانی «مەمەد ئەکتاش» سینەماکاری کوردی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا لە بەشی «سینەمای کلاسیک»، ...

زیاتر »